مەریوان: شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

مەریوان  لە شارەکانی  ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە.

مەریوان لە باکوورەوە بۆ بانه و سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم  شارۆچکە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١ مەریوان ١١٠٤٦٤ کەس دانیشتووی ھەبووە. دانیشتووانی مەریوان بە سێ شێوەزاری کوردی بابانی و ئەردەڵانی وە هەر وەها هەورامی قسە دەکەن وە هەر وەها بە پێی گوندەکانی خودی ناوچەی مەریوان دیارە کە شێوەزاری ڕەسەنی مەریوانی بابانییە.

مەریوان
قەڵای مەریوان
قەڵا
نەخشەی مەریوان لە OpenStreetMapدا
نەخشەی مەریوان لە OpenStreetMapدا
وڵاتمەریوان: مێژوو, دەریاچەی زرێبار, پێشانگا کوردستان
پارێزگاکوردستان
شارستانمەریوان
بەرزایی
١٣٠٥ مەتر (٤٬٢٨١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٩٥،٢٦٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی ( بابانی و ئەردەڵانی و هەورامی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٧

مێژوو

شاری ئیمڕۆی مەریوان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدو پەنجا ساڵ لە مەوپێش ئەم شارە لە نزیکی سنوری دەوڵەتی عوسمانلی دابووە کە لە ساڵی 1865 زاینیدا بە فەرمانی ناسرەدین شای قاجار پاشای ئەو سەردەمەی ئێران لە نزیکی گۆلی زرێبار قەڵایەکی سەربازی دروست کرا کە تێچووەکەی چل هەزار تمەنی ئەو کاتە بووە چوار ساڵ دوای ئەوە فەرهاد میرزا مامەی ناسرەدین شا کە والی ئیالەتی ئەردەڵان بو قەڵاکەی نەختێ بچوک کردەوە و لە جاران بە هێزتری کرد و ناوی نا قەڵای شاەئاباد و لە نزیکی قەڵاکە شارۆکێکیان دروست کرد و چەند بنەماڵەیەکیان لە لادێکانی دەوروبەرەوە بۆ هانی دوای فەرهاد میرزا حاجی موحەمەد عەلی خانی زەفەرولمولک قەڵاکەی گەورەتر کرد و کاروانسەرا و حەمام و کارێزی ئاوی تێدا دروست کرد ئەم هەمو شتانە دوای ماوەیەک لە شەڕی هۆزەکانی مەریواندا وێران بو سەرچاوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەوی، قاجاڕ و عوسمانی ئاماژەی زۆریان تێدایە بە ڕوودانی شەڕ لە مەریوان یا لە دەشتی مەریوان. زۆری ئەم شەڕانە لە نێوان ئێران و عوسمانی یا میرنشینە کوردییەکاندا ڕووی داوە. مەریوان سنووری نێوان ئیمپراتۆریی قاجاڕ و عوسمانی بووە و زۆر جار شوێنی شەڕ و ناکۆکیی تایەفە کوردەکان بووە.

دەریاچەی زرێبار

مەریوان: مێژوو, دەریاچەی زرێبار, پێشانگا 
زرێبار

زرێبار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە. ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان. زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە. بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان ١٢۹٠ مەترە و درێژییەکەی (ئاڕاستەی باشووری-باکووری) زیاتر لە ٨ کیلۆمەترە و پانییەکەشی (ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا) نزیکەی ٣ کیلۆمەترە. لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت.

پێشانگا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

مەریوان مێژوومەریوان دەریاچەی زرێبارمەریوان پێشانگامەریوان سەرچاوەکانمەریوان بەستەرە دەرەکییەکانمەریوانئێرانئەردەڵانیباشماخباشوورباکوورزرێبارسنەسەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێرانسەقزشارستانی مەریواننۆدشەهەورامیپارێزگای کرماشانپارێزگای کوردستانڕۆژاواڕۆژھەڵاتڕۆژھەڵاتی کوردستانھەرێمی کوردستانھەورامان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

لێبوردەییپارێزگای ھەولێرنەوتوەلی دێوانەوەفاییمانگائەڤین ئاسۆوەزارەتتارماییقەندیلسەروەریی یاسازمانی دایکینەقشبەندیڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیئاستەکانی پێوانەکردنقەزای مێرگەسۆرھیندستاندەنیز ئونداڤعەبدولسەلام بارزانیئامێدیمانگای سوورئاوات بۆکانیبەڕێوەبەری جێبەجێکاربەغداسیروانپارەگوندشێخ ڕەزای تاڵەبانیحامید بێھدادسەرمایەداریقازمستەفا بێسارانیگۆرانیسیستمی ڕێکھێنانی ھاویژتنی چەکی کەشتیخشتەی خولیجوومالیک کوڕی ئەنەسلیۆنارد ئۆیلەرھەڵسەنگاندنمۆسیقاتۆپی سەبەتەبزنڕاستیدەستپێکئەحمەدی خانیدەستدرێژیی سێکسیشەبەنگی کارۆموگناتیسیگرانەتاشەکرەناڵەی جوداییکرداری جنسیی دەمیئەندازەی کێری مرۆڤعەلی حەسەن ئەلمەجیدخەتەنەکردنی کوڕانخەلافەتی عەباسیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانژینناسیجافئەحمەد ھەردیگەرمیانشەڕی جەمەلمافەکانی مرۆڤعەلائەدین سەججادیسەگعیساپێشمەرگەلۆژیککاردووجینۆسایدئەحمەد کوڕی حەنبەلنوێژی تەراویحئاڵای کوردستانئوردندەستپەڕزێی گەورەھاوڕەگەزخوازی🡆 More