مۆسیقا

مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە.

مۆسیقا چییە؟


Music Mixify
بەخێربێن بۆ دەروازەی مۆسیقا

مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە.

زیاتر لەبارەی مۆسیقاوە...

گەڕان...

ھەنووکە ١٬٣٠٤ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
بینینی وتارێک بە ھەڵکەوت

پۆلەکان

چەشنەکانی مۆسیقا

بلووز
کلاسیک
ڕۆک
ھێڤی مێتاڵ
ھیپ ھۆپ
جاز
ئۆپێرا
پۆپ
ڕێگەی
سیمفۆنی
فەنک
بۆسا نۆڤا
ڕیتم و بلووز
سۆڵ
کەنتری
ڕاپ
بۆرۆک

چەشنی زیاتر…

ئاوازدانەران و گۆرانیبێژان

ھۆمەر دزەیی
شەکیرا
بیتڵز
وتاری ھەڵبژێردراو لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن
لۆکە زاھیر
وتاری ھەڵبژێردراو ئەیمی لی
فرانسیسکۆ تارێگا
عەباس کەمەندی
یۆھان سباستیان باخ
وتاری ھەڵبژێردراو ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
ڕیچارد کلایدێرمان
ڕیچارد شتراوس
ھێلی لەڤ
یۆھانس برامز
دەشنێ موراد
بەھجەت یەحیا
ڕیچارد ڤاگنەر
پیۆتەر ئیلیچ چایکۆڤسکی
زەکەریا عەبدوڵڵا
عەدنان کەریم
چۆپی فەتاح
ئێدیت پیاف

ئاوازدانەران و گۆرانیبێژانی زیاتر…

ئامێرەکانی مۆسیقا

کەمان
فلووت
گیتار
پیانۆ
ڤیۆلا
ترەمپێت

ئامێری زیاتر…

دوایین وتارە ھەڵبژێردراوەکان

وتاری ھەڵبژێردراو ئێڤەنێسێنس
وتاری ھەڵبژێردراو ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت
وتاری ھەڵبژێردراو لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن
وتاری ھەڵبژێردراو ئەیمی لی
وتاری ھەڵبژێردراو پیانۆ
وتاری ھەڵبژێردراو دەرگا کراوەکە
وتاری ھەڵبژێردراو ئێڤەنێسنس (ئەلبوم)

وتاری ھەڵبژێردراو

مۆسیقا

ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت (بە ئەڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart – ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارتئای پی ئەی: /ˈvɔlfɡaŋ amaˈde:ʊs ˈmo:tsaʁt/؛ ناوی سەرەکی: moht-sart) ئاوازدانەر، پیانۆژەن و کەمانژەنێکی کاریگەری دەمی کلاسیک بووە و گەلێک بەرھەمی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە. مۆتسارت لە ساڵزبێرگ لەدایکبووە و ھەر لە سەرەتاکانی مناڵییەوە توانا مەزنەکانی لە مۆسیقادا دەرکەوتوون. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا توانیوێتی ھەردوو ئامێری پیانۆ و کەمان بژەنێت و ھەروەھا ئاوازی خۆی داناوە و لە پێش پاشایەتی ئەورووپادا نمایشی کردووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، وەک ژەنیارێک کاری دەکرد بۆ پاشا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەم کارە بێزار بوو. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی کە کۆچ بکات و بەدوای کاری نوێدا بگەڕێت. لەکاتی سەردانی ڤیەننادا لە ساڵی ١٧٨١دا، موتسارت لە کارەکەی لە ساڵزبێرگ دەرکرا. ئەو بڕیاری دا کە لە پایتەخت بمێنێتەوە. لەوێش ناوبانگی دەرکرد، بەڵام لە ڕووی داراییەوە بووژانەوەیەکی بە خۆیەوە نەبینی. ناودارترین و ناسراوترین کارەکانی مۆتسارت وەک کنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراکانی لەگەڵ بەشێک لە مۆسیقای مردوو ناشتنەکەی، کە بە تەواونەکراوی بەجێ ما بەھۆی مردنیەوە، لە کۆتاییەکانی تەمەنی لە ڤیەننادا بەرھەمھێنراون.

ھۆکاری مردنەکەی بە تەواوی نەزانراوە و کراوە بە چیرۆک و خەیاڵ. ئەو لە دوای خۆی، خێزانەکەی بە ناوی کۆستانز مۆتسارت، لەگەڵ دوو منداڵی کوڕی بەجێھێشت.

موتسارت زیادتر لە ٦٠٠ کاری نووسیوە و بەرھەمھێناوە و، زۆربەی کارەکانی بە پایەی مۆسیقای سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، ئۆپێرا و کۆراڵ ناسراون. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ژەنیار و ئاوازدانەرە کلاسیکییەکان و کاریگەرییەکی مەزنی کردووەتە سەر ھونەری ڕۆژئاوایی. لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن چەندین کاری خۆی لە ژێر سێبەری مۆتسارتدا نووسیوەتەوە و یۆسێف ھایدنیش لەبارەی مۆتسارتەوە نووسیوێتی: «نەوەکانی دواڕۆژ ھەرگیز بەھرەیەکی وا نابیننەوە تاکو ١٠٠ ساڵی تریش.»
خوێندنەوەی زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

مۆسیقا
مۆسیقا ھونەرێکە کە بە درێژایی مێژوو ھەبووە و لە نزیکەی ھەموو چاندەکاندا دەتواندرێت بدۆزرێتەوە. ئەم پارچە ھونەرییە دەگەڕێتەوە بۆ ٥١٠ی پێش مەسیح، کە چەند ژەنیارێکی یۆنانی پیشان دەدات لەکاتی ژەنینی ئامێری مۆسیقادا.

ئایا زانیوتە؟

  • ھیچ کامێک لە ئەندامانی بیتڵز نەیاندەتوانی نۆتەی مۆسیقا بخوێننەوە
  • ئەو جۆرە مۆسیقایەی کە گوێبیستی دەبیت کاردەکاتە سەر شێوازی بینینی ژیان لەلای تۆوە
  • مێتالیکا یەکەم و تەنھا گرووپن کە لەسەر ھەموو کیشوەرەکان کۆنسێرتیان کردبێت
  • ئینیا یەکێکە لە باشترین ھونەرمەندان لە جیھاندا لەڕووی فرۆشەوە، ئەو ١٠٠ ملیۆن ئەلبومی فرۆشت، بەڵام ھەرگیز گەشتی نەکرد بۆ پرۆمۆتکردنی
  • مۆسیقا دەتوانێت یارمەتی نەخۆشانی لەبیرچوونەوە بدات یادگاریان بێتەوە بیر

ھەواڵەکانی مۆسیقا

نوێترین ھەواڵەکانی مۆسیقا لە ویکیھەواڵ
خوێندنەوە و دەستکاریکردنی ویکیھەواڵ

دەروازە:مۆسیقا/ھەواڵەکانی مۆسیقا/٢٠٢٤ زیادکردنی ھەواڵ

ئەرشیڤی ھەواڵەکان...

لەم مانگەدا

دەروازە:مۆسیقا/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان/ئازار

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.

ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

دەنگی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ھیچ ژێرھاوپۆلێک نییە

ویکیپرۆژەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

مۆسیقا

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاشتیسەددام حوسێنجگەرخوێنگاسنئالینا ڕۆمانۆڤسکیحەپسەخانی نەقیبنەخۆشیی ئەلزھایمەرقەڵادزێ١٥ی حوزەیرانسوورێژەبەیتۆجانڕەمەزانیاقووتی ڕۆمانڕەزا عەتارانعومەر موختارمارکسیزمڕووسیاڕێواسقازی محەممەدشای ئەنگوستیلەکانقوباد تاڵەبانیدایک و باوکمافەکانی مرۆڤگازی سروشتیئەحمەدی خانیمانگمۆمیامێزۆپۆتامیاپەیمانی سێڤرکوردیی باشووریکەروێشکنەورۆزی کوردەواریئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیئۆمێگاڕەوشتڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەتئیبراھیمتاریق حەرزیخشتەی خولیپارێزگای سلێمانیحوسێن کوڕی عەلیفوئاد مستەفاسوڵتانیسنەبەلجیکاڕۆژژمێری کۆچیئەحمەد موختار جافئازادیی دەربڕینبرنجڕۆمانمزگەوتی ئەقسائەلفوبێکانی کوردیخەواریجبەکتریاڕەخنەی ئەدەبیجوگرافیای عێراقشەڕی یەرمووکڕۆمانتیزمئیسرائیلفەلسەفەتارانباشووری کوردستانزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانئەنادۆڵگۆگردموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانتێنستورکیاجەنگی جیھانیی دووەمحەسەن کوڕی عەلیدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان - عێراقجەنگی جیھانیی یەکەمشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماستا (نیشانەی نەخۆشی)🡆 More