دەستوور سیستەمێکە و زۆرجار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەڕەتییانە دەسەپێنێت کە ڕیکخراوێک بەڕێوە دەبەن.
لە دۆخی دەوڵەتانیش ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بۆ دەستووری نیشتیمانی دەکات، کە پرەنسیپە ڕامارییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و ئەرک و دەسەڵاتەکانی میری دیار دەکات. زۆربەی دەستوورە نیشتیمانییەکان ھەروەھا ژمارەیەک ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات. لە ڕووی مێژووەوە و پێش ھاتنەکایەوەی دەستوورە نیشتیمانییە مۆدێرنەکان، ئەوە دەکرا دەستەواژەی (دەستوور) بە ھەموو یاسایەکی گرنگ بگوترێت. دەستوور لە جۆرەھا ڕێکحراودا ھەیە. بەڵام بەشێوەیەکی چڕش لە حکوومەتدا و لەسەر ئاستی سوپەرنیشتیمانی (بۆ نموونە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان) و نیشتیمانی (دەستووری فەڕەنسا) و ئاستی نیمچە نیشتیمانە / ھەرێمی (بۆ نموونە دەستووری ویلایەتی مێریلاند)ئەن. جۆرەھا گرووپی ڕامیاری دەستووریان ھەیە، وەک پارتە ڕامیارییەکان و گرووپەکانی فشار ھێنان و لەوانە سەندیکاکانە کرێکاران. ھەروەھا دەکرێ گرووپ قەوارەی ناڕامیاری وەک کۆمپانیا و ڕێکخراوە خۆبۆخشەکان دەستووریان ھەبێت.
دەەستوور ماف و ئازادی و ئەرکی ھاوڵاتیان و گرنتی دەستبەرکردنی ئەو ماف و ئازادیانەی تێدا دەچەسپێنرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەستوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.