ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە، لە سێ قەزا و یانزە ناحیە پێکهاتووە شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتی.
ئێستا ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی گەرمیان "کەلار، کفری خانەقین بە نزیکەی ٥۰۰ هەزار کەس دەخەمڵێنرێت ، هەروەها بەشێکی دام و دەزگاکانی شارۆچکەی دەربەندیخان سەر بە ئیدارەی گەرمیانە کە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس دەبێت.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شاری کەلار ی داوە، بەڵام ئەوکات بەھۆی ئەوەی کەرکووک لەبندەستی حکومەتی عێراق بوو پرۆژەیەکی لەو جۆرە ئیمکانی جێبەجێکردنی نەبوو، چونکە زۆرکەس پێیانوابوو لەحاڵەتی کردنی گەرمیان (قەزا دابڕاوە ڕزگاکراوەکانی گەرمیان) بەپارێزگا، واتە کورد دەستی لە کەرکووک شۆردووە. بۆیە ئەوکات پارێزگای کەرکووک پێکھێنرا لە قەزاکانی کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دەربەندیخان کە ئەمەی دواییان ھەرگیز سەر بە پارێزگای کەرکووک نەبووە، بەڵام ئەوکات بەھۆی نەبوونی بینا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگا لە کەلار، دەربەندیخان دیاریکرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکووک.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر ناوچەی گەرمیان کە کەلار مەرکەزەکەیەتی، تووشی بۆشاییەکی ئیداری ھات بەھۆی ھەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان. چارەنووسی ئەو قەزایانەی لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا لە کەرکووک دابڕێنران (کەلار، کفری، چەمچەماڵ و دووزخورماتوو) بەستراوە بە مادەی ١٤٠ ی دەستووری عێراقەوە، کە تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمدا. جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ ی نەگەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان یان قەزا دابڕاوەکان بۆ سەر کەرکووک، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بەھەڵپەسێراوی ھێشتەوە. لەژێر فشاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەرمیان، لە ساڵی٢٠٠٨ دا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچار بوو بڕیارێک دەربکات کە گەرمیان وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی بۆ راییکردنی کاروباری ئیداری خەڵکی ناوچەکەو دەسەڵاتی پارێزگاریش ببخەشێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.
لە ئێستادا تەنها لە هەر سێ قەزای کەلار، کفری ، خانەقین پێکهاتووە،
ژمارە | ناوی قەزا | ناحیەکان | ||
---|---|---|---|---|
١ | کەلار | ناوەندی کەلار، رزگاری، پێباز، شێخ تەویل | ||
٢ | کفری | ناوەندی کفری، ئاوە سپی، سەرقەڵا، نەوجۆل، کۆکس | ||
۳ | خانەقین | مەیدان، ، قۆرەتوو سەرچاوەکان
|
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیدارەی گەرمیان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.