جینۆساید (بە ئینگلیزی: Genocide) بە لەناوبردنی کۆمەڵێک خەڵک یان دەستەیەک یان گروپێک دەوترێت لەلایەن وڵاتێک یان پارتێکی دەسەڵاتدارەوە لەناوبرابن و ھەوڵی کوشتنیان درابێت.
دەشێت کۆمەڵکوژی ھۆکاری ئایینی، نەتەوەیی، ڕامیاری، یان بیری ڕەگەزپەرستانەی لەدواوە بێت. وەک لەناوبردنی جەزائیریەکان لە لایەن داگیرکەری فەڕەنسیەوە، یاخود کیمیا بارانی ھەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقییەوە، یاخود جینۆسایدی جولەكەكان كە بە هۆلۆكۆست ناسراوە لە لایەن ڕژێمی ئەڵمانیای نازی کە شەش ملیۆێن جولەكە دەكوژرێت.
کرداری جینۆساید، بە تاوانێکی نێونەتەوەییی ناسراوە، لە ساڵی ١٩٤٨دا نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسی بۆ داناوە و لەسەری ڕێککەوتوون.
جینۆساید زاراوەیەکە لە دوو بڕگە پێکھاتوە، جینۆ (Genos) وشەیەکی گریکیە بە واتای ڕەگەز یان بنەچە یان وەچە دێت، (ceader) وشەیەکی لاتینییە بە واتای لەناوبردن و پاکتاوکردن دێت، ھەردوو وشە پێکەوە بەمانی پاکتاوکردنی رەگەزی دێت. بەکارھێنانی زاراوەی جینۆساید بۆ یەکەمجار لە لایەن یاسا ناسێکی جولەکەی پۆلەندی بەڕەگەز ئەمریکی ئەویش (رافائیل لیمکین)بوو، لە (مەدرید) لە کۆنفرانسی ساڵی (١٩٣٣) بەکاریھێناوە و لە ساڵی (١٩٤٢) بە نوسن تۆماری کردوە، ئەم یاساناسە خێزانەکەی بەدەستی ئەڵمانەکان لە ناوبردراون.
لە ساڵی ١٩٩٦ دا، گرێگۆری ستانتۆن لێپرسراوی «چاودێری کۆمەڵکوژی» نووسراوێکی کورتی پێشکەش کرد بە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ناویشانی «ھەشت قۆناغەکەی کۆمەڵکوژی». لەو نووسراوەدا پێشنیاری دەکرد کە کۆمەڵکوژی بە ھەشت قۆناغ ڕوودەدات کە چاوەڕوانکراوە بەڵام زۆر سەختە ڕێگریکردن لێی.
قۆناغ | خاسێتەکانی |
١. پۆلێن کردن | خەڵکی دابەشدەکرێن بەسەر «ئێمە و ئەوان» دا |
٢. نیشانەکردن | "لەگەڵ بوونی کینەدا، نیشانەکان دەکرێت بسەپێنرێت بەسەر کەسە دوورخراوەکانی کۆمەڵگە دا…" |
٣. لە مرۆڤایەتی خستن | "کۆمەڵەیەک مرۆڤایەتی کۆمەڵییەکی دی ڕەت دەکەنەوە و ھاوتایان دەکەن بە ئاژەڵ، جانەوەر و مێرووەکان." |
٤. ڕێکخستن | "کۆمەڵکوژی ھەمیشە ڕێکخراوە و لەلایەن یەکە تایبەتییەکانی سوپا یان میلیشیاکانەوە ئەنجام دەدرێت کە خاوەنی مەشق و چەکن." |
٥. جەمسەرگیری | "کۆمەڵە کینەییەکان ھەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەکان بۆ ھێنانەکایەی لایەنگری و جەمسەرگیری." |
٦. ئامادەکردن | "قوربانییەکان دەناسێنرێن یان جیادەکرێنەوە بەھۆی ناسنامە نەژادی یان ئایینییەکانیاوە." |
٧. بنبڕکردن | " کردەی (بنبڕکردن)ە بەپێی بکوژەکان چونکە پێیان وانییە قوربانییەکان مرۆڤی تەواو و گونجاون." |
٨. ڕەت کردنەوە | "بکوژەکان نکۆلی دەکەن ھیچ تاوانێکیان ئەنجامدابێت." |
لە ساڵی ٢٠١٢ دا، ھەواڵ بڵاوبۆوە کە ستانتۆن بە فەرمی دوو قۆناغی تریش بۆ بیردۆزەکەی زیاد دەکات کە (جیاکاری کردن و چەوساندنەوە) یە و بیردۆزی کۆمەڵکوژی دەبێت بە ١٠ قۆناغ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جینۆساید تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جینۆساید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.