شارەدێ وشەیەکی نوێی کوردییە کە تازە ھاتووەتە ناو زمانی کوردییەوە لە بەرامبەر وشەی عەرەبیی ناحیە بەکار دەھێنرێت، لە دابەشکردنە کارگێڕییەکاندا لە باشووری کوردستان.
جۆرێکی ناوچەیییە کە زۆربەی کات بریتییە لە ژمارەیەک گوند یان ھەندێک جار کۆمەڵێک شارەدێی بچووک. لە تاجیکستان، بەشی ئاستی-دووەمە لە کاتێکدا لە سووریا، عێراق، لوبنان، ئوردن، سینجیانگ و ئیمپراتۆرێتیی عوسمانی پێشوو، وە ھەروەھا ناسرابوو بە بوجاک (ناوچە)، لە بەشی ئاستی-سێیەمە.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە باشووری کوردستان کە سەر بە دەوڵەتی عێراقە دابەشکردنە کارگێڕییەکانی لە دەوڵەتی عێراقەوە وەرگرتووە بۆیە وشەی ناحیە بەکار دەھێنێن و لە ئێستادا بەرامبەر ئەم وشە عەرەبییە وشەی شارەدێ وەک زاراوەیەک لە ھۆکانی ڕاگەیاندن کاری پێدەکرێت، دابەشکردنە کارگێڕییەکان بەدوای یەکدا وا دێت، پارێزگا (محافطة) و شارۆچکە (قضاء) و شارەدێ (ناحیة) و گوند (قریة).
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارەدێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.