دەرەبەگایەتی ھەندێ نەریتی یاسایی و سەربازی بوو لە چاخەکانی ناوەندی ئەورووپا کە گەشەی سەند لە نێوان سەدەکانی ٩ھەم بۆ ١٥ھەمی زاینی، کە ئەگەر بە گشتی پێناسە بکرێت، ئەوا سیستمێکی پێکھێنانی کۆمەڵگایە لەسەر پەیوەندییەکی دامەزرێنراو لەسەر خاوەندارێتی زەوی بەرامبەر خزمەتکاری یان کرێکاری.
لە ناو ڕۆشنبیرانی کورددا زاراوە لاتینییەکە بەکاردێت کە «فیوداڵیزم» ە، زاراوەی «فیوداڵیزم» خۆشی لەبنەمادا لە زاراوەی feodum یان feudumەوە ھاتوە.
دەرەبەگایەتی لە ناو کورداندا ڕیشەکەی بە بڕوای ئیسماعیل بێشکچیی کۆمەڵناس ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان سەلیم و شەڕی چاڵدێران. لە مێژووی نوێشدا لە کوردستانی عێراق بەبڕوای ھەندێ مێژووی ئەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی پاشایەتی لە عێراق و مەلیک فەیسەڵی یەکەم.
شاعیرانی کوردیش بە شیعرەکانیان سەرکۆنەی ئەم سیستمەیان کردووە، بۆ نمونە شاعیری کورد قانع ئەڵێ:
گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە | ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە | |
نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت | کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە | |
باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ | دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەرەبەگایەتی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەرەبەگایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.