بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (بە ئینگلیزی: Internet Movie Database, IMDb) بنکەدراوەیەکی سەرھێڵی گەورەیە تایبەت بە فیلمەکان لە ئینتەرنێت.
بەشێوەیەکی گشتی پێکھاتووە لە کۆمەڵێکی زۆر زانیاری لەبارەی ئەکتەرەکان، فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنیەکان وە یاری ڤیدیۆییەکان.
چەشنی وێبگە | بنکەدراوەی سەرھێڵ بۆ فیلمەکان، زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان و یاری ڤیدیۆیییەکان. |
---|---|
بەردەستە بە | ئینگلیزی |
خاوەن | ئەمازۆن.کۆم |
دروستکراو لەلایەن | کۆل نیدام (CEO) |
وێبگە | imdb.com |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | 45 (January 2014[نوێکردنەوە]) |
بازرگانی | بەڵی |
تۆمارکردن | تۆمارکردن بۆ ئەندامان دڵخوازانەیە بۆ بەشداری لە وتووێژەکان، بۆچوونەکان، پلەپێدانەکان و دەنگدان. |
خستنەکار | ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ دروستکراوە، وە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە موڵکی کۆمپانیای ئەمازۆن.کۆمە ھەتا ئێستا.
بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان بە گرینگتری سایتی کات بەسەربردن دادەنرێت لە ئینتەرنێت، مانگانە زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٣ ژمارەی ناونیشانەکانی گەیشتە ٢٬٥٠٣٬٧٨٣ (زنجیرەی دراماکان دەگرێتەوە) وە زانیاری دەربارەی ٥٬١٩٢٬٤٩٣ کەس وە ٤٣ میلیۆن بەکارھێنەر لە سایتەکە.
تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئامارەکانی ماڵپەڕەکە بەمشێوەیەبوون:
جۆر | ژمارە |
---|---|
فیلمی درێژ | ٥٣٨٬٣٥٣ |
کورتە فیلم | ٧١٥٬٧٩٩ |
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | ١٧٥٬٩٤٢ |
ئەڵقەی تەلەڤیزیۆنی | ٤٬٥٠١٬٥٠٣ |
فیلمی تەلەڤیزیۆنی | ١٢٠٬٣٨٤ |
تیڤی سپێشەڵ | ٢٦٬٧٠٤ |
کورتە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی | ٢٨٬٦٩٦ |
کورتە بەرھەمی تیڤی | ١١٬٧١٥ |
ڤیدیۆ | ٢٤٩٬٥٢٥ |
یاری ڤیدیۆیی | ٢٤٬٧٣٢ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.