بێکەس فیلمێکی کۆمیدیی درامیی کوردییە و لەلایەن کارزان قادر کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە، و فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٢ وەشێندرا.
فیلمەکە باسی دوو برای پێڵاوبۆیاخکەر دەکات بەناوی دانا و زانا کە دەست دەکەن بە گەشتکردن بۆ ئەمریکا بە کەرەکەیان، کە ناوی مایکڵ جاکسۆنە.
بێکەس | |
---|---|
دەرھێنەر | کارزان قادر |
بەرھەمھێنەر | ساندرا ھارمس |
نووسەر | کارزان قادر |
ئەکتەران | زەمەند تەھا، سەروەر فازڵ |
مۆسیقا | Juhana Lehtiniemi |
وێنەگری سینەمایی | Johan Holmqvist |
مۆنتاژ | Michal Leszczylowski, سبەستیان ڕینگلەر |
بڵاوکردنەوە | گولف فیلم |
دەرچوون | ٢٠١٢ |
ماوەی فیلم | ٩٧ خولەک |
وڵات | سوێد فینلاند عێراق |
زمان | کوردی |
تێچوون | ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ یۆرۆ (بە نزیکی) |
بێکەس پەخشکردنی دەستپێکی لە فێستیڤاڵی فیلمی دوبەی لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ کرا. لە دواییدا لە شەشەم فێستیڤاڵی فیلمی نێنەتەوەییی بەنگالۆر لە بەنگالور لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ پەخش کرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێکەس (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.