سێگۆشەی بەرموودا

71°W / 25°N 71°W / 25; -71

سێگۆشەی بەرمۆدا نھێنییەکە لە نھێنییە نادیارەکانی سروشت کە سەدەھا ساڵە خەڵک سەری سووڕماوە لێی، و تا ئێستاش یەکێکە لە سەرسووڕھێنەرەکانی سروشت کە لە گۆڤار، ڕۆژنامە و تەلەڤیزیۆن باسی دەکرێت. سێگۆشەی بەرمۆدا بەشێکە لە زەریای ئەتڵەسی کە بە ھەزارەھا کەشتی و فڕۆکەی لێ بزر بووە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک بەجێ بھێڵن لەدوای خۆیان، ھەتا ئێستاش کەس نەیتوانیوە بە تەواوەتی ھۆی بزربوونی ئەو شتانە بزانێت لەو سێگۆشەیەدا. کاتێک کە باسی سێگۆشەی بەرمۆدا دەکرێت وەک ئەوە وایە کە باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکەیت بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە سێگۆشەی بەرمۆدا ڕاستییەکە و شتێکی ڕاستەقینەیییە و چەندەھا جار گوێمان لێ بووە لە زۆر جێگا کە باسی لێوە دەکرێت، بە گەورەترین تەحەدی ئەم سەردەمە دادەنرێت کە بەڕووی مرۆڤ بووبێتەوە.

سێگۆشەی بەرموودا
نەخشەی سێگۆشەی بەرمۆدا

شوێنی جوگرافی

شوێنی جوگرافیی سێگۆشەی بەرمۆدا دەکەوێتە ڕۆژاوای زەریای ئەتلانتیک لە باشووری ویلایەتی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی لە خۆیەوە ئەو شوێنە شێوەیەکی سێگۆشەیی دروستدەکات، سێگۆشەی بەرمۆدا لە ساڵی ١٩٥٤ز دۆزرایەوە کاتێک کە چەند فڕۆکەیەک تێیدا بزربوون کاتێک فڕین بەسەریدا و دیار نەمان لەو کاتەوە بەو ناوەوە ناسراوە، و ھەندێکیان پێی دەڵێن: دوورگەکانی شەیتان یاخود سێگۆشەی شەیتان.

خاڵی بزربوون لە سێگۆشەی بەرمۆدا

لەشوێنێکی دیاری کراوە لە باکووری ڕۆژاوای زەریان ئەتلسی کە پێی دەڵێن (بحر سارجاسو) کە بەشێوەیەکی زۆر گەورە لەسەر ئاوەکەی ھەموی بە قەوزە گرتووە کە پێی دەگوترێت سارجاسام کە بەشێوەیەکی گەورە گەورە کە سەر ئاوەکەی گرتوە کەڕێی لە ھاتوچۆی کەشتی و پاپۆرەکان گرتووە.

و دەریای (سارجاسو) بێ دەنگییەکی زۆری لێ دەبینرێت کە دەریایەکی مردووە ھیچ جووڵەی نییە کە کەشتی وانەکان چەندەھا ناویان لێ ناوە وەک (دەریای ترسناک)یان (قەبرستانی ئەتلنتی) ئەوەش بەھۆی ئەو شتانەی کە بینیویانە لەکاتی گەشتکردن لەناو ئەو دەریایە … و دەرکەوتووە لە چەندەھا کەشتی لەناو ئەو دەریایە بزربونە لەسەرەتای دروستبوونی مرۆڤەیەتییەوە تاوەکو ئێستا و بەھەزارەھا ھەیکەل و لاشەی مرۆڤی تێدایە کە تا ئێستا دەرنەھێنراون.

لەسەرەتای دیاردەی ونبوون لە سێگۆشەی بەرمۆدا لە ساڵی ١٨٥٠ لەو شوێنەوو نزیک لەو زیاتر لە ٥٠ کەشتی ون بوون و دیار نەمان … ھەندێک لە کەشتی وانانەکان توانیان بنکەی کەشتیوانان ئاگادار بکەنەوە بەماوەیەکی زۆر کەم لە ون بوونیان بەڵام ئەو نامانە زۆر نادیاربون و کەس تێ نەگەیشتووە.

و ئەو کەشتیانە زۆربەی دەگەرێتەوە بۆ ولایاتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکەمیان کەشتی (انسرجنت) کە ٣٤٠ کەسی لەسەر بوو

دووھەم غواصەی (اسکوریبون) کە ٩٩ کەشتیوانی تێدا بوو لە ساڵی ١٩٦٨.

ئەو کەشتیانەی کە ونبون لە سێگۆشەی بەرمۆدا

  • لە ساڵی ١٨٨٠ زایینی کەشتی ئینگلیزی (اتلنتا) ژمارەی سەرنشینەکانی ٢٩٠ کەس بوون.
  • لە ساڵی ١٩١٨ زایینی کەشتی ئەمریکی (سایلکوب) ژمارەی ئەوانەی کە لەسەر کەشتییەکە بوون ٣٠٩ کەس بوون.

دیاردەی ونبوونی فڕۆکە ئەم دیاردەیە گەیشتە زەریای ئەتلەنتی کاتێک کە بەئاسمانی ئەتلەنتی یان با بڵیین ئاسمانی سێگۆشەی بەرمۆدا ساڵی ١٩٤٥ زایینی لە قاعیدەی لودیردیل لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێنج فڕۆکە بۆ مەشقکردن چوون بەو شوێنەدا ڕۆشتن، ژمارەیان ٥ فڕۆکەوان بوون لەگەڵ ٨ یاریدەدەری فڕۆکەوانەکان کە تا ئاستێک شارەزاییان ھەبوو لە بارەی فرۆکەوانییەوە … وەسەرۆکەکەیان ناوی (تشارلزتیلور) بوو، کاتێک کە لە بنکەوە چاوەرێی بروسکەیان دەکردن بۆ گەڕانەوە و نیشتنەوەیان لە بنکەوە بروسکەیەکیان پێ گەیشت لە سەرۆکەکەیان (ملازم تشارلزتبلور) کە دەڵێت: (ئێمە لەحالەتێکی زۆر خراپین، ئێمە لەژێر خەت دەرچووین وناتوانین زەوی ببینین و ناتوانین دەستنیشانی شوێن و جێگامان بکەین، وابزانم ئێمە ونبووین لە ئاسمان، ھەموو شتێک لامان لێڵە و ھیچ نابینین وەنازانین بۆ کوێ دەچین) … دوای ئەوە ھیچیان لێ نەبیستراوە.

وەلەو فڕۆکانەی کەون بوونە لە ساڵی ١٩٤٥ زایینی دوو فرۆکەی ئەمریکی ون بووە.

لە ساڵی ١٩٤٨ زایینی فرۆکەی بریتانی (ستارتیجر) ون بوو کە ٣١ کەس لەسەر بوو.

لە ساڵی ١٩٥٦ زایینی فرۆکەی دەریایی ئەمریکی ون بوو کە ١٠ کەس بوون.

پرسیار: ئایا کاتێکی دیاریکراو ھەیە کە کارەساتی ون بوون ڕوودەدات لە سێگۆشەی برمودا؟ زۆربەی ئەو ڕووداوانە کە ڕوویان داوە لە سێگۆشەی برمودا، لە ٣ مانگی دیاریکراو ڕوویان داوە لەمانگی ١١/١٢/١ ئەویش کاتی پشوی مەسیحییەکانە لە کاتی کریسمس بۆیە ناویان ناوە (وەرزی ون بوون).

پرسیار: بۆچوونەکان دەربارەی سێگۆشەی برمودا؟ وای لێک دەدەنەوە کە زۆر جار بومە لەرزە ڕودەدات لەناو دەریایەکە وادەکات ئەو کەشتیانە ون بن …

وەھەندێکیان وا لێک دەدەنەوە کە ڕاکێشانێکی موگناتیسی ھەیە لەناو دەریایەکە ئەوەی بەسەری دا بروات بۆ ناخی زەوییەکە ڕای دەکێشێت ..

ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ھێزێکی موگناتیسی ھەیە

سەرچاوەکان

  • ویکیپیێدیای ئینگلیزی

Tags:

سێگۆشەی بەرموودا شوێنی جوگرافیسێگۆشەی بەرموودا خاڵی بزربوون لە سێگۆشەی بەرمۆداسێگۆشەی بەرموودا ئەو کەشتیانەی کە ونبون لە سێگۆشەی بەرمۆداسێگۆشەی بەرموودا سەرچاوەکانسێگۆشەی بەرمووداسیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئۆقیانووسمافخەلافەتی عەباسیئەمپێرکارڵ مارکسئازار (مانگ)شۆڕشی دەستووری ئێرانقەزوانجامی جیھانیی فیفاشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیاشازادە دایاناتووبیرچوونەوەمەلاریانەخۆشییەکانی مەمکپیرەمەگروونعەبدولقادری گەیلانیسێکسی کۆمیھەوکردنی پەردەکانی مێشکنێرگزعەدنان کەریممادمیرنشینە کوردییەکانعەزیز نێسینسنەپاندای کۆنگ فو ٤ناحیەی سیوەیلسی شارپھەڵسەنگاندنمەکسیکنوێژ لە ئیسلامڤایرۆسی کۆرۆناڕێزمانی کوردیبەرازچائەشکەوتی شانەدەرسوێڕەڵەپشیلەزێی گەورەلەیلا فەریقیڕۆژاوای کوردستانکوردیی ناوەندیئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانناسیۆنالیزمکەنعاندادپەروەریمیرنشینی بۆتانشانشینی پەھلەویمیران ئەبراھامسۆران (شار)١٩٩٧گۆڵفپێڕستی ویکیپیدیاکانجوگرافیای عێراقبیرۆشێرکۆ بێکەسلۆژیککفریقەزای کۆیەئادەم سمیتمەلا عەبدولکەریم مودەریسخاکی زیکۆلاخۆشەویستیکوردستانخەلافەتی ڕاشدینکلیدەربرایەکتاپەرستی لە ئیسلامداکرداری جنسیی دەمیشڤان پەروەرئیمپراتۆریەتیی مەغۆلکەرکووکقەزای ماوەتدەوڵەتی زەنگیگالیلێو گالیلەیپەرلەمانی کوردستانzhlucئەفلاتوون🡆 More