44°59′46″E / 36.54111°N 44.99611°E / 36.54111; 44.99611
قەندیل یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە نێوان سنوورەکانی ڕۆژھەڵات و باکوور و باشووری کوردستان ھەڵکەوتووە. بەشی سەرەکیی ئەم چیایە لە شارستانی پیرانشارە و ساڵانه ژمارەیەکی زۆر شاخەوان لە شارەکانی کوردستان و ئێران ڕووی تێ دەکەن. بەرزترین لوتکەکەی کێوی حاجی ئیبراھیمە کە بەرزایییەکەی ٣٥٨٧ مەتر لە ئاستی دەریایە. قەندیل یەکێک لە پڕ بەفرترین چیاکانی کوردستانە کە بە درێژاییی ساڵ بەفری لێ نابڕێت.
قەندیل | |
---|---|
کوێستانی قەندیل | |
بەرزایی | ٣٥٨٧ مەتر (کێوی حاجی ئیبراھیم) |
شوێن | |
شوێن |
کوێستانی قەندیل لە کۆنەوە لە سنووری ئێران و عێراق وەکوو پەناگەیەک بۆ گرووپە چەکدارە کوردەکان بووە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژوودا لە قەندیل بوون و پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئێستادا لەم کوێستانە بوونیان ھەیە. بەم ھۆیەوە قەندیل زۆر جاران لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێران و ھێزە چەکدارەکانی تورکیاوە ھێرشی کراوەتە سەر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەندیل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.