کێری مرۆڤ

کێری مرۆڤ (ھەروەھا بەمانەش ناودەبرێت: چووک، چیر، ئەندامی زاوزێی نێرینە، ئەندامی سێکسیی نێرینە، سیرەت؛ بە ئینگلیزی: Penis) ئەندامێکی دەرەکی نێرینەیە کە کرداری دەرکردنی تۆواو و میزە.

بەشە سەرەکییەکانی کێر پێکھاتوون لە سێ بەش: ڕەگ، لاشە، لەگەڵ شانەی پۆشەر، بە پێستی کێر و سەلکەپۆش، ئەو پێستە زیادەیەی سەری کێر دادەپۆشێت و لەکاتی خەتەنەکردندا لادەبرێت. لاشەی کێر پێکھاتووە لە سێ ستوون شانە، دوو دانەیان کەلێنەتەنن، ھەروەھا بە «شانەی ئەشکەوتی» ناودەبرێن، کە لەملا و لەولای سێیەمین شانەن کە پێکھاتووە لە تەنێکی ئیسفنجی کە دەوری میزەڕۆی داوە (ناسراو بە ئیسفینجەتەن). لە مرۆڤی نێرینەدا، میزەڕۆ بە ناو پرۆستاتدا تێپەڕ دەبێت، لە ناو پڕۆستاتدا لەگەڵ دەرچەی تۆواو یەک دەگرێت و دواتریش بە ناو کێردا تێپەڕ دەبێت تاکوو دەگات بەو کونەی کە لەسەر سەری کێرە، دواتریش لەوێوە دەردەچێتە دەرەوە. ئەم کونە تۆواو و میزیشی لێوە فڕێ دەدرێتەوە دەرەوە (سیستمی زاوزێی پیاوانە ببینە.)

کێری مرۆڤ
کێری مرۆڤ
وێنەی کێرێکی ڕەپبوو بە ڕوونکردنەوەوە
وردەکارییەکان
دەستپێکگرێی ئەندامی سێکسی، قەدی میزاوزێیی
کۆئەندام سیستمی میزاوزێیی
خوێنبەرخوێنبەری کێر، خوێنبەری پاشەوەی کێر، خوێنبەری قووڵی کێر، خوێنبەری سەرلکی میزەڕۆ
خوێنھێنەردەمارەکانی پاشەوەی کێر
لیمفگرێ سەربەبنەکانی لیمفی بانەکی
ناسێنەرەکان
لاتینیpenis, pl. penes
MeSHD٠١٠٤١٣
TA98A09.4.01.001
TA2٣٦٦٢
FMA9707

زۆرینەی ئەم ئەندامە لە ھەمان شانەی ئاوەڵمەییەوە دروست دەبێت کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی میتکە لە مێدا. ئەو پێستەی دەوری میزەڕۆ و کێر ھەمان بنچینەی ئاوەڵمەیی لێوە بچکۆلەکانی قوزیان ھەیە. ڕەپبوونی کێر پێکھاتووە لە ڕەقبوون و کشانی کێر تاکوو شێوەیەکی لاکێشەیی وەردەگرێت، ئەمەش لەکاتی ورووژانی سێکسیدا ڕوو دەدات، بەڵام مەرج نییە کێر ھەر بەبۆنەی ورووژانی سێکسییەوە ڕەپ ببێت. لە ھەرزەکاراندا، کێر بە شێوەیەکی ھەرەمەکی یاخود لەکاتی خەوتنا ڕەپ دەبێت، و تەنانەت لەگەڵ چوونە ناو تەمەنیشەوە، ڕەنگە کێر لەدوای خەو و لە بەیانیاندا ڕەپببێت. لە حاڵەتی ئاساییدا، کێر نەرمە و فۆرمی لاکێشەیی وەرناگرێت. ئەگەر ھاتوو کێرەکە خەتەنە نەکراوبوو، سەلکەپۆشەکە سەری کێر دادەپۆشێت. کاتێک بە تەواوەتی ڕەپ دەبێت، شانە ئیسفنجییەکەی کێر دەکشێت و ڕەق دەبێت، ھەروەھا سەری کێر دەئاوسێت. شێوازی ڕەپبوونی کێر لە مرۆڤی نێردا جیاوازی ھەیە، لە ھەندێکدا دەچەمێتەوە و لە ھەندێکیشدا ڕێکە. قەبارەی باوی کێرێکی ڕەپبوو پێکھاتووە لە ١٣.١٢ سەنتیمەتر درێژ و ١١.٦٦ کەمەرە. ناتواندرێت قەبارەی کێرێکی ڕەپنەبوو بۆ ھەڵسەنگاندنی قەبارەی ڕەپبوونەکەی بەکاربھێندرێت.

باوترین شێوازەکانی دەستکاریکردنی کێر پێکھاتوون لە خەتەنە و سمین. ڕەنگە ھۆکاری خەتەنەکردن بگەڕێتەوە بۆ ھەر ھۆکارێک کە پەیوەندی بە چاند، ئایین، یان لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا، ھۆکاری پزیشکییەوە ھەبێت، بەڵام بابەتی خەتەنکردن بۆچوونی جیاوازی لەسەر ھەیە، لەلایەن زۆرێک لە خەڵکییەوە بە کردارێکی نابەجێ و ناپێویست ناودەبرێت، لەکاتێکدا کەسانێکی تر بەرگری لەو کردارە دەکەن. زاناکان ئێستا ھەوڵی ئەوە دەدەن کە بەشێک یان تەواوی پەیکەری کێر دروست بکەنەوە، کە دەبێتە ھۆی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بەبێ خواستی خۆیان دەستکاری کێریان کراوە، ئەوانەی بەبۆنەی برینداری و نەخۆشییەوە بەشێک یان تەواوی کێریان لەدەستداوە، یاخود ئەوانەی بە کێشەی بایۆلۆژییەوە لەدایکبوون.

توێکاری

کێری مرۆڤ 
توێکاریی کێری مرۆڤ

بەشەکانی کێر

  • سەری کێر (یان پۆپە): ھەستیارترین بەشی کێرە و ھەستیاریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر کۆتاییەدەمارییەکان کە کاریان ھەستکردن و بەخشینی چێژە لە کاتی سێکسکردندا. کێری سروشتی بە پێستە رووپۆشێکی کاڵ و تەنک داپۆشراوە کە ئەرکی پاراستنی سەری کێرە لە رووشان و ھێشتنەوەیەتی بە ھەستیاری و بەخشینی شێیە بە سەری کێر کە کاری سێکسکردن چێژبەخشتر دەکات. لە ھەندێک کۆمەڵ و ئایندا (ئیسلام، جولەکە، مەسیحییەکانی ئەمەریکا، ھەندێک تیرە و ھۆزی ئەفەریقا) لە رێگەی خەتەنکردنەوە ئەو پێستە دەبڕدرێت.
  • کەلێنەتەن: ئەم بەشە دوو ستوونە کەلێنی گۆشتیین بە ئەملاولای کێردا درێژ دەبنەوە، بە پڕبونیان لە خوێن کێر ھەڵدەستێت (رەپ دەبێت).
  • ئیسفنجەتەن: ئەمیش تاکە ستونێکی ئیسفنجییە لەنێوان بەشی پێشەوەی ھەر دوو کەلێنەتەندا درێژدەبێتەوە بۆ سەری کێر. رەپبوونی کێر بەھۆی پڕبوونی ئەم بەشەوە لە خوێن روودەدات. و بۆری میزیش بەناو ئەم ئیسفنجە تەنەدا دەڕوات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە کێر ھەڵدەستێت و ئەم بە شە ئیسفنجییە پڕ دەبێت لە خوێن بۆری میز ناگوشێت و ھەر بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

قەبارەی کێر

تێکڕای درێژی کێری ئاسایی لە کوڕی پێگەیشتوو لە کاتی ڕەپبووندا لە نێوان ١٢٫٥-١٧ سم، وە لە کاتی خاوبونەوەدا لەنێوان ٢٫٥٤- ١٠٫١٦سم دایە، ھەرچەندە پێوانەکردن لە کاتی خاویدا ئاسان نیە. بەگشتی کێرێک کە بەخاویی بچوکە لە کاتی رەپبووندا زیاتر گەورەدەبێت و رەقتر دەبێت لە کێرێک کە گەورەتر بە خاویی (کە بەشێوەیەکی گشتی پێیدەوترێت خامەبا). کێری بچووک: بەکێری کورێکی پێگەیشتوو دەوترێت کە پێکھاتەکەی تەواوبێت بەڵام لە کاتی ڕەپبوندا درێژییەکەی لە ٧ سم کەمتر بێت، تەنھا لە ٪٠٫٦ پیاوان دەگرێتەوە، واتە ٦ کەس لە ١٠٠٠ کەس ئەم حاڵەتەیان ھەیە. ھۆکاری کێربچوکی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ھۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن لە قۆناغە بەراییەکانی گەشەی کۆرپەدا.

لە کولتووردا

لە هونەری یۆنانی کۆندا باو و ئاساییە کە ئەندامی نێرینە بچووکتر ببینرێت لەوەی کە لە پیاواندا چاوەڕوان دەکرا.  هونەری ڕێنێسانسیش هەمان ڕێکاری گرتەبەر.  دەوترێت لە یۆنانی کۆن لە ڕوانگەی کولتوورییەوە ئەندامی نێرینەی بچووک و خەتەنەنەکراو بۆ پیاوان بە خواستراوتر دادەنرا و لەبری ئەوە هەبوونی ئەندامی نێرینە گەورە و خەتەنەکراو بە گاڵتەجاڕانە و ناڕێژەیی دادەنرا.

لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2003 دەریخستووە تەنها 55%ی پیاوان لە قەبارەی ئەندامی نێرینەیان ڕازین، لەکاتێکدا 85%ی ئافرەتان لە قەبارەی ئەندامی نێرینەی هاوبەشەکەیان ڕازین.

سەرچاوەکان

Tags:

کێری مرۆڤ توێکاریکێری مرۆڤ لە کولتوورداکێری مرۆڤ سەرچاوەکانکێری مرۆڤتۆواوخەتەنەزمانی ئینگلیزیسیستمی زاوزێی پیاوانەشانە (ژینناسی)شانەی پۆشەرمیزمیزەڕۆپرۆستات

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەبدوڵڵا ئۆجەلانشێوازی وانەگوتنەوەجەنگی جیھانیی یەکەمشتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)حەجسنەئاکیرا توریاماشۆڕشی فەڕەنساشەرەفنامەھەڵسەنگاندنکارەباجامی شای ئیسپانیاناتۆخولی کۆنفرانسی ئەورووپیسیواکئامێدیئەسپترشی ئەمینیبیلالی حەبەشیسینگاپووروەرزی کەرگەدەندڵتارانتا (نیشانەی نەخۆشی)ئیسحاقزەویدەوڵەتی ئەییووبیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانئایینپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاحدەزگای خێرخوازیی بارزانیقەزای کۆیەقەڵادزێدوورگەی گەنجینەجەنگی ئوحودتاڵشنیسان (مانگ)ویکیمیدیا کۆمنزڕەگی دووجاکۆماری کوردستانمایکرۆسۆفت٢٢ی تەممووزشێرکۆ بێکەسنوێژی عەسرنیلشێرپەنجەی خوێنپێشڕەو دزەییتیۆریجامی زامۆراجنۆکەسوقراتپارێزگای دھۆکئەسیریئەحمەد موختار جافعەبدولقادری گەیلانییاقووتی ڕۆمانژیریی دەستکردتەیمووری لەنگقەڵای شێروانەبۆقئینگلیزیھەرێمسەنا بەرزنجیتۆپی پێڕۆژژمێری کۆچیقەڵای دمدمفوئاد مستەفاسوڵتانیڕووسیاشیعری نوێی کوردیگووگڵقوباد تاڵەبانی🡆 More