لەیلا فەریقی (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٧٥، مەریوان - ) گۆرانیبێژێکی ژنی کوردە.
ئەو خوشکی مەرزیە فەریقییە. لەیلا لە ئێستادا لە سوێد دەژی.
لەیلا فەریقی | |
---|---|
زانیاریی پشتێنە | |
ناوی لەدایکبوون | لەیلا فەریقی |
لەدایکبوون | ١٨ی تەممووزی ١٩٧٥ مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٧ – ئێستا |
کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "Echoes of the past".
ھوونەرمەند لەیلا فەریقی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیری ئاوازدانەر کاری کردووە و شیعری زۆر شاعیری بەکارھێناوە لەوانە وەکوو:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەیلا فەریقی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.