پارێزگای کەرکووک (بە عەرەبی: محافظة کرکوک، بە ئینگلیزی: Kirkuk Governorate, بە تورکمانی: Kerkük ili ,بە سوریانی:ܣܠܘܟ ܣܠܘܟ)یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق.
ناوەندەکەی شاری کەرکووکە. بەسەر چوار قەزادا دابەشکراوە. ڕووبەری ئەم پارێزگایە ٩٬٦٧٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣٬٧٣٧ میل چوارگۆشە). لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی دانیشتووانی مەزەندەکراو ١٬٢٥٩٬٥٦١ کەس بووە.
پارێزگای کەرکووک | |
---|---|
بە عەرەبی: محافظة کرکوک بە ئینگلیزی: Kirkuk Governorate داڕێژە:Lang-tr بە سوریانی: ܟܪܟ ܣܠܘܟ | |
ئاڕاستەی میللی کاتژمێر: قەڵای کەرکووک، مەزاری پێغەمبەر دانیال، ئاگری بابە گوڕگوڕ، شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٧٠دا، بەنداوی دووبز، وێنەی مزگەوتێک لە شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٢٦دا. | |
وڵات | عێراق کوردستان |
ھەرێم | باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
مەڵبەند | کەرکووک |
ژمارەی قەزاکان | ٤ |
ژمارەی ناحیەکان | ١٦ |
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان | ١٢ |
بوون بە پارێزگا | ١٩٢٤ |
دەسەڵات حکوومەتی خۆجییی | |
• جۆر | ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک |
• پارێزگار | ڕاکان جبوری |
• ژ. ئەندامانی ئەنجومەن | ٢٨ |
ڕووبەر | |
• پارێزگا | ١٠٬٣٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە) ٢% |
• شاری | ٣٫٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٣١٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٢٥ مەتر (٧٣٨ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• پارێزگا | ١٬٧٢٦٬٤٠٩ |
• چڕی | ١٦٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | کەرکووکی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، تورکمانی و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان و مەسیحی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | https://www.kirkuk.gov.iq/ |
پارێزگاکە تا ساڵی ١٩٧٦ ناوی پارێزگای کەرکووک بووە، دواتر ناوی پارێزگاری ئەل تەئمیم بووە، بە واتای «نیشتمانبوون»، کە ئاماژەیە بۆ خاوەندارێتی نیشتمانی لە یەدەگی نەوت و گازی سروشتی ناوچەکە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوی «پارێزگاری کەرکوک» گەڕێنرایەوە.
ناوی پارێزگای کەرکووک لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شاری کەرکووکە.
سەبارەت بە ناوی کەرکووک، ھەر لە دێرینەوە بە چەندین شێوە ھاتووە، چەندین قۆناغی دەسەڵاتدارێتی ناوخۆ و دەرەکی بە سەر ئەم شارە و ناوچەکەدا ھاتووە، ئەمەش وەھای لێکردووە کە چەندین ناوی ھەبێت.
تا ساڵی ١٩٧٦ ئەو پارێزگایە ناونرا پارێزگای تەئمیم، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بڕیاری بە نیشتمانیکردنی نەوتی عێراق لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا، تاوەکو بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی دەرچوو بۆ گەڕانەوە ناوەکە بۆ کەرکووک.
پارێزگای کەرکووک دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای باشووری کوردستان و باکووری عێراق. ئەم پارێزگایە ھاوسنوورە لەگەڵ:
پارێزگای کەرکووک ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای ھەولێر و پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی ١٩٤٧ پارێزگای کەرکووک بە ڕووبەری ٢٠٣٥٥ کیلۆمەتر دووجا لە ڕووی ئیدارییەوە بەسەر قەزای چەمچەماڵ و قەزای داقووق و قەزای کەرکووک و قەزای کفری دابەشکرا. لە ساڵی ١٩٦٢ دا دابەشکردنی خاکی پارێزگاکە گۆڕدرا و ئێستا لە قەزاکانی چەمچەماڵ و حەویجە و کەرکووک و کفری و توزخورماتوو پێکھاتبوو. لە ساڵی ١٩٧٠ەوە دەست پێدەکات، ھەندێک قەزا لە بازنەی کەرکووک دابڕێنران و پەیوەست بوون بە پارێزگاکانی دراوسێ. لە ساڵی ١٩٧٥ قەزای چەمچەماڵ و قەزای کەلار لە پارێزگای کەرکووک جیاکرانەوە و بە پارێزگای سلێمانی بەسترانەوە و قەزای کفری بە پارێزگای دیالە و قەزای دووزخورماتوو بە پارێزگای سەلاحەددین یەکتریان گرتەوە. لە ساڵی ١٩٩٧دا خاکی پارێزگای کەرکووک بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکرایەوە بۆ ٩٦٧٩ کیلۆمەتر دووجا، ئێستا ڕووبەری پارێزگاکە ١٠٢٨٢ کیلۆمەتر دووجایە، ناوەندی ئیداری شاری کەرکووکە.
قەزاکان | دانیشتووان، ٢٠٠٣ |
---|---|
قەزای کەرکووک | ٦٢٢٬٢٤٩ |
قەزای حەویجە | ١٥١٬٢٦٧ |
قەزای داقووق | ٤٠٬٢٣٧ |
قەزای دووبز | ٣٤٬٢٥٤ |
سەرجەم | ٨٤٨٬٠٠٧ |
قەزا | دانیشتووان لە ٢٠١٨دا |
---|---|
کەرکووک | ٩٧٤٬٨٢٤ |
دووبز | ٥٠٬٢٤١ |
داقووق | ٦٦٬٤٣٣ |
حەویجە | ١٢٠٬٦٧٩ |
بە بەرھەمھێنانی نەوت بەناوبانگە، بەو پێیەی شەش کێڵگەی نەوتی تێدایە، گەورەترینیان لە شاری کەرکووکە، کە یەدەگی نەوتی نزیکەی ١٣ ملیار بەرمیلە. نەوتی باکوور لە ڕێگەی بۆری نەوتی باکوورەوە ھەناردەی بەندەری جەیھانی تورکیا دەکرێت.
سەبارەت بە مێژووی پارێزگای کەرکووک، ئەم سنوورەی ئێستا ئەم پارێزگایە پێکدەھێنێت، بە ھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافیاکەی کە کەوتووەتە ناوچەی مێزۆپۆتامیاوە لەبەرئەوە مێژوویەکی دێرینی ھەیە.
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.
ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەممەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قورس لە نێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانیە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە(سۆران لە ١٨٣٦) و (بابان لە ١٨٥١)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە.
ئەیالەتی شارەزوور(١٥٥٤-١٨٦٢) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندزو لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (٨) قەزا پێکھاتبوو (قەزای کەرکووک، قەزای ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، قەزای ئەربیل، قەزای بالیسان، قەزای کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).
دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەیالەتی شارەزوور لە ساڵی ١٨٦٦دا ناوی لیوای کەرکووک بوو بە لیوای شارەزوور، وەئەم لیوایەش چووە سەر ویلایەتی بەغدا. لە ساڵی ١٨٦٨دا ناوی یەکەی کارگێڕی (لیوا) گۆڕدرا بە (سنجاغ).
ژ | ناوی قەزا | یەکەی کارگێڕی |
---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | قەرەحەسەن، گوک تەپە، شوان، تازە خورماتوو، داقووق، بەشیر، جەباری، گل، قەڵخانلوو، ھەفتەغار |
٢ | قەزای ئاڵتون کۆپری | مەڵحە |
٣ | ھۆزی عوبێد | دەوار نشین بوون |
٤ | قەزای ئەربیل | قوشتەپە، خەبات، گوێر، کەندیناوە، مەخموور |
٥ | قەزای بالیسان | بەشێک لە قەزای شەقڵاوە |
٦ | قەزای کۆیە | تەقتەق، چناران، بەشێک لە قەزای ڕانیە |
٧ | ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو | بەشێک لە قەزای ڕانیە |
٨ | ھۆزی بڵباس | بەشێک لە قەزای ڕانیە، قەزای شەقڵاوە و ناحیەی ناودەشت |
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
ئەم گۆڕانکاریانە لە ناوەڕۆکی ھەردوو ساڵنامەی دەوڵەتی عوسمانی ژمارە(٢٤) و (٢٧)ی ساڵانی (١٢٨٦ک-١٨٦ۆز) و (١٢٨٩ک-١٨٧٢ز)دا ھاتووە.
ژ | ناوی قەزا | ناوەندەکەی |
---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک |
٢ | قەزای ئاڵتون کۆپری | پردێ |
٣ | قەزای مەڵحە | مەڵحەی کۆن |
٤ | قەزای شبیجە | دەروار نشین بوون |
٥ | قەزای داودە | قەڵغانلوی گەورە |
٦ | قەزای دووزخورماتوو | دووزخورماتوو |
٧ | قەزای زەنگاباد | کفری |
٨ | قەزای قەرەتەپە | قەرەتەپە |
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر قەزای ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی سنجاغی ڕەواندز ھەروەھا سنجاغی ڕەواند بووە قەزای ڕەواندز و قەزاکانی(سیدەکان، باڵەک و ھەریر) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای ڕەواندز، قەزاکانی(شوان، ئاڵتوون کۆپری، مەڵحە و دووزخورماتوو) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای کەرکووک، قەزای(داودە و قەرەتەپە) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای سەلاحیە لەم سەردەمەدا ناوی قەزای کفری گۆڕدرا بە قەزای صەلاحیە.
ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | ناحیەی ئاڵتون کۆپری |
ناحیەی مەڵحە | ||
ناحیەی شوان | ||
ناحیەی دووزخورماتوو | ||
٢ | قەزای سەلاحیە | ناحیەی ناوەندی قەزای کفری |
ناحیەی قەرەتەپە | ||
ناحیەی داودە | ||
٣ | قەزای ئەربیل | ناحیەی سوڵتانیە |
ناحیەی قوشتەپە | ||
٤ | قەزای کۆیە | ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە |
٥ | قەزای ڕەواندز | ناحیەی سیدەکان |
ناحیەی ھەریر | ||
ناحیەی باڵەک | ||
٦ | قەزای ڕانیە | — |
ژ | قەزا | ناحیە |
---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | ||
ناحیەی مەڵحە | ||
ناحیەی شوان | ||
ناحیەی دووزخورماتوو | ||
ناحیەی گل | ||
٢ | قەزای سەلاحیە | ناحیەی ناوەندی قەزای کفری |
ناحیەی قەرەتەپە | ||
٣ | قەزای ئەربیل | ناحیەی سوڵتانیە |
ناحیەی قوشتەپە | ||
ناحیەی دزەیی | ||
٤ | قەزای کۆیە | ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە |
ناحیەی شەقڵاوە | ||
ناحیەی بالیسان | ||
٥ | قەزای ڕەواندز | ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز |
ناحیەی سیدەکان | ||
ناحیەی ھەریر | ||
ناحیەی باڵەک | ||
٦ | قەزای ڕانیە | — |
ژ | قەزا | ناحیە | گوند |
---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | ١٣٣ |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | ٢٧ | ||
ناحیەی مەڵحە | ٣٧ | ||
ناحیەی شوان | ٦٦ | ||
ناحیەی داقووق | ٣٣ | ||
ناحیەی گل | ٦٧ | ||
٢ | قەزای سەلاحیە | ناحیەی ناوەندی قەزای کفری | ٩١ |
ناحیەی قەرەتەپە | ٥٣ | ||
ناحیەی دووزخورماتوو | ١٢ | ||
٣ | قەزای ئەربیل | ناحیەی ناوەندی قەزای ئەربیل | ٧٠ |
ناحیەی سوڵتانیە | ٤٨ | ||
ناحیەی قوشتەپە | ١٢٢ | ||
ناحیەی دزەیی | ٦٠ | ||
٤ | قەزای کۆیە | ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە | ١٢٠ |
ناحیەی شەقڵاوە | ١٠٠ | ||
ناحیەی بالیسان | ٣٢ | ||
٥ | قەزای ڕەواندز | ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز | ١١٩ |
ناحیەی سیدەکان | ٦٤ | ||
ناحیەی ھەریر | ٤٠ | ||
ناحیەی باڵەک | ٦٠ | ||
ناحیەی شێروان | ٥٨ | ||
ناحیەی مزووری باڵا | ٥٠ | ||
٦ | قەزای ڕانیە | ناحیەی ناوەندی قەزای ڕانیە | ٢٥٠ |
یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | تێبینی |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | - |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | پردێ | - | |||
ناحیەی مەڵحە | تەل عەلی | لە سەرەتادا ناوەندەکەی گوندی مەڵحە بوو | |||
٢ | قەزای کفری | کفری | ناحیەی تازەخورماتوو | تازەخورماتوو | - |
ناحیەی قەرەتەپە | قەرەتەپە | - | |||
ناحیەی قەڵای شێروانە | سەرقەڵا | سەرەتا لە قەڵای شێروانە بووە | |||
٣ | قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ناحیەی ئاغجەلەر | ئاغجەلەر | - |
ناحیەی شوان | ڕێدار | لە حاجی بەیخانی سەرووە وە گواسترایەوە بۆ ڕێدار | |||
ناحیەی سەنگاو | سەنگاو | - | |||
٤ | قەزای گل | لەیلان | ناحیەی قادرکەرەم | قادرکەرەم | - |
ناحیەی داقووق | داقووق | - |
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | ڕووبەر/کم٢ |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | ١٤٤٩ |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | پردێ | ٨٠٤ | |||
ناحیەی مەڵحە | حەویجە | ١٣٥٣ | |||
ناحیەی قەرەحەسەن | لەیلان | ١٠٩٣ | |||
ناحیەی شوان | ڕێدار | ١٠٠٣ | |||
٢ | قەزای کفری | کفری | ناحیەی ناوەندی قەزای کفری | کفری | ١٢٦٩ |
ناحیەی قەرەتەپە | قەرەتەپە | ١٦١٤ | |||
ناحیەی قەڵای شێروانە | سەرقەڵا | ١٠١٩ | |||
ناحیەی پێباز | باوەنور | ١٣١٩ | |||
٣ | قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ٨٩٧ |
ناحیەی ئاغجەلەر | ئاغجەلەر | ٧٢٥ | |||
ناحیەی سەنگاو | سەنگاو | ٨٣٣ | |||
٤ | قەزای داقووق | داقووق | ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق | داقووق | ٣٣٥٢ |
ناحیەی قادرکەرەم | قادرکەرەم | ١٥٢٨ | |||
ناحیەی دووزخورماتوو | دووزخورماتوو | ٢١١٨ |
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | ژمارەی کەرت |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | ٦٧ |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | پردێ | ٥٢ | |||
ناحیەی مەڵحە | حەویجە | ٣٢ | |||
ناحیەی قەرەحەسەن | لەیلان | ٥٣ | |||
ناحیەی شوان | ڕێدار | ٧١ | |||
٢ | قەزای کفری | کفری | ناحیەی قەرەتەپە | قەرەتەپە | ٩٥ |
ناحیەی قەڵای شێروانە | سەرقەڵا | ١٢٥ | |||
ناحیەی پێباز | باوەنور | ٦٧ | |||
٣ | قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ٦٥ |
ناحیەی ئاغجەلەر | ئاغجەلەر | ٦٠ | |||
ناحیەی سەنگاو | سەنگاو | ٥٧ | |||
٤ | قەزای دووزخورماتوو | دووزخورماتوو | ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو | دووزخورماتوو | ٧٢ |
ناحیەی قادرکەرەم | قادرکەرەم | ٩٠ | |||
ناحیەی داقووق | داقووق | ٨١ |
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | ژمارەی کەرت |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | ٢٣ |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | پردێ | ٣٤ | |||
ناحیەی دووبز | دووبز | ٣٤ | |||
ناحیەی قەرەحەسەن | لەیلان | ٥٣ | |||
ناحیەی شوان | ڕێدار | ٧١ | |||
ناحیەی تازەخورماتوو | تازەخورماتوو | ٧١ | |||
٢ | قەزای کفری | کفری | ناحیەی قەرەتەپە | قەرەتەپە | ٥٧ |
ناحیەی شێروانە | سەرقەڵا | ١٣٠ | |||
ناحیەی پێباز | باوەنور | ٦٢ | |||
٣ | قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ناحیەی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ | چەمچەماڵ | ٦٥ |
ناحیەی ئاغجەلەر | ئاغجەلەر | ٦٠ | |||
ناحیەی سەنگاو | سەنگاو | ٥٧ | |||
٤ | قەزای دووزخورماتوو | دووزخورماتوو | ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو | دووزخورماتوو | ٧٢ |
ناحیەی قادرکەرەم | قادرکەرەم | ٩٠ | |||
ناحیەی داقووق | داقووق | ٥٥ | |||
٥ | قەزای حەویجە | حەویجە | ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە | حەویجە | ٢٣ |
ناحیەی ڕیاز | خسێفی | ٣٠ |
زۆرترین گۆڕانکاری لە پارێزگای کەرکووکدا لەم قۆناغەدا کرا:
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | ژمارەی کەرت | ڕووبەر/کم٢ |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | ٢١ | ٢٦٠ |
ناحیەی یایچی | یایچی | ٢٨ | ٥٥٥ | |||
ناحیەی داقووق | داقووق | ٥٣ | ١٢١٢ | |||
ناحیەی قەرەحەسەن | لەیلان | ٦٢ | ١١٣٢ | |||
ناحیەی شوان | ڕێدار | ٧٠ | ٩١٥ | |||
ناحیەی تازەخورماتوو | تازەخورماتوو | ٢٨ | ١١٣٧ | |||
٢ | قەزای دووبز | دووبز | ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز | دووبز | ٦٣ | ١٢١٧ |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | پردێ | ٣٦ | ٤٧٥ | |||
٣ | قەزای حەویجە | حەویجە | ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە | حەویجە | ١٠ | - |
ناحیەی ڕیاز | ڕیاز | ٢٠ | ١٠٣٥ | |||
ناحیەی عەباسی | جبور | ١٣ | ١٣٨٨ |
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | ژمارەی کەرت |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | ٢١ |
ناحیەی یایچی | یایچی | ٢٨ | |||
ناحیەی داقووق | داقووق | ٥٤ | |||
ناحیەی قەرەحەسەن | لەیلان | ٤٠ | |||
ناحیەی شوان | ڕێدار | ٦٣ | |||
ناحیەی تازەخورماتوو | تازەخورماتوو | ٢٨ | |||
ناحیەی ئەلڕەبیع | قەرەھەنجیر | ٢٨ | |||
٢ | قەزای دووبز | دووبز | ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز | دووبز | ٢٣ |
ناحیەی ئاڵتون کۆپری | پردێ | ٣٤ | |||
ناحیەی ئەلقودس | سەرگەڕان | ٤٠ | |||
٣ | قەزای حەویجە | حەویجە | ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە | حەویجە | ١١ |
ناحیەی ڕیاز | ڕیاز | ٢٠ | |||
ناحیەی عەباسی | جبور | ١٢ | |||
ناحیەی زاب | شەک | ٢٤ |
لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.
ژ | قەزا | ناوەند | ناحیە | ناوەند | ژمارەی کەرت |
---|---|---|---|---|---|
١ | قەزای کەرکووک | کەرکووک | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | کەرکووک | ١٠٢ |
ناحیەی تازەخورماتوو | تازەخورماتوو | ٦٥ | |||
ناحیەی دووبز | دووبز | ٨٠ | |||
٢ | قەزای حەویجە | حەویجە | ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە | حەویجە | ٥٣ |
ناحیەی ڕیاز | ڕیاز | ١٩ | |||
٣ | قەزای داقووق | داقووق | ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق | داقووق | ٥٤ |
ناحیەی ڕەشاد | صدریەئەبو شەحمە | ١٥ |
ژ | قەزا | ناحیە | ژمارەی کەرتەکان | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ساڵی ١٩٥٨ | ساڵی ١٩٦٥ | ساڵی ١٩٧٧ | ساڵی ١٩٨٦ | ساڵی ١٩٨٩ | تێبینی | |||
١ | قەزای کەرکووک (کەرکووک) | ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک | ٦٧ | ٢٣ | ٢١ | ٢١ | ١٠٢ | |
ناحیەی لەیلان | ٥٣ | ٥٣ | ٦٢ | ٤٠ | ٠ | |||
ناحیەی پردێ | ٥٢ | ٣٤ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە | ٣٢ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | |||
ناحیەی شوان | ٧١ | ٧١ | ٧٠ | ٦٣ | ٠ | |||
ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز | ٠ | ٣٤ | ٠ | ٠ | ٨٠ | |||
ناحیەی تازەخورماتوو | ٠ | ٣٣ | ٢٨ | ٢٨ | ٦٥ | |||
ناحیەی یایچی | ٠ | ٠ | ٢٨ | ٢٨ | ٠ | |||
ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق | ٠ | ٠ | ٥٣ | ٥٤ | ٠ | |||
ناحیەی قەرەھەنجیر | ٠ | ٠ | ٠ | ٣١ | ٠ | |||
٢ | قەزای حەویجە (حەویجە) | ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە | ٠ | ٢٣ | ١٠ | ١١ | ٥٣ | |
ناحیەی ڕیاز | ٠ | ٣٠ | ٢٠ | ٢٠ | ١٩ | |||
ناحیەی عەباسی | ٠ | ٠ | ١٣ | ١٢ | ٠ | |||
ناحیەی زاب | ٠ | ٠ | ٤٣ | ٢٤ | ٠ | لە ساڵی ١٩٦١دا پێکھێنرا | ||
٣ | قەزای دووبز (دووبز) | ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز | ٠ | ٠ | ٦٣ | ٢٣ | ٠ | لە ساڵی ١٩٧٦دا پێکھێنرا و لە ساڵی ١٩٨٩دا ھەڵوەشێنرایەوە |
ناحیەی پردێ | ٠ | ٠ | ٣٦ | ٣٤ | ٠ | |||
ناحیەی سەرگەڕان | ٠ | ٠ | ٠ | ٤٠ | ٠ | |||
٤ | قەزای داقووق (داقووق) | ناحیەی ناوەندی قەزای داقووق | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٥٤ | لە ساڵی ١٩٨٩دا پێکھێنرا |
ناحیەی ڕەشاد | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٥ |
سنوورەکانی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ١٩٧٦ دەستکاری کران؛ کاتێک ٤ قەزا زیادکرا بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە و پارێزگای سەلاحەددین. بەم ٤ قەزایە، لە پارێزگای کەرکووک کورد زۆرینەیەکی ڕوونی پێکدەھێنا. پارێزگاری کەرکووک لە پارێزگای نەینەوا، ناحیەی زابی عەرەبی خرایە سەر.
لەگەڵ سیاسەتەکانی بەعەرەبکردنی حیزبی بەعس، ژمارەی عەرەبەکان لە سەرژمێرییە فەرمییەکان لە ماوەی ٤٠ ساڵدا پێنج ھێندە زیادی کردووە، بەڵام جێی متمانەترین زانیارییەکان کە ئاماژەن بۆ دابەشبوونی نەتەوەیی پارێزگاکە بریتین لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧. ژمارەی کورد لە ساڵی ١٩٥٧ تا ساڵی ١٩٧٧ تاڕادەیەک بە بەردەوامی ماوەتەوە، کەمبوونەوەی ژمارەیان ھاوکاتە لەگەڵ پرۆسەی بەعەرەبکردنی لە ساڵانی نەوەدەکاندا. تورکمانەکان کاریگەری جدییان لەسەر بوو بەھۆی گۆڕینی سنوورەکانی کەرکووک لەلایەن بەعسەوە ڕێژەکەیان لە ٢١٪ بۆ ٧٪ دابەزی.
لە ساڵی ١٩٧٧ەوە ٢٠٠٠ مەسیحی (ئاشووری) وەک عەرەب تۆمارکراون. لە کۆتایی شەڕی کەنداو تا ساڵی ١٩٩٩ نزیکەی ١١ ھەزار خێزانی کورد لە کەرکووک ڕاگوێزراون. لەدوای لەشکرکێشی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق تا ئێستا ١٠٠ ھەزار کورد گەڕاونەتەوە شاری کەرکووک.
بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٩٧، عەرەب ٤٥٪ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنن، و لە: قەزای حەویجە، قەزای داقوق، قەزای دیبس، ناحیەی ئەلملتەقە لە قەزای کەرکووک، و بەشێکیشیان لەناو شارەکەدان لە کەرکووک و قەزای کەرکووک. لەکاتێکدا کورد ٣٨٪ی دانیشتووانی پارێزگاکە پێکدەھێنێت، زۆربەیان دەکەونە شاری کەرکووک و بەشێک لە قەزای داقوق و قەزای دووبز، ھاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، تورکمان ١٧٪ی دانیشتووانی پارێزگاکە پێکدەھێنن و لە شاری کەرکووک و قەزای داقوق چڕبوونەتەوە.
داتای نەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ساڵی ١٩٢٥ و داتای بەریتانی لە ساڵانی ١٩٢٤ و ١٩٣٠ و ١٩٣١:
ڕاپۆرتێکی گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەکات کە ئامارەکانی سەرژمێری ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٩٧ «ھەموویان بە کێشەیەکی زۆر دادەنرێت، بەھۆی گومانی دەستکاریکردنی ڕژێمەوە» لەبەرئەوەی ھاووڵاتیانی عێراق تەنیا ڕێگەیان پێدرابوو ئاماژە بە سەر بە نەتەوە عەرەبەکان یان کوردەکان بکەن؛ لە ئەنجامدا، ئەمەش ژمارەی کەمینە نەتەوەیییەکانی دیکەی لاواز کرد، وەک سێیەم گەورەترین گرووپی نەتەوەیی عێراق – تورکمانەکانی عێراق.
داتای نەتەوەیی بۆ پارێزگای کەرکووک (لیوا) | ||||||||
نەتەوە | ١٩٢٤ | ٪ | ١٩٢٥ | ٪ | ١٩٣٠ | ٪ | ١٩٣١ | ٪ |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
کورد | ٧٩٬٦٤٦ | ٥٤٫٤٪ | ٤٧٬٥٠٠ | ٤٢٫٥٪ | ٦٧٬٧٠٣ | ٤٩٫٥٪ | ٧٧٬٦٠٨ | ٥٦٫٧٪ |
تورکمان | ٢٨٬٣٩٥ | ١٩٫٣٪ | ٢٦٬١٠٠ | ٢٣٫٤٪ | ٢٨٬٧٤١ | ٢١٪ | ٢٨٬٧٤١ | ٢١٪ |
عەرەب | ٣٥٬٦٤٩ | ٢٤٫٤٪ | ٣٥٬٦٥٠ | ٣١٫٩٪ | ٢٦٬٥٦١ | ١٩٫٤٪ | ٢٦٬٥٦١ | ١٩٫٤٪ |
جوو | ١٬٧٠٣ | ١٫٢٪ | - | ٦٬٧٤٢ | ٤٫٩٪ | ٢٬٤٧٢ | ١٫٨٪ | |
مەسیحی | ١٬٠٠٠ | ٠٫٧٪ | ٢٬٤٠٠ | ٢٫١٪ | ١٬٢٢٨ | ٠٫٩٪ | ١٬٢٢٨ | ٠٫٩٪ |
ئی تر | - | - | - | ١٩٢ | ٠٫١٪ | |||
سەرجەم | ١٤٦٬٣٩٣ | ١١١٬٦٥٠ | ١٣٦٬٧٠٥ | ١٣٦٬٨٠٢ |
ئەنجامی سەرژمێری بۆ پارێزگای کەرکووک | ||||||||
زمانی دایک | ١٩٤٧ (نەتەوە) | ڕێژەی سەدی | ١٩٥٧ | ڕێژەی سەدی | ١٩٧٧ | ڕێژەی سەدی | ١٩٩٧ | ڕێژەی سەدی |
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
عەرەبی | ١٠٩٬٦٢٠ | ٢٨٪ | ٢١٨٬٧٥٥ | ٤٥٪ | ٥٤٤٬٥٩٦ | ٧٢٪ | ||
کوردی | ١٥١٬٥٧٥ | ٥٣٪ | ١٨٧٬٥٩٣ | ٤٨٪ | ١٨٤٬٨٧٥ | ٣٨٪ | ١٥٥٬٨٦١ | ٢١٪ |
تورکمانی | ٨٣٬٣٧١ | ٢١٪ | ٨٠٬٣٤٧ | ١٧٪ | ٥٠٬٠٩٩ | ٧٪ | ||
سوریانی | ١٬٦٠٥ | ٠٫٤٪ | بەردەست نییە | بەردەست نییە | بەردەست نییە | بەردەست نییە | ||
عیبری | ٤٬٠٤٢ | ١٫٠٥% | ١٢٣ | ٠٫٠٠٣٪ | بەردەست نییە | بەردەست نییە | بەردەست نییە | بەردەست نییە |
ئی تر | ٦٬٥٤٥ | ١٫٧٧٪ | بەردەست نییە | بەردەست نییە | بەردەست نییە | بەردەست نییە | ||
سەرجەم | ٢٨٥٬٩٠٠ | ٣٨٨٬٨٢٩ | ٤٨٣٬٩٧٧ | ٧٥٢٬٧٤٥ |
پارێزگار | لە | بۆ | تێبینی |
---|---|---|---|
عەبدولرەحمان مستەفا فەتاح | ٢٠٠٣ | ٢٠١١ | |
نەجمەدین عومەر کەریم | ٢٠١١ | ٢٠١٧ | |
ڕاکان سەعید عەلی ( بە وەکالەت ) | ٢٠١٧ | تا ئێستا | جێگری پارێزگارە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کرایە پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت ، دواتر بەھۆی ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان لیستی برایەتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پارێزگاکە دواتر دوای خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩ لە ناوەراست و باشووری عێراق ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەڵوەشایەوە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکش کارەکانی دەسەڵاتەکانی لەدەستد. |
ئەمەی خوارەوە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٨ لە پارێزگای کەرکووک. زۆرجار ئەنجامی ھەڵبژاردن بۆ خەمڵاندنی دیمۆگرافیای ھەرێم بەکاردەھێنرێت؛ بەڵام ھاووڵاتیانی عێراق پێویست ناکات دەنگ بە حیزبەکان بدەن بە پشت بەستن بە نەتەوایەتییەکەی.
حیزب | کۆی گشتی دەنگەکان | ڕێژەی سەدی | کورسی | |
---|---|---|---|---|
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان | ١٨٣٬٢٨٣ | ٣٧٫٨٪ | ٦ | |
ھاوپەیمانی عەرەبی کەرکووک | ٨٤٬١٠٢ | ١٧٫٤٪ | ٣ | |
بەرەی تورکمانی کەرکووک | ٧٩٬٦٩٤ | ١٦٫٤٪ | ٣ | |
ھاوپەیمانی سەرکەوتن | ٢٤٬٣٢٨ | ٥٪ | ٠ | |
ھاوپەیمانی فەتح | ١٨٬٤٢٧ | ٣٫٨٪ | ٠ | |
ھاوپەیمانی نیشتمانی | ١٤٬٩٧٩ | ٣٫١٪ | ٠ | |
ھاوپەیمانی نیشتمان بزووتنەوەی گۆڕان ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری گرووپی ئیسلامی کوردستان | ١٤٬١١٨ | ٢٫٩٪ | ٠ | |
بزووتنەوەی نەوەی نوێ | ١٣٬٠٩٦ | ٢٫٧٪ | ٠ | |
ھاوپەیمانی کلدانەکان کورسی مەسیحی تەرخان کراوە | ٤٬٨٦٤ | ١٪ | ١ | |
گرووپی ئیسلامی کوردستان | ٤٬٦٣١ | ١٪ | ٠ | |
ئەنجومەنی جەماوەریی ئاشووری کلدانی سریانی | ٣٬٨١٠ | ٠٫٨ز | ٠ | |
ئیتر | ٣٩٬٢٨٦ | ٨٫١٪ | ٠ | |
سەرجەم | ٤٨٤٬٦١٨ | ١٠٠٪ | ١٢(+١) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای کەرکووک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارێزگای کەرکووک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.