ھەڵکەوت زاھیر ئاوازدانەرێکی ناسراوی کوردە کە لە بەڕێوبەرانی کەناڵی کۆڕەک تیڤییە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
پێشتر ڕاوێژکاری ھونەریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە. ئەو ئاوازی بۆ گۆرانیبێژانی کورد، عەرەب و فارس داناوە.
ھەڵکەوت زاھیر | |
---|---|
لەدایکبوون | ھەڵکەوت زاھیر 1972 (تەمەن ٥١–٥٢) |
نەتەوە | کورد |
شارۆمەندێتی | کوردستان |
خوێندنگە | پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەشی موزیک |
پیشە | ئاوازدانەر |
چالاکبوون | ١٩٩٢ – ئێستا |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | فەیرۆز (کچ) فاتن (کچ) |
لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٢ شاری سلێمانی. لە تەمەنی پێنج ساڵی دەست بە خۆێندنی مۆسیقا کردووەو، پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەشی موزیک تەواو کردووە لە ساڵی ١٩٩٢ ژەنیاری ئامێری ئۆبوا بووە. لەھەمان ساڵ دەست بە کاری میلۆدی دانان کردووە یەکەم کاری وەک میلۆدی دانان بۆ (ئەژدەر وەھبی) بووە لەدووەمین کاری میلۆدی دانان سروودی (پێشمان کەوە بارزانی) داناوە کە بووە بە سروودی مەرکەزی گەورەترینحزب کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەمە چەندین سروودی دیکەی داناوە و چەند گۆرانییە کی تریش بۆ چەند ھونەرمەندێک، لە ساڵی ١٩٩٦ بەمەبەستی خۆێندن چووەتە ئەڵمانیا و لە شاری (شوتگارت) حۆێندنی موزیکی تەواو کردووە. لە ھەنگاوی دووەمی کارەکانییەوە لەگەل چھونەرمەندی توانا (کاوە شێخ) کاری کردووەو سەرپەرشتی سەرجەم کارە ھونەرییەکانی کردووە و لەوی دەنگ تۆمارکردنی دەنگی ھونەرمەندەکانی لە ساڵی ٢٠٠٥ گەڕاوەتەوە کورددستان ببوە بە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت لە چوارەمین کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکەیەتیئەکرد، یەکەمین کەسایەتییە پۆستی ڕاوێژکاری سەروکی حکومەت وەربگرێت لە مێژووی کوردستاندا. لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد بۆ دووەمین جار کرایەوە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆکارو باری ھونەری، لە شەشەمین کابینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەمان پۆست ڕاوێژکاری دانرایەوە تا دواجار بۆحخۆی دەستی لەکاری حکومەت ھەڵگرد لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمین جار پرۆکرامی ھەڵبژاردنی دەنگ بەناوی (ستۆدیۆی ئەستێران) لە کەناڵی زاگۆرس پێشکەش کرد ئەمەیەکەمین تەجروبە بوو لە کوردستان ئەنجام بدرێت دواجار بۆ چەندین وەرز ئەم بەرنامەیە بەردەوام بوو دیارترین دەنگیش کە تیا ھەڵبژێرداو مایەوە ھونەرمەند (میرا) بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ دەمەزرێنەری یەکەمین کەناڵی ھونەری بوو لە کوردستاندا بەناوی (کۆڕەک تیڤی) بۆ ماوەی یەک ساڵ بەڕێوبەری گشتی ئەو کەناڵە بوو دیاترین ئەو دنگامەی کە میلۆدی بۆ داناون (مەرزیە فەریقی، لەیلا فەریقی و میرا و لۆکە و باخان و ھانی و چۆپی فەتاح و ناسلی و پەیوەند جاف و ئەیوب عەلی ونیلیسا و شانیا و دەشنێمراد، تارا ڕەسول وعەبدول فەھار زاخۆی، ھەڵدێرو کریستاڵ، ھێمن حسێن ھەروەھا چەندین دەنگی دیکەو لەگەڵ گەورە گۆرانی بێژی عەرەب (میادە الحناوی سعاد حسنی و عەلی حەجار و حسناو مطر نورا الرحال)... لەگەڵ چەندین شاعری ناودار کاری کردووە وەک (د. ئاراس عەبدول کەریم و حەمە سەعید حەسەن وشیرکۆ بێکەس و پیرە مێرد و گۆران و ھەژارموکریانی، ھێمن و عەبدوڵا پەشێو، ڕەنج سەنگاوی و مەھاباد قەرەداغی و کەژاڵ ئەحمەد و عەبدرحمان بێلاف و د. فەریدون عەبدول بەرزنجی، ئەدیب چەلکی. بەرزان ھەستیار وحەمە سەعیدئیبراھیم، زانا جەبەلی، کانی ھەڵبجەی وئەکرەم ئەمین، خۆشناو، ھانی الصغیر و ئەحمەد محەممەد، کاوە حسێن، محمد حاجی محمود، بەرھەم عەلی، ئاکام ئاکرەی
بەیەکێک لە دیارترین موسیقار و خاوەنی زۆرترین گۆرانی لە مێژووی ھونەری کوردستاندا دادەنرێت و یەکەمین کەسە توانبێتی گەنج وەک ستار بناسێنیلە بواری ھونەریدا، زۆرترین ئافرەتی ھونەرمەندی ھێنایە ناو بواری گۆرانی وتن لە کوردستاندا باشترین مۆسیقاری ساڵی ٢٠١٢ بوو لە ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست و یەکەمین مۆسیقارە توانی بە زمانی کوردی و عەربی دۆێت بکات و لەسەر جەم کەنالچە عەربییەکان پەخش بکرێت بۆ ھەردوو ھونەرمەند (لیلی فەریقی و عەلی حەجار) ھەروەھا توانی بۆ گەورەترین ھونەرمەندی عەرەب (میادەحناوی گۆرانی درویت بکات لەسەر کوردستان لە شعری (محمد مھدی الجواھری)، زۆرتین قەسی لەسەر کراوە لە ڕۆنامەکانی کوردستان و یەکەمین کەسیشە توانیویەتی بەرھەمی ھونەرمەندی کورد لە کەناڵی (ڕۆتانا) داببەزێنی لەگەڵ دیارترن موسیقاری عەرەب کاری کردووە (یحیا الموجی) ھەروەھا لەگەڵ دیاترین دەرھێنەری عەرەب کاری کردووە (فادی حەداد) لەگەڵ باشترین گروپەکانی (مسر و تورکیا و ئێران و ئەلمانیاو سوید، ھەنگاریا) کاری تۆمارکردنی موزیکی کدرووە بە باشترین و ناودارترین میلۆدی دانەر داژمێردرێت لە کوردستاندا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵکەوت زاھیر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.