سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیییەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن.
سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .
سێگۆشە | |
---|---|
لقی | bicentric polygon، simplex، tritope، فرەگۆشە، planar generalized triangle |
پاشکۆ | دوولا، پارچەھێڵ |
لەدوای ئەو | چوارلا، چوارڕوو |
Has vertex figure | پارچەھێڵ |
Has facet polytope | لا |
دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:
لایەکسان (ڕێک) | دوولایەکسان | لانایەکسان (جیالا) |
بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:
وەستاو (ڕاست) | کراوە | تیژ |
لار |
چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی، واتە:
؛
P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.
ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.
گریمان a و b و c لاکانی ھەر چەشنە سێگۆشەیەک (سێگۆشەی وەستاو - دوولایەکسان - جیالا) بن ڕووبەری سێگۆشە بەم شێوەیە:
لێرەدا ، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە ھاوکێشەی ھێرۆن دەناسرێت.
لەتکەری گۆشەیەکی سێگۆشە، ڕاستەھێڵێکە بە سەرێکی سێگۆشەدا دەڕوات و گۆشەکە بەش دەکات بە دوو گۆشەی یەکسان. لەتکەرەکانی گۆشەکانی سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن. ئەو خاڵە ھەمان چەقی ناوە بازنەی سێگۆشەکەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێگۆشە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سێگۆشە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.