کوێستانی قەندیل (بە ئینگلیزی: Qandil Mountains) فیلمێکی دەرھێنەری کورد تەھا کەریمییە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٠یە.
ئەم فیلمە درێژەدرامایە و یەکەمین فیلمی درێژی تەھا کەریمییە و دژی ئەو توندوتیژییە دەوەستێتەوە کە لە چیاکانی قەندیلدا تا ئەوپەڕی دەمارگیری لە خۆ گرتووە.
کوێستانی قەندیل | |
---|---|
دەرھێنەر | تەھا کەریمی |
بەرھەمھێنەر | بەڕێوبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان |
نووسەر | تەھا کەریمی |
ئەکتەران | قوتبەدین سادقی جومەرد قارەمان عەیندەدین مەریوانی لەمیا حوسێن |
دەرچوون | ٢٠٠١ |
ماوەی فیلم | ٩٥ خولەک |
زمان | کوردی |
فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەشداربووە، ھەروەھا بۆتە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە شازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا. لە فیستیڤاڵی فیلمی دیجیتاڵیی لە ھیندستان خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە.
چیاکانی قەندیل لە لایەن سوپای تورکی و ئێرانییەوە بۆردمان دەکرێن، دایکی ھەموو لایەک بە دوای کوڕ و کچە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن، کاتێک سێ کۆنەھاوڕێ؛ شەماڵی دوعا، ڕەسوولی فرمێسک و عەینەدەینی دەف، لە کاتی خزمەتکردن و جێبەجێکردنی کاروبارەکانیاندا، حەز لە نەسرین، کە کچی مجێوری مزگەوتەکەیە، دەکەن، لە مزگەوت دەر دەکرێن. بەڵام ھەرگیز نەسرین لە یاد ناکەن و کاتێک ھەواڵی ونبوونی نەسرین لە چیاکانی قەندیلدا دەبیستن، بە دوایدا دەست بە گەڕان دەکەن. ئەمە چیرۆکی گەڕانی ئەوانە بە دوای خۆشەویستەکەیاندا.
ئەو ئەکتەرانەی لە فیلمەکە بەشداربوون:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوێستانی قەندیل (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.