دادپەروەری

چەمکی دادپەروەری لەسەر کۆمەڵێک لایەن، ڕوانگە و ڕوانینی جیاواز ھاتووەتە کایەوە کە ڕەوشت، ژیرێتی، یاسا، ئایین و یەکسانیش لەخۆگرێت.

زۆرجار گفتوگۆکان دەربارەی دادپەوەری دابەش دەبێت بەسەر دوو بواردا: یەکێکیان دادپەروەری کۆمەڵایەتییە کە لە فەلسەفە، باوەڕ و ئایین دا جەختی لەسەر کراوەتەوە و ئەوی تریش دادپەروەرییە لە جێبەجێ کردن و توێژینەوە یاساییەکان دا.

دادپەروەری
داستانی دادپەروەری ڤیترۆڤیۆ ئەلبێری (١٥٨٩-١٥٩٠)، کە بە سووچی قەفەزەکە ناسراوە

چەمکی دادپەروەری جیاوازە لە ھەر کلتوورێک دا. بیردۆزە سەرەتاییەکانی دادپەروەری لەلایەن فەیلەسوفە یۆنانییە کۆنەکانەوە دامەزراوە وەک پلاتۆ لە بەرھەمەکەی بە ناوی «کۆمار» و بەرھەماکانی ئەرستۆ و ھەروەھا بەدرێژای مێژوو جۆرەھا بیردۆز و گریمانە ھاتونەتە کایەوە. لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خودایی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری لەلایەن خوداوە دەردەکرێت و لە ساڵانی ١٦٠٠ کان دا، نووسەرانی وەک جۆن لۆک باوەڕیان بە بیردۆزی یاسای سروشتی ھەبوو لە کاتێک دا بیرەمەندە کۆمەڵایەتییەکان باوەڕیان بەوە بوو کە دادپەروەری سەرچاوە دەگرێت لە ئەنجامی رێکەوتن و تێگەیشتنی ھاوبەشی نێوان ھەموو کەسە بەژداربووەکان. بیردۆزەکانی دادپەروەری دابەشکراو کار دەکەن لەسەر ئەوەی چی دابەش بکرێت، لە نێوان کێ دا دابەش بکرێت و دابەشکردنی دروست چیە.

فەرمانی خوداوەند

لایەنگرانی بیردۆزی فەرمانی خوادیی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری و بنچینەی ڕەوشت فەرمانی ڕەوای خودایە. بۆ نموونە، کوشتن ھەڵەیە و دەبێت سزا بدرێت لەبەر ئەوەی خودا وا دەڵێت. ھەندێک لە لایەنگرانی دیکەی بیردۆزەکە پێیان وایە کە پەروەدگار دەبێت گوێڕایەڵی بکرێت بەھۆی سروشتی پەیوەندی خودا لەگەڵ مرۆڤایەتی دا و کۆمەڵێکی تر پێیان وایە کە دەبێت گوێ لە خودا بگیرێت لەبەر ئەوەی خوداوەند خۆی لە خۆی دا چاکەیە و جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ئەو باشترین شتە بۆ بەرژەوەندی ھەمووان.

یاسای سروشتی

ئەوانەی پشتگیریکەر و خاوەنی ئەم بیردۆزەن کە دادپەروەری بەشێکە لە یاسای سروشتی پێیان وایە کە دادپەروەری چەند دەرئەنجامێکە ھۆکارەکانی لە سروشتەوە سەرچاوە دەگرێت بە پێی ھەموو کردە و بژاردە ئەنجامدراوەکان و لێکچووە لەگەڵ یاسا فیزیاییەکان، بۆ نموونە چۆن یاسای سێیەمی جوڵەی نیوتن ئاماژە دەکات کە بۆ ھەموو کردەیەک دەبێت کردەیەکەی یەکسان و پێچەوانە ڕوبدات بەھەمان شێوەش بۆ ھەموو کردەیەک دەبێت دادپەروەری ڕووبدات کە تاکەکەسەکان یان کۆمەڵەکان شایەنی بن. بەپێی ئەم لێکدانەوەیە دادپەروەری چەمکێکی جیھانی و ڕەھایە بۆیە ھەموو یاسا، بنەما و ئایینەکان جۆرە ئامراز و ھەولێکن بەمەبەستی بەرجەستەکردن و سەپاندنی.

بیردۆزی دادپەروەری سزادەرانە

لایەنگرانی بیردۆزی دادپەروەری سزادەرانە پێیان وایە کە ئەنجامدەرانی ھەڵە دەبێت سزابدرێن و وەڵامی ئەم سێ پرسیارە گرنگە لە دیاریکردنی کردەی سزاکە:

  1. بۆچی سزابدرێن (ھۆکاری سزادانەکە)؟
  2. کێ دەبێت سزابدرێت؟
  3. چ جۆرە سزایەک بدرێن؟

بیردۆزی سزادەرانە دەگەرێتەوە بۆ کردە ھەڵەکان و ھەوڵ دەدات تای تەرازوو رابگرێت بە دۆزینەوەی سزایەکی گونجاو بۆیان و باوەڕیان وایە ئەگەر یەکێک ھەڵەیەک ئەنجام بدات دەبێت وەڵامی ئەو کردە ھەڵەیە بدرێتەوە بە سزایەکی گونجاو بۆی بێ گوێدانە ئەوەی دەکرێت سزاکە چ دەرئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە و ئاکامەکەی چی بێت. تاوانکاران دەبێت سزابردێن و ھەموو کەسە تاوانکارەکان و تەنھا تاوانکارەکان شایانی سەپاندنی سزایەکی گونجاون بەسەریان دا. ھەرچەندە ڕاوبۆچوونی جیاواز ھەیە لەسەر دادپەروەری سزادەرانە کە بە تۆڵەیەکی دەمامکراو وێنەی دەکەن. سزا و تۆڵە جیاوازن، سزا بێلایەنە و ڕێژە و توندێتییەکەی گونجاوە لەگەڵ سروشتی تاوانەکە بەڵام تۆڵە تایبەتییە و ڕێژە و توندێتییەکەی بێ سنوورە.

دادپەروەری بنیاتنەرەوانە (بوژێنەرەوە)

دادپەروەری بنیاتنەرەوانە جۆرە دادپەروەرییەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی لایەنە قوربانی و سەرپێچیکەرەکان لەجیاتی ئەوەی بە توندی ھەوڵ بدات لە جێبەجێ کردنی بنەما یاساییەکان یان سزادانی سەرپێچیکەران. ھەروەھا قوربانییەکان کاریگەریی و پێگەیەکی چالاکییان ھەیە لە ڕێکاری دادگای کردنەکە و سەرپێچیکەران ھان دەدرێن بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی کردە و تاوانەکانیان بەمەبەستی «چاک کردنەوەی ئەو زیانەی بوونەتە ھۆکاری لەڕێیی داوای لێبووردن، گەڕاندنەوەی شتە دزراوەکان یان خزمەتکردنی کۆمەڵگە بەجۆرێک لە جۆرەکان.» ئەم جۆرە دادپەروەرییە بەندە لەسەر بیردۆزێک کە تاوان و کردە ھەڵەکان بە دەستدرێژی و سەرپێچی بەرانبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک ھەژماردەکات لەجێگەی ھەژمارکردنی بەرانبەر بە دەوڵەت و دادپەروەری بنیاتنەرەوانە کە گەشەدەدات بە گفتووگۆی نێوان قوربانی و سەرپێچیکەران پیشاندەر و دەرئەنجامی بەرزترین ڕێژەی ڕھزامھندیی قوربانییان و بەرپرسیاری سەرپێچیکەرانە.

سەرچاوەکان

Tags:

دادپەروەری فەرمانی خوداوەنددادپەروەری یاسای سروشتیدادپەروەری بنیاتنەرەوانە (بوژێنەرەوە)دادپەروەری سەرچاوەکاندادپەروەری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کیبۆردی کۆمپیوتەرئایین لە کوردستانڕۆژژمێری کوردیوێنەھەرێمی کوردستانتیشکی گاماڤایرۆسنالیفۆنیمڕەگەزپەرستیچەمچەماڵشکانەوەی ڕووناکیڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیابەڕازیلوزەی خۆریپارێزگای سلێمانیزمانی عەرەبیپێڕستی پاشاکانی عێراقڕۆمانمارکێتینگحەجفۆنۆلۆجیئۆتیزمکۆمپیوتەرتیۆرمی پیتاگۆرسچریکە عەبەڕەشمەم و زینعامر خانمووسڵکۆچەر بیرکارباکووری کوردستانڕینێسانسشامئەپڵشێخ سەلام عازەبانیعەبدولباست عەبدوسسەمەدمیرنشینی بادینانبەردە سوورپەیمانی ڤێرسایفەقێ تەیرانئورشەلیمئیمپراتۆریەتیی عوسمانییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدنوێژ لە ئیسلامھیندستانتێکڕای بەرھەمی ناوخۆیینیسان (مانگ)ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاپەرلەمانی کوردستانسەنحاریبئێیچیرۆ ئۆدامانگزمانی جەستەسیاسەتBبنەماڵەی بارزانیسوورێژەشێرکۆ بێکەسفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرکۆنفۆشیۆسپەروەردەژان ژاک ڕوسۆھەڵەبجەترشەباراندواھەمین ھەناری دونیاجەنگی جیھانیی یەکەمخەلافەتکەریم خانی زەندگورچیلەشاعیرمەسیحییەتمێشکسێکوچکەی بابانڕۆژژمێری زایینیستیڤن ھۆکینگمەلەوانی🡆 More