ناحیەی ناودەشت یەکێکە لە شەش ناحیەی قەزای پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
ناوەندەکەی شارەدێی سەنگەسەرە. ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناودەشت لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٧٬٥٨٧)کەسە.
ناحیەی ناودەشت | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة ناودشت بە ئینگلیزی: Nawdasht Sub-District | |
پۆتانەکان: 36°14′49″N 45°00′27″E / 36.24687°N 45.00748°E 45°00′27″E / 36.24687°N 45.00748°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی ڕاپەڕین |
قەزا | قەزای پشدەر |
مەڵبەند | سەنگەسەر |
ژمارەی گوندەکان | ٦٩ |
بوون بە ناحیە | ١٩٢٦ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | نەھرۆ عەبدوڵڵا |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٥٥٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٥٦١ مەتر (١٬٨٤١ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٢٥٣ مەتر (١٠٬٦٧٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٤٨٨ مەتر (١٬٦٠١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ٢٧،٥٨٧ |
• چڕی | ٤٩٫٤٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٨٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١١،٤٢٣ |
• لادێیی | ١٦،١٦٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی سەنگەسەر یان ناودەشت یەکێکە لە ناحیە ھەرەکۆنەکانی قەزای پشدەر و سەر بە پارێزگای سلێمانیە، لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافیەوە کەوتۆتە بەشی باکووری پارێزگای سلێمانیوە زنجیرە چیای قەندیل لەبەشی باکووری خۆرھەڵاتی وەکو سنورێکی سروشتی نێوان (عێراق و ئێران) لێک جیادەکاتەوە، لەبەشی باشوروی زێی بچووک دەوری داوە و لەبەشی خۆرئاواشیەوە زنجیرە چیای کێوەڕەشە کە سنوری قەزای پشدەر لە قەزای ڕانیە جیادەکاتەوە.
ناوی ئەم ناحیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گوندانەی کە لە دەشتاییەکانی بناری چیای قەندیلدان، ھەر لە کۆنەوە بەم ناوچەیەیان وتووە ناودەشت، کاتێکیش ئەم ناحیەیە درووست کرا کە زۆرینەی خاکی ئەم ناحیەیە ناوچەی ناودەشت پێکی دەھێنا، ناوەکەشیان ھەر لەوەوە وەرگرت.
ناحیەی ناودەشت ھاوسنوورە لەگەڵ؛
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٥٥٨کم٢)یە لە (٢٫٧٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٣٩٫٦٪) قەزای پشدەر پێکدەھێنێت.
تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٧،٥٨٧)کەسە.
لە ساڵی ١٩٢٦دا ھێنانە کایەی ھەردوو ناحیەی ناودەشت و ناحیەی چناران لە قەزای ڕانیە، کە ئەوکات سەر بە پارێزگای ھەولێر بوو.
ناحیەی ناودەشت ھەر سەر بە قەزای ڕانیە مایەوە لە پارێزگای ھەولێر.
بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٦١٠) لە ١٢\٧\١٩٥٦دا قەزای ڕانیە بە ھەردوو ناحیەی چناران و ناحیەی ناودەشت خرانە سەر پارێزگای سلێمانی.
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.
دابڕانی ناحیەی مەرگە لە قەزای پشدەر و لکاندنی بە قەزای ڕانیەوە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٨\١١\١٩٧١دا و دابڕانی ناحیەی ناودەشت لە قەزای ڕانیە و لکاندنی بە قەزای پشدەرەوە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦١) لە ٨\١١\١٩٧١دا.
دوای وەستاندنی شەڕی ئێران و عێراق لە (٨-٨-١٩٨٨) ڕژێمەکەی (سەددام) لە (٢٠-٦-١٩٨٩)وە دەستی کرد بە ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ و تەواوی قەزای پشدەر بۆ ئۆردوگاکانی خۆرئاوای ھەولێر(ئۆردوگای خەبات) و خۆرئاوای سلێمانی(ئۆردوگای بازیان) کەوا دوای چۆڵکردنی شارەکە و ناوچەکە لە ھاوڵاتیان بە بەکارھێنانی ماددەی (TNT) سەرجەم خانووبەرە و قوتابخانەو مزگەوتەکانی شارو ناوچەکە تەقێنرانەوە و خاپورکران و ناوچەکەش بە (ارض الحرام ویا محرمە واتە: خاکی حەرام و قەدەغەکراو) دانرا.
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
بڕبڕەی پشتی داھات و بژێوی خەڵکی ناوچەکە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری یە کشتوکاڵەکەش بە ھۆی ئەو پڕۆژە ئاودێرییەی کە دووەم پڕۆژەیە لە عێراقدا و وە یەکەم پڕۆژەشە لە پارێزگای سلێمانی کە (١٠،٠٠٠) دەھەزاردۆنم زەوی بەراو دەکات لە سەردەمی ڕژێمدا گەورەترین سەرچاوەی داھاتی کشتوکاڵی بووە وە باشترین ناوچەی بەرھەم ھێنانی تووتن ھەژمار کراوە لە سەرتاسەری عێراقدا، بەلاَم بە داخەوە ئێستا بەھۆی کەم تەرخەمی و نەبونی پلانی گونجاو لەو بوارەدا بۆتە ھۆی ئەوەی کە زەوی یەکان ئاوڕیان لیَ نەدرێتەوە وەکوو پێویست سوودی لیَ نەبینرێت بۆ کشتوکاڵ.
ناحیەی ناودەشت ناوچەیەکی سروشت جوان و ڕازاوەیە و چەندین شوێنی وا بەدی دەکرێت کە بۆ بواری گەشت و گوزار دەبێتە جێگای تێڕامانی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و دەبێتە داھاتێکی باش بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ نموونە (دەربەندی ڕانیە، سوورەدێ، گۆڕکیسوێ، کونەماسی، دۆڵی سێوەیس و بناری چیای گەلاَڵە، دۆڵی شەھیدان) و ھەروەھا لە ڕوانگەی شوێنەواریشەوە چەندین شوێنەواری زۆر دێرینی لێبەدی دەکرێت وەکوو (قەلاَتی شەھیدان، ماخوبزنان کە مالیکی ئەژدەری لیَ ژیاوە، سەنگەسەری کۆن، دەشتێوان) کە گەورەترین بەڵگە گورستانی دەشتێوانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە زیاتر بۆ (٢٠٠٠) دوو ھەزار ساڵ لەمەوبەر.
سنووری ناحیەی ناودەشت دەوڵمەندە بە (نەوت، مس، بەردی خەڵوزی، بەردی گرانیت، ئاسن) لە بناری قەندیل وەکوو کەرەسەیەکی خاو ھەیە.
ئەم ناحیەیە لە ٦٩ گوند پێکھاتووە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناحیەی ناودەشت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.