مارکۆ پۆلۆ جیھانگەڕ و شوێندۆزەرەیەکی جیھانییە لە ساڵی ١٢٥٤ ز.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە ئیتالیا، شاری ڤینیسیا لەدایک بووە، کتێبێکی بەناوبانگی ھەیە بەنێوی «گەشتەکانی مارکۆ پۆلۆ» کە باس لە گەشتەکانی ناوبراو دەکات بۆ ناو کیشوەری ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست. مارکۆ پۆلۆ لە باوکی و مامییەوە فێری بازرگانی بوو، نیککۆلۆ و مافیۆ کە بە ئاسیادا گەشتیان کردبوو، کوبڵای خانیان دیتبوو. لە ١٢٦٩ دا گەڕابوونەوە ڤێنیز و بۆ یەکەم جار بە دیتنی مارکۆ پۆلۆ شاد بووبوون. پاشان ھەرسێکیان دەستیان بە گەشتە گەورەکەیان بەرەو ئاسیا کرد و پاش ٢٤ ساڵ. لە گەڕانەوەدا دیتیان کە ڤێنیز لەگەڵ جینوادا لە جەنگدایە. مارکۆ خرایە زیندانەوە و لەوێ چیرۆکەکانی بۆ زیندانییەک گێڕابووەوە. لە ساڵی ١٢٩٩ دا ئازاد کرا، و بوو بە تاجیرێکی دەوڵەمەند، ھاوسەرگیری کرد، و سێ منداڵی بوو. لە ساڵی ١٣٢٤دا کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە کڵێسای سان لۆرێنزۆ لە ڤێنیز نێژرا.
مارکۆ پۆلۆ یەکەم ئەوروپی نەبوو کە گەیشتۆتە چین بەڵام ئەو یەکەم کەس بووە کە بە شێوەیەکی لێزانانە ڕووداوەکانی تۆمار کردووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارکۆ پۆلۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مارکۆ پۆلۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.