خدر محەممەد ڕەشید ناسراو بە کۆساری (١٩٦٧ – ١٩٩٣) شاعیرێکی کوردی خەڵکی ڕانیە بوو کۆساری یەکێک لە شاعیرە جیھادییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بوو.
ئەو بە دیارترین شاعیری جیھادیی باشووری کوردستان دادەنرێت، کە بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەک، بە شیعرەکانی، گڕووتینی دابووە ھێرشە چەکدارییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی، سەرەتا دژ بە ڕژێمی بەعس و دواتریش لە شەڕ و ململانێ نێوخۆییەکاندا بوو
خدر محەممەد کۆساری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٧ |
مەرگ | ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ زەنگڵان، ناحیەی سەنگەسەر |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن بە فیشەک |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ھونەر |
کۆساری لە ساڵی ١٩٦٧ لە گەڕەکی قەڵات لە شاری ڕانیە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٦ خێزانی پێکەوە ناوە و بووە بە خاوەنی کچ و کوڕێک بەناوەکانی «بەنان و شەیدا». لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٧ یەکەم ھەڵبەستی خۆی دەنووسێت بە ناوی (نیگاری خودان)، ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١دا، و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیە ھەڵبەستە پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی بەسەر جەماوەری ڕاپەڕیودا دەخوێندەوە. لە ساڵی ١٩٩١ ھەندێک لە ھەڵبەستەکانی لە کاسێتێکدا بە دەنگی خۆی بە ناوی (سەدای کۆساری) تۆمار دەکات، بەشی دووەمی لە سالی ١٩٩٣ بڵاوکردەوە. ساڵی ١٩٩٢ ماوەیەک سەرگەرمی نووسین و پێشکەشکردنی بەرنامەی کۆمەڵایەتی توانج ئامێزی «لێرە و لەوێ» بووە لە تەلەڤزیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕانیە، دیوانێکی ھەیە کە دوای خۆی چاپکراوە بەناوی بوڕکانی شیعر لە قەسیدەکانی مانگ گیران، قەڵەمی ڕاستگۆ، پرسە.
لە دوانیوەڕۆی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ و لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا لە ناو ماڵەکانی (ڕەسواجیان)ی گوندی (زەنگڵان)ی دەڤەری پشدەرەڕەقەی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر، بە دەستڕێژی گوللە دەکوژرێت، پاشان لە گۆڕستانی کێوەڕەشی ڕانیە بە خاک سپێردراوە. لە بارەی کوشتنی کۆسارییەوە، عەبدوڵڵا وەرتێ، گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی ئیسلامیی و ھاوڕێی کۆساریی شاعیر ڕایگەیاند: ”خدر کۆساری، پێشمەرگە و کادیرێکی چالاکی بزووتنەوەی ئیسلامیی بوو، ساڵی ١٩٩٣ لە گوندی ماخوبزنان لە ناوچەی پشدەر، لە لایەن ھێزێکی یەکێتییەوە لە ماڵێکدا دەستگیر کرا و زوڵم و ستەمێکی زۆری لێ کرا؛ چونکە بە دیلی شەھیدیان کرد.“
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆساری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.