نەخۆشیی ھاری

نەخۆشی ھاری (ناسراو بە نەخۆشی گەستن/گازی سەگی ھار) نەخۆشیێکی ڤایرۆسیە کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی مێشک لە مرۆڤ و شیردەری دیکە.

ئەو نیشانانەی کە زوو دەردەکەون؛ تا گرتنەوە و ھەستی

نەخۆشیی ھاری
سەگێکی[بەستەری مردوو] ھار.

پیاچونی شتێکی تیژ بە سوکی بە پێستا لە شوێنی کەوتنەبەر. نیشانانەی دی بە دوای ئەم نیشانانە دێن وەک: جوڵانەوەی توندوتیژ، وروژاندنی کۆنترۆل نەکراو، ترسی ئاو، نەتوانینێک تا بەشێکی لەش بگوازێتەوە، سەر لێشێوان، و لەدەستدانی بەئاگایی.

کاتێ نیشانانەکان سەرھەڵدەدەن، بە زۆری مردن لە دوای دێت. کاتی نێوان گرتن یان توشبوون بە نەخۆشیەکە و دەرکەوتنی نیشانانەکان زۆربەی جار ١ تا ٣ مانگ دەخەیەنێت.

ھۆ

نەخۆشیی ھاری 
ئەو[بەستەری مردوو] ڤایرۆسەی کەدەبێتە ھۆی نەخۆشی ھاری.

ڤایرۆسی «لیساڤایرۆس» ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی «ھاری» یە. ھۆکاری توشبوون بە نەخۆشیەکە دەگەرێتەوە بۆ گازی ئاژەڵێک (بە تایبەتی سەگ),یانیش بە بەرکەوتنی ئاوی دەمی ئاژەڵەکە لەگەڵ چاو، دەم و لووتی مرۆڤ.کەزۆرینەی کات ڤایرۆسەکە ١٠ ڕۆژ بەر لە دەرکەوتنی نیشانەکان لە لیکی تووشبوودا هەیە.

بۆ ئەو مرۆڤانەی کە کەوتوونەتە بەر گەستنی سەگ، ماکوتە (ڤاکسین) ی ھاری، کاریگەرە لە وەستاندنی نەخۆشیەکە بەڵام بە مەرجێک کە چارەسەرەکە پێش دەرکەوتنی نیشانانەکان بێت. ھەروەھا شۆردنی جێی گازکە بە سابون بۆ ماوەی ١٥ خولەک دەتوانێ بە شێوەیەک ڕێگر بێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە. لە ٢٠١٦ەوە تەنیا ١٤ کەس لە دوای دەرکەوتنی نیشانانەکان ڕزگاریان بووە، بۆیە زوو چارەسەرەرکردنی نەخۆشیەکە گرنگیەکی زۆری ھەیە.

ئامار

نەخۆشی ھاری بووە ھۆی مردنی زیاتر لە ١٧٥٠٠ کەس لە جیھان لە ساڵی ٢٠١٥. زیاتر لە ٩٥٪‏ مردن بە ھۆی ئەم نەخۆشیە لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەردەکەوێت، ھەروەھا ٤٠٪‏ ئەم دانیشتوانە منداڵانی ژێر ١٥ ساڵ دەگرێتەوە. نەخۆشی ھاری لە ١٥٠ وڵات دەرکەوتووە و لە تەواوی کیشوەرەکان تەنیا ئەنتارکتیکا نەبێت، کە زیاتر لە ٣ میلیارد کەس لەم شوێنانە ژیاون کە نەخۆشی ھاری لێبووە. لە ھەندێک وڵات وەک ژاپۆن، ئوسترالیا و بەشێکی زۆری رۆژئاوای ئەورووپا، نەخۆشی ھاری بەھۆکاری سەگەکان دەرناکەوێ. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەم ھۆی توشبوون بە نەخۆشی ھاری گازی شەمشەمەکوێرەیە.

نیشانەکان

ماوەی نێوان دەرکەوتنی نیشانانەکان لە پاش توشبوون بە نەخۆشیەکە بە گشتی ١ تا ٣ مانگ دەخەیەنێت. نیشانانە سەرەتاییەکان، تا و سەرئێشە لە خۆ دەگرێتەوە. بەڵام کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە گەشەی دەکات، دەبێتە ھۆی ھەوکردنی مێشک، کە نیشانانەکانی ئەمەش؛ شەپڵە (ئیفلیجبوون)، پەرێشانی، بێخەوی، شێواوی، ڕەوشتی نائاسایی، تێکچوونی کەسێتی، لاوازی گەندە ھەستناکی وە لە ھۆش خۆچوون دەگرێتەوە. زۆربەی نەخۆشەکان بۆ ماوەی تەنیا ١–١٠ رۆژ دەژین پاش دەرکەوتنی یەکەم نیشانانەکان.

ترس لە ئاو

ھیدرۆفۆبیا (ترس لە ئاو) ناوێکی مێژویی نەخۆشی ھاری یە، ھۆی ئەم ناولێنانە دەگەرێتەوە بۆ قۆناغەکانی کۆتایی ئەم نەخۆشیە، کاتێک کە توشبوو ناتوانێ بە ئاسانی خواردن قووتبدا، ترس لە ئاو بە شێوەیەک کە ناتوانێ تێنویەتی خۆی بشکێنێ. بەرھەمھێنانی لیک زۆر زیاد دەکرێت، و ھەوڵ بۆ خواردنەوە، یان تەنانەت نیازەکە یان پێشنیاری خواردنەوە، دەبێتە ھۆی گرژبوونی ماسوڵکەکانی قورگ و گەروو.

نەخۆشیی ھاری 
پیاوێکی[بەستەری مردوو] تووشبوو بەھاری ساڵی ١٩٥٩.

چارەسەر

چارەسەر لە دوای کەوتنەبەر دەتوانێت نەخۆشیەکە ڕابگرێت ئەگەر یەکسەر بەڕێوە بردرا، بە شێوەیەکی گشتی لە نێو ١٠ ڕۆژی ھەوکردن. برینەکە دەبێ زۆر زوو بە سابون بۆ ماوەی پێنج خولەک پاش گازەکە بشۆردرێ، کە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی بڵاوبوونی ڤایرۆسەکە. پۆڤیدۆنە-یۆدینە یان کحول پاشان ڕا دەسپێررێت تا زیاتر ڤایرۆسەکە کەم بکاتەوە. یەکەم دەرمانی کوتانەکە بە ماوەیەکی کەم پاش گازکە لێدەدرێ، و لە ھەر یەک رۆژانی ٣، ٧ و ١٤ی پاش توشبوونەکە دەبێ ماکوتەیان لێبدرێ.

ئاژەڵی تر

نەخۆشی ھاری دەتوانێ ھەموو شیردەرێک تووشبکا، و ئاژەڵانەی تووشدەبن بە ٣ قۆناغدا تێدەپەڕن. یەکەم قۆناغ ماوەی ١ تا ٣ رۆژ دەخەیەنێت ، لەم قۆناغە رەفتاری ئەم ئاژەڵانە دەگۆردرێ، دووەم قۆناغ ئاژەڵی توشبوو ھار دەبی و گاز لە ھەر شتەک دەدا کە نزیکی بێت و ئەم قۆناغە ٣ تا ٤ رۆژ دەخەیەنێت ، سێیەم قۆناغ ئاژەڵی توشبوو ئیفلیج دەبێ و ھەروەھا بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەم قۆناغە ئاژەڵەکە دەمرێ.

سەرچاوەکان

Tags:

نەخۆشیی ھاری ھۆنەخۆشیی ھاری ئامارنەخۆشیی ھاری نیشانەکاننەخۆشیی ھاری چارەسەرنەخۆشیی ھاری ئاژەڵی ترنەخۆشیی ھاری سەرچاوەکاننەخۆشیی ھاری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێخ نووری شێخ ساڵحمرۆڤئێرانقازی محەممەدڕۆژژمێری کوردیچارشەما سۆرڕەوشتتویتەردەستوورسەرمایەداریفەیرووزکوللەمێشکمەلا عەبدولکەریم مودەریسئەحمەدی خانیڤیتۆریۆ پۆپسۆپارتی کرێکارانی کوردستانخۆرشەکرەمادپێناسەسێکوچکەی بابانبانگی کوردستانتەنۆکەی ئەلفاتورکیازیگمۆند فرۆیدنەورۆزی کوردەواریزانکۆی سلێمانیکوردستان (ڕۆژنامە)تۆم لویستیک تۆک.agئاسیاتۆفیق وەھبیسۆفییایەتیسمکۆلالشفەرھاد پیرباڵگەردیلەقوباد تاڵەبانیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانئارام کاکەی فەلاحپیشەسازیعەربەتفۆلکلۆرڕاپەڕینی ١٩٩١جافشێخ ڕەزای تاڵەبانینەخۆشییەکانی مەمکسی ئێس ئێسدادگای باڵای فێدراڵیی عێراقجەنگی جیھانیی یەکەمپۆتاسیۆمپردی دەلالحوزەیراننێلسۆن ماندێلامحەممەد ئەمین زەکی بەگئیبراھیم ئەحمەدبەھا (ئابووری)سکچوونھەڤەخشترەقەزای سۆرانیوونێسکۆزمانی عەرەبیھەڵۆی سوور (زنجیرە دراما)جێندەرشێخ مەحموودی حەفیدشیعری نوێی کوردیشێری ئاسیاییناپۆلیۆن بۆناپارتگەورەیی (بیرکاری)لۆکەھەژارژینا ئەمینی٢٠٢٤🡆 More