قەزای کۆیە

قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر.

مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە بە ڕووبەری ٢٠٥٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە و بەرزایی ١٢٦٠ میتر لە ئاستی زەریاوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩٥٢٤٦ کەسە کە لە دو نەتەوەی کورد و کلدان پێکھاتووە.

قەزای کۆیە
بە عەرەبی: قضاء کویسنجق
بە ئینگلیزی: Koy Sinjaq District
قەزای کۆیە
قەزای کۆیە
وێنەی سەرەوە:
نەخشەی قەزای کۆیە
وێنەی خوارەوە:
نەخشەی قەزاکانی پارێزگای ھەولێر
قەزای کۆیە
پۆتانەکان: 36°04′59″N 44°38′00″E / 36.08314°N 44.63329°E / 36.08314; 44.63329 44°38′00″E / 36.08314°N 44.63329°E / 36.08314; 44.63329
وڵاتقەزای کۆیە کوردستان
قەزای کۆیە عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاھەولێر
مەڵبەندکۆیە
بوون بە قەزا١٩١٨
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٠٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٩٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٢٠ مەتر (٢٬٠٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٩٥٬٧٤٦
سەرناوی دانیشتووکۆیی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی) و سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە) و مەسیحی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤
قەزای کۆیە
وێنەی شاری کۆیە

قەزایەی کۆیە خاوەن پێگەیەکی جیۆگرافی گرنگە لەسەر ئاستی عیراق و کوردستاندا. بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی کە بەرزیەکەی ١٢٦٠ کم و چیای ھەیبەت سوڵتان کە بەرزیەکەی ١٠٩٢ کم لە رووی ئاستی دەریاوە دەبێت. دەگوترێت کە مێژووی دروستبوونی شاری کۆیە، بۆ دەگەڕێتەوە بۆ گوندی ئاسکی کۆیە و پێی گوتراوە ئەسکی کۆ (بەتورکی بە واتای کۆنەگوند دێت)، بەڵام دواتر خەڵکەکە روویان لە حەمامۆک کردووە کە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرە و بەوناوچەیش گوتراوە کاولە کۆ. دواتریش لە شوێنی ئێستای کۆیە جێگیربوون ودەوڵەتی عوسمانی لێ پاش نەمانی میرنشینی بابان و سۆران ئیدارەیەکی رەسمی لێ دامەزراندووەو ناوی ناوە (کۆی سنجاق) سنجاقیش یەکەیەکی ئیداری بوو لە دەوڵەتی عوسمانی.

کۆیە زیاتر لە ٨٠ شوێنەواری ھەیە لەوانە: خرابە، کلێسە، قەڵای شیلە، ئەسکی کۆیە، گوبتەپە، سکتای قەیسەری، باواجی، سماقۆڵی میرسەید، چنارۆک و حەمامۆک. بۆیەکەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی ١٨٨٥ قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لەساڵی ١٩١٨ کۆیە کراوە بە قەزا. لەساڵی ١٩٨٨لە ژێر وەک کاردانەوەیەک دژی بزاڤی بڵاوی پێشمەرگە، حکومەتی عیڕاق کۆیەی لە قەزا بچوککردووەتەوە و کردی بە ناحیە، بەڵام دوای ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆیەی کردەوە بە قەزا.

ناوی کۆیە

لە بارە ی بنچینە ی ناوی کۆیە بیر و بۆچونی جیاواز ھە یە، کەریم شارە زا دە ڵێت ئە و ناوە لە بنەڕەتدا لە (کۆ)وە ھاتووە بەبێ ھیچ پاشکۆیەک کە بە واتای کۆمەڵە خەڵکێک دێت لە ناوچەیەکدا کۆبوونەتەوە، شاری کۆیەش کە سە نتەری کارگێڕی قەزاکەیە لە دامێنی زنجیرە شاخەکانی ھە یبەت سوڵتان و باواجی دا ھەڵکەوتووە. ھە ندێکی ترپێیان وایە عوسمانییە کان (ئالاَ- سنجق) ی پێغە مبە ریان (د. خ) لە گە ڵ خۆیان ھێناووە تە کۆیە و لە سە ر قە ڵای (قووچ پاشا) چەقاندوویانە لە پێشدا ناوی (کوثار) بووە لە بەر بەیداغەکە ناویان ناوە کویسنجق بەڵام وەک دیارە کە ئە م ناوە دە گەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان. بە بۆچوونی (مە سعود محە مە د) یش مێژووی ناھوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی عوسمانیەکان بۆ بە پشتبەستن بە کتێبی (ئەزکاری) ئیمامی نە وەوی کە پێش ھاتنی عوسمانیەکان بۆ ناوچەکە لە لایەن یەکێک بە نێوی (خضر بن عمر کویسنجقلی) کۆپی کراوە و للە کۆتایی ناوی خۆی نوسیووە بۆیە بە دووری نازانێت ئە م ناوە بگەرێتە وە بۆ سەردەمێکی دوورتر.

ناودارانی کۆیە

کەسایەتیی شۆڕشگێڕ عەلی مەولود داربەسەری ساڵی 1923-1974 لەناوپردان ناوچەی حاجی ئۆمەران بە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی بەعس شەهید بوو، تا ئێستاش گۆڕەکەی نادیارە. https://www.regaykurdistan.com/index.php/wtar/28342-2020-07-05-14-28-16 ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

  • ھونەرمەندان: مام سێوە (مەقام بێژ)، تایەر تۆفیق (گۆانیبێژ)، رۆستەم ئاغالە (شێوەکار)، باکووری. پوتە (برای سێوە بووە). حەنیل. مەتی. عە بدوڵای قادرۆکێ. ئۆ مە ری حە مە دی خاڵی. عە بدوڵای خاڵی، حە مە دی لیلە ی، مستافای ئۆمە ری قالە ی کە مە ندی، قادری ئۆ مە ری قالە ی کە مە ندی، دە روێش حە میدی قالە ی، مام تە ھای خە لیلی، حە مە دی گار فێنی قادری حە مە دی.، مە لا ئە سعە د. حە مە دە مین عە باس
  • شاعیران: حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) , مەلای گەورە (١٨٧٦-١٩٤٣), دڵدار (نوسەری ھۆنراوەی ئەی رەقیب ,١٩١٨-١٩٤٨)، قوبادی جەلیزادە. دڵزار. عەونی. دلێر. ئەختەر. عاصی. وردی. سامی عەوداڵ. خادیم. ڕۆستەم. تایەر حەوێزی. حاجی مە لا عە بدوڵای جە لی زادە. مە لامحە مە دی کۆیی جە لی زادە. مە نفی ونیھانی. لامیع. جە لال جۆبار. مە جیدئاسینگە ر. کە مال غە مبار , وەستا حمدامین نجار.

رووداوە گرینگەکان

زانکۆی کۆیە

کۆیە ئێستا زانکۆیەکی لێیە بە ناوی زانکۆی کۆیە، کە لە ڕێکەوتی ١١ \١٠\٢٠٠٣ دامەزراوە لەوکاتەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیکردووە. ژمارەی بەشەکانی زیادیکردووە بۆ ٣٤ بەش. لەساڵی ٢٠١٠ زانکۆی کۆیە پێکھاتەی خۆی گۆری لەسیستەمی کۆلیجەوە بۆ فاکەڵتی بەمەبەستی پێشکەوتنی زانکۆو ھاوشێوەبونی لەگەل سیستەمی نوێی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیھان. یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی زانکۆی کۆیە بریتیە لە کەمپی زانکۆ کەبەشە ئەکادیمیەکانی زانکۆ و بەرێوەبەرایەتیەکان وخوێندکاران و ستافی دابینکردنی پێداویستیەکان لەخۆدەگرێ. لەھەرە تایبەتمەندیە گرنگەکانی زانکۆی کۆیە بریتیە لەو گەشە خێراو بەرچاوەی کە بەخۆیەوە دەبینێ بە بەراورد لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان. زانکۆی کۆیە خاوەنی ھەندێ بەشی زانستی وئەندازیارییە کە دەگمەنن لەزانکۆکانی تری کوردستان وعێراق و ئەو بەشانە تەنھا لە زانکۆی کۆیە ھەن کە بریتین لەبەشەکانی ئەندازیاری نەوت وئەندازیاری جیۆتەکنیک و ئەندازیاری کیمیایی و دەرونزانی پزیشکی مایکرۆ بایەلۆجی). لەگەڵ چەندین بەشی تر کە پیک دیت لە زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان کە پیک دیت لە بەشەکانی قانون _ گارگێری و ئابوری_ شریعە ھەروەھا زمانی ئینگلیزی وە پەروەردە پیک دیت لە بەشەکانی مێژوو _ جوگرافیە _ کوردی _ عربی _ وەرزش _ زانستەکان پیک دیت لە بایۆلۆژی _ کیمیا_ فیزیاء _ماتکاتیک لەگەڵ چەند بەشێکی تر

قشلەی کۆیە

ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک (گردێکی پان) کە رووبەری لە ٢٤٠٠ م چوار گۆشە زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە ھەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە ھەندێک شوێن بینایەکە دوو نھۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری ھونەری ھەیە، لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.

ناحیەکان و گوندەکان

کۆیە لە سەرەتای پێکھاتە ئیداریەکانی دەوڵەتی عوسمانی قەزایەک بوو سەر بە سنجاقی شارەزوور (کە ناوەندەکەی کەرکووک بوو) و لە ساڵی ١٨٩٣ و ١٨٩٥ز شەقڵاوە ناحیەیەکی سەر بەو قەزایە بوو. لە پاش جەنگی جیھانی یەکەم و درووستبوونی دەوڵەتی نوێی عیڕاق ھەولێر لە کەرکووک جیاکراوەو کرا بە لیوایەکی تایبەت و کۆیە بوو بە قەزایەکی سەر ھەولێر. قەزای کۆیە لە پێنج ناحیە و ١٩٠ گوند پێکھاتووە.

بەستەری تایبەت

  • سایتی چنارۆک [١]
  • سایتی زانکۆی کۆیە[٢]

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

Tags:

قەزای کۆیە ناوی کۆیەقەزای کۆیە ناودارانی کۆیەقەزای کۆیە رووداوە گرینگەکانقەزای کۆیە زانکۆی کۆیەقەزای کۆیە قشلەی کۆیەقەزای کۆیە ناحیەکان و گوندەکانقەزای کۆیە بەستەری تایبەتقەزای کۆیە پەراوێزەکانقەزای کۆیە سەرچاوەکانقەزای کۆیەپارێزگای ھەولێرکوردھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەمازۆن (ڕووبار)ھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)پەرلەمانی کوردستانحەپسەخانی نەقیبگرێبەستڕێکەوتننامەی واشتنۆن ١٩٩٧ئیمپراتۆریەتیی ساسانیڕۆمانکیمیابارانی ھەڵەبجەشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانئوم کەلسوومئێچ تی ئێم ئێڵمارکسیزم-لێنینیزمکار (ڕێزمان)سەددام حوسێنئیبن تەیمیەقانعنیزامیی گەنجەویجمگەمرۆڤعەبدوڵڵا ئۆجەلانتیشکی گاماپارێزگای دھۆکزێی بچووکدڵەڕاوکێسۆفۆکلێسمووساتێنسی سەرمێزھەنار و فریشتەی مردنجەبرمەلا مستەفا بارزانیشێخ سەلام عازەبانینەمساتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانپەیامەکانی نوورمەمالیکەکانسەید ڕەزایاساسەروەریی یاساموحسین لوڕستانیدەوڵەتی ئیسلامیی عێراقئەختەرخۆرمیدیاویکیدیواری چینپیشەسازیبێکاریئاژانسی ھەواڵوەیباک مەشینموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانشۆڕشی فەڕەنسامیسرئایین لە کوردستانشێرزاد حەسەنجگەرەشوباتپێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانیگۆڕەپان و مەیدانکوارگڕۆژنامەشێرپەنجەی سیمەلا کرێکارفەتحی مەککەشێخ مەحموودی حەفیدماوسدڕاگۆن کوێستپیسبوونی ژینگەگونقەزای پشدەرمێژووی جافزمانی ئینگلیزیجگەرخوێن🡆 More