سنە: شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە ناوەندی پارێزگای کوردستان و ھەروەھا ناوەندی شارستانی سنەیە.

سنە، لەباری ژمارەی دانیشتووانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیکەی ٦٠٠٫٠٠٠ کەسە و نزیکەی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە.

سنە
سنەدژ، کورسان
سنندج
ناسناو(ەکان): 
سنەی سەربەرز، سنەی خوێناوی
چەند دیمەنێکی شاری سنە
چەند دیمەنێکی شاری سنە
وڵاتسنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری ئێران
سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاکوردستان
شارستانسنە
ناوچەناوەندی
بەرزایی
١٥٠٠ مەتر (٤٬٩٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٣٥٫٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە
کۆدی تەلەفۆن٠٨٧
وێبگەwww.sanandaj.ir
سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری

خەڵکی شارەکە بە کوردی و بە بنزاری ئەردەڵانی (ھێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (لە ھەورامییش نزیکە)، ھەروەھا زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کورسان واتە کوردستان. ھۆکاری ئەوەیە کە سنە ھەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بەتەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان. سنە پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکوومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکوومەتی کوردستان.

مێژوو

بەر لە ساڵی ١٠٤٦ ک. م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بوون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردییە پایتەختی کوردستان. ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لەسەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر دروست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبیکراوەکەی دەبێتە سنندج.

لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووستکردەنەوە و بەرەو پێشبردنی کاروباری شارەکە.

ناوی سنە

بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە ھاتووە جیاوازن:

  • پێش دروستبوونی سنە وەک شارێکی بە مانا تەواو، ھەر لەو شوێنەدا گوندێک بووە بە ناوی «سینە»یان «سنە» ناوی سنە لەوێوە ھاتووە.
  • وشەی سنە ناوێکی گەورە و پیرۆزە و لە زمانی ئاڤێستایی کۆندا سنە بە مانای سەقرە (سەقر باڵندەیەکی نەچیرڤان، کە جەستەی وەک ھەڵۆ بەڵام زۆر چکۆلەترە)
  • کاتێ سولەیمان خانی ئەردەڵان ھەوڵی دروستکردنی شاری سنەی دا، لە نزیکی ئەو شوێنەدا گوندێک ھەبوو بە ناوی «سینە» کە دواتر شارەکە ھەر بەو ناو و سنە ناونرا.

ڕۆژگاری ئەمڕۆ

کەشوھەوا

سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری 
سنە لە سەرەوە

کەشوھەوای سنە لە ھاوین و بەھاردا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەھاردا ١٥–٢٠، لە ھاوین دا ٢٥–٢٠، لە پاییز دا ١٠٫٤٠ و لە زستان دا ١٫٦٠ پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی ٣٠ ساڵە کە لەسەر کەشوھەوای سنە ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵەق ٤٤ پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵەق ٣١- پلەی سێلێسیوس، و ھەروەھا مامناونجی دەمای ساڵانە ١٣٫١٠ پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی ڕێژەیی لە ٠٦:٣٠ کاتژمێر دا ٦٩٪ و لە ١٢:٣٠ کاتژمێر دا ٣٨٪ بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە ٤٩٧٫٣ میلیمیتر و زۆرینەی ڕۆژانە ٦٦ میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی ڕۆژگەلی سەھۆڵبەندان ١١١٫٤ ڕۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرھەتاوی لە گشت ساڵدا ٢٬٧٨٦٫٢ بووە.

گەشتیاری

عیمارەتی سالار سەعید (مووزەی سنە)

ئەم عیمارەتە لە شەقامی شاپوور (ئیمامی ئێستا)، کۆڵانی حەبیبیدا ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە لە بەشی دەرەوەی عیمارەتی مەلا لوتفوڵڵا شەیخول ئیسلام (کە ئەمڕۆ بە ماڵی سالار سەعید بەناوبانگە) ھەڵدراوە و تێیدا شتومەک و ئاسەواری مێژوویی پیشان دەدرێت.

ئورووسییەکانی مووزەی سنە بەرھەمی دەستی ھونەرمەندانی سنەیییە کە بە یەکێک لە ناوازەترین بەرھەمەکانی ھونەری ئورووسی دێتە ئەژمار. عیمارەتی سالار سەعید شوێنەواری سەردەمی قاجارە.

سەیرانگای ئاویەر

ئەم پارکە لە ڕۆژاوای شاری سنە و لە بناری کێوی ئاویەردا ھەڵکەوتووە، بەرزایییەکانی ئەم پارکە دیمەنێکی جوان و دڵڕفێن لە شار دەخاتە بەرچاو. ئەم پارکە چەندین باخ و کانی خۆشی تێدایە؛ باخی ئەمیرییە گەورەترین باخی بناری ئاویەرە کە لەخۆگری گەورەترین سینەمای کراوەی ئێرانە.

سەیرانگای ئاویەر لە مێژەوە شوێنی حەسانەوە و سەیرانی گەشتیارانە.

بازاڕی سنە (گوزەر)

ئەم بازاڕە لە ساڵی ١٠٤٦ک. م و لەگەڵ بوونی سنە بە پایتەختی ئەردەڵانییەکان دروست کراوە. پلانی بازاڕی سنە بە شێوەی چوارگۆشێکی درێژۆکەیە کە دوای درووس بوونی شەقامی سیرووس بوو بە دوو بەش و لێک دابڕا، و شەقامەکە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێ و بە دوو بەشی باکووری و باشووری دابەشی دەکا؛ بەشی باکووری بە ناوی بازاڕی سەنەندژی و بەشی باشووری بەھۆی زیاد بوونی کاسبکاران و دووکاندارە مووسایییەکان (جوولەکان) بە ناوی گوزەر (بەراتیان) دەناسرێت. ئەم بازاڕە بە شێوەی بازاری نەقشی جیھانی ئەسفەھان دروست کراوە.

ئەمڕۆکە بازاڕی تازە و سەردەمییانەی زۆر دروست کراوە، بەڵام گوزەر ھێشتا برەوی ئابووری جارانی ماوە.

عیمارەتی ئاسف (ماڵی کورد)

یانەی کورد، مووزەی خەڵکناسی ناوچەکانی کوردستانە کە لە شەقامی شاپووردا ھەڵکەوتووە. ئەم مووزەیە لە نێو عیمارەتی ئاسفدا ھەڵدراوە کە بە گەورەترین عیمارەتی ئەعیانی شار دێتە ژمار. ئەم عیمارەتە ھەڵگری بایەخێکی زۆری نژیارڤانی لە بوارەکانی خشتکاری، گەچبڕی و ئورووسی سازییە و حەمامەکەی بە جوانترین حەمامی شار دەناسرێت. کردنەوەی یەکەمی ئەم عیمارەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوی و لە سەردەمی قاجار و پەھلەویدا تەواو کراوە.

ئەم مووزەیە لەخۆگری بەشی جۆراوجۆرە، وەک: بەشی ژیانی لادێ، ژیانی شاری، تەونگەری، نازک کاری، دیوەخان، پۆشاک، ناوداران، خشڵ و زەنباەر، قوتابخانە، ڕاو، پیشە سازی دەستی، کشتوکاڵ و ….

مزگت جامیعە

ئەم مزگەوتە دەکەوێتە بەر گەڕەکی قەڵاچوارلانی شاری سنە، بەڵگەکان دەری دەخەن کە ھی سەردەمی قاجار و بە ئەمری ئەمانەڵا خان، والی کوردستان لە ساڵی ١٢٢٨ک. م. دروست کراوە.

ئەم مزگەوتە لەخۆگری دوو ھەیوان، حەوشەیەکی ناوەندی کە ١٢حوجرەی فەقێی لە دەوردا دروست کراوە، شەبستانێکی گەورە بە ٢٤ کۆڵەکە و ٣٦ گومەز کە ڕووکاری کۆڵەکە و ئەسپەرەکان بە ئایاتی قورئان ڕازاوەتەوە. دیوارەکانی مزگەوتی جامیعەی سنە بە کاشی حەوت ڕەنگ نەخشێنراوە و لە پادیورییەکاندا بەردی مەڕمەڕ بە کار ھاتووە.

عیمارەتی موشیر دیوان

ئەم عیمارەتە کەوتووەتە سەر شەقامی فەرەح (شوھەدای ئێستا) بریتییە لە حەوت حەوشەی پێکەوە لکاو و حەمامێکی تایبەتی، لە ھەموو حەوشەکاندا پلوورە ئاوی زۆر جوان ھەیە، ئەم عیمارەتە لەسەر دەستی میرزا یوسفی موشیر دیوان لە سەردەمی قاجاردا دروست کراوە. جوانترین ھەیوان بە شێوی کڵاوفەرەنگی لە شاری سنە لەم عیمارەتەدایە.

ئەم عیمارەتەش بە ئورووسی جوان، خشت ڕازێنی و گەچبڕی ڕازاوەتەوە.

حەمامی خان

ئەم حەمامە کەوتووەتە باکووری بازاڕی کۆنی شاری سنەوە، ئاھەکبڕی و نەخش و نیگاری سەر دیوارەکانی لە چەشنی خۆیادا ناوازە و نایابە. لە ساڵی ١٢٢٠ ک. م و بە ئەمری ئەمانوڵڵا خانی ئەردەڵان دروست کراوە. جوانترین حەمامی شارە و بەم زووانە دەبێتە مووزە.

ھاجەرەخاتوون

ھاجەرە خاتوون لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی و لە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی شاری سنەدا ھەڵکەوتووە. بە گوێرەی وتەکان ئەم شەخسە خوشکی ئیمام ڕەزا یە کە لە سەفەری خۆراساندا لە کوردستان کۆچی دوایی دەکا و لەم شوێنەدا ئەسپەردە دەکرێت، بەڵام ھیچ بەڵگەیێکی متمانەدار بۆ ئەو باسە وەدی نەکراوە. لەم مزگەوتەدا چەند گۆڕی مەشایخ و گەورەی شاری سنە بەدی دەکرێت.

پیر عومەر

ئەم ئیمامزادەیە کەوتووەتە لای باشووری شەقامی شاپوور (ئیمامی ئێستا) و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٠٤٦ ک.م. ئیمامزادە پیرعومەر بە کوڕی خودی حەزرەتی عەلی دەزانن. ئەم قسنە بە ئورووسی و گەچبڕی زۆر جوان ڕازاوەتەوە. بەھۆی کۆنییەوە لە ساڵی ١٣٧٢ک. ھنۆژەن کراوەتەوە.

پیر محەممەد

ئەم بارەگایە لەسەر تەپۆڵکەیک کە بە ناوی پیرمحەمەو دەناسرێ کە گۆڕستانی کۆنی شاری سنەی لێیە، ھەڵکەوتووە. ئەم بینایە شوێنی نێژرانی محەممەدی کوڕی یەحیا، بەناوبانگ بە پیر محەممەدە.

عیمارەتی خەسراوا

ئەم عیمارەتە لە شەقامی خەسراوادا ھەڵکەوتووە. لە چەشنی خۆیدا شتێکی ناوازەیە و ساڵانێکی زۆر ناوەندی حکوومەتی میرانی ئەردەڵان بە تایبەت خەسرەوخان بووە. لە چواربەشی سەرەکی پێکھاتووە:

  • کۆشک بە دەرگانەی کۆڵەکەداری ڕازاوەوە لە لای ڕۆژاوا
  • بینای ڕۆژھەلات بە کۆمەڵێک خوڵام گەردش و ھەیوانی کۆڵەکەداری زاڵ بە سەر پانایی عیمارەت
  • بەشی دەرەوەی بینا لەخۆگری حەمام، ژووری قاپی چییان و خزمەتکاران و …
  • باخ

عیمارەتی وەکێڵ

ئەم عیمارەتە گەورەیە کەوتووەتە سەر شەقامی وەکێڵ(کشاوەرزی ئێستا) و لەخۆگری سێ حەوشە ھەرکام بە بینای تایبەتەوە، حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە.

بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە. حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی لەسەرە.

ئاویەر

ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژاوای شاری سنەدا کە بەھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.

ڕێگاکان

شاری سنەلەگەڵ شارەکانی دیواندەرە، کامیاران، سەوڵاوا و دێولان ڕیگای ھەیە.

  • ڕیگاکانی شاری سنە لەگەڵ شارەکانی کوردستان و شارەکانی ئێران لە خوارەوە نوسراوە:
شار وڵات ڕێگا (کیلۆمەتر)
مەریوان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٩٥ کیلۆمەتر
قوروە سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٨٨ کیلۆمەتر
سەوڵاوا سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٧٠ کیلۆمەتر
کامیاران سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٦٧ کیلۆمەتر
دێولان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٤٥ کیلۆمەتر
بانە سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٥٤ کیلۆمەتر
سەقز سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٤٩ کیلۆمەتر
بیجاڕ سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٠٠ کیلۆمەتر
دیواندەرە سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٨٣ کیلۆمەتر
کرماشان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٣٤ کیلۆمەتر
ئیلام سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٢٩٠ کیلۆمەتر
ھەمەدان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٧٧ کیلۆمەتر
ورمێ سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٤١٠ کیلۆمەتر
ھەولێر سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٤٢١ کیلۆمەتر
خورەماوە سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٢٨٥ کیلۆمەتر
شاری کورد سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٥٨١ کیلۆمەتر
ئەھواز سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٦٤٤ کیلۆمەتر
یاسووج سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ٩٠١ کیلۆمەتر
بووشێھر سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٠٨٢ کیلۆمەتر
ورمێ سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  کوردستان ١٩٥ کیلۆمەتر
زاھیدان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ١٧٨٢ کیلۆمەتر
ئەسفەھان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٦٧٨ کیلۆمەتر
ئەراک سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٣٦٦ کیلۆمەتر
تەورێز سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٤٤٦ کیلۆمەتر
کەرەج سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٤٨٩ کیلۆمەتر
قەزوین سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٤٠٩ کیلۆمەتر
رەشت سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٥٧٠ کیلۆمەتر
زەنگان سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٢٤٤ کیلۆمەتر
تاران سنە: مێژوو, ڕۆژگاری ئەمڕۆ, گەشتیاری  ئێران ٤٨٩ کیلۆمەتر

گەڕەکەکان

گەڕەکە کۆنەکان

شاری سنە تا بەر لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران ٢٩ گەڕەکی بووە. ئەمانە ناوەکانیانن:

  • دەرماڵ
  • ناو قەڵا
  • قەتارچییان
  • سەرتەپۆڵە
  • ئاغەزەمان
  • چوارباخ
  • پیرمحەمەو
  • گلەخان
  • کووچی ڕەزان
  • جەور ئاوا (خوار و ژوور)
  • جاڕ نەسڕوڵڵا خان
  • سپوور ئاوا
  • تەپەی ئەولیابەگ
  • حاجی ئاوا
  • شەریف ئاوا
  • فەیز ئاوا
  • کەڵەکە جاڕ
  • پردبەند (نیزام ئاوا)
  • کوێر ئاوا
  • تەپەی شێخ حەمە سادق
  • شێخان
  • تازە ئاوا
  • بان خەنەق (خەندەق)
  • کانی گورگ عەلی
  • ناو کرماجەکان
  • چقڵی چەقان
  • دوڕاجییەکان
  • ناو دۆمەکان
  • تەقتەقان
  • قەلاچوارلان

گەڕەک و شارۆچکە نوێکان

ئەم گەڕەکگەلە دوای ئینقلابی ساڵی ٥٧ کراونەتەوە یان پەرەدراون:

  • شارۆچکەی بەھاران
  • شارۆچکەی سەعدی
  • شارۆچکەی زاگرۆس
  • ویلاشار
  • موارەکاوا
  • تەکیە و چەمەن
  • شاڵمان
  • شارۆچکەی بێعسەت
  • عەباساوا
  • کانی کووزەڵە
  • غەفوور
  • شارۆچکە ی مە ولە ووی(سنە)
  • شارۆچکە ی ماموستا ھەژار(سنە)
  • شارۆچکە ی زاگروس (سنە)
  • شارۆکە ی ویلا شار(سنە)
  • شارۆچکە ی پە ڕدیس (سنە
  • شارۆچکە ی ساحیلی (سنە)
  • شارۆچکە ی بانتا (سنە)

کەسانی ناودار

زاناکان

مێژووناس

  • غوڵام عەلی ئێدریسیان

سیاسی

مۆسیقا

وەرزش

شانۆ

سینەما

وێژە

ئایین

نیگارکێشی

دەسەڵات

زانکۆکان

پەیوەندی نێونەتەوەیی

دەستە خوشک

شاری سنە لەگەڵ ئەم شارانەی خوارەوە دەستە خوشە:

پێشانگا

سەرچاوەکان

Tags:

سنە مێژووسنە ڕۆژگاری ئەمڕۆسنە گەشتیاریسنە ڕێگاکانسنە گەڕەکەکانسنە کەسانی ناودارسنە زانکۆکانسنە پەیوەندی نێونەتەوەییسنە پێشانگاسنە سەرچاوەکانسنەئێرانشارستانی سنەورمێپارێزگای کوردستانڕۆژھەڵاتی کوردستانکرماشان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێخ مەحموودی حەفیدجووڕۆژژمێری کوردیزمانی عەرەبیفەرھاد زیرەکجێرۆلامۆ کاردانۆشەووالجەزائیرمایەسیریھەقدەستنەیمار دا سیلڤاکەمال جەلال غەریبگورگھیندستانتۆم لویسمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردحەپسەخانی نەقیبشەڕی جەمەلبێخودوزەی گەرمیدایک و باوکتۆپی پێخەلافەتی عەباسیلۆکەنادۆ ماخمەدۆڤ٢٠٢٤قازی محەممەدئەنجومەنی شوورای ھەرێمی کوردستانئیدریس بارزانیپیرەمێردماکوان کەریمپارتی کرێکارانی کوردستانوێژەکتێبخانەپیشەسازیجلی کوردیمەزھەر خالقیڤینسێنت ڤان گۆخپاشایەتیڕێواسیاریی سێکسیوزەی ناوەکیقەزاکانی ھەرێمی کوردستانعەلائەدین سەججادیسی ئێس ئێسشێوازی وانەگوتنەوەڕەپبوونی کێرسیکس نایندەروونناسیی کۆمەڵایەتیکار (فیزیک)زارەکانی زمانی کوردیعەبدوڵڵا ئۆجەلانناسر ڕەزازیدھۆکھەرێمی کوردستانجێنتەڵمان جاکوتارنەخۆشیی ئەلزھایمەرئایینگوندەوڵەتی ئەییووبیقەزای ئاکرێپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەگرێبەستموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانشۆڕشی پیشەسازانەکۆتربانکدەروونناسیی فیزیۆلۆژیژان پۆڵ سارترویکیپیدیای کوردیفەلسەفە🡆 More