نەخشە: نواندنی وێنەیی ناوچەیەکی جوگرافی

نەخشە (بە ئینگلیزی: Map) بریتییە لە نواندنی دیاردە جوگرافییەکانی ناوچەیەک یان بەشێکی گۆی زەوی لەڕێی ھێمای تایبەتەوە لەسەر پارچەیەکی ڕووتەخت.

نەخشە: پێوەری نەخشە و جۆرەکانی, کلیلی نەخشە, ئاراستەکان
نەخشەی جیھان

پێوەری نەخشە و جۆرەکانی

پێوەر بە یەکێک لە گرنگترین ڕەگەزە بنەرەتییەکانی نەخشە دەژمێردرێت و، ئەگەر ھەر نەخشەیەک پێوەری نەبێت ناتوانرێت کردارەکانی پێوانەکردنی لەسەر ئەنجام بدرێت وەک (درێژی، ڕووبەر، لێژی و… ھتد) و کرداری پێوانەکردن بە دوو جۆر سیستەم ئەنجام دەدرێت:

  1. سیستەمی فەڕەنسی: یەکەکانی پێوانە کردنی (مللیمەتر، سانتیمەتر و مەتر و کیلۆمەتر.. ھتد)
  2. سیستەمی بەریتانی: یەکەکانی پێوانەکردنی (ئینج (بۆسە)، پێ، یاردە و میل .. ھتد)

پێوەر پێناسەی جۆراوجۆری ھەیە، بەڵام سادەترین پێناسەی پێوەر بەم شێوەیە: بریتییە لە ڕێژەی دووری نێوان دوو دیاردەی جوگرافی لەسەر نەخشە، بۆ دووری نێوان ھەمان دوو دیاردەکە لەسەر زەوی.

کلیلی نەخشە

ڕەگەزێکی بنەڕەتی نەخشەیە لە ڕووی کارتۆگرافیەوە لە بەشی خوارەوەی لای چەپی نەخشە دادەنرێت. سوود و تایبەتمەندی زۆری ھەیە چونکە لە ڕێگەی کلیلی نەخشەوە دەتوانرێت ناوەرۆکی نەخشەکە بخوێنرێتەوە. لە ھەمان کاتدا دەکرێت جۆری نەخشە دەستنیشان بکرێت لە ڕێگەی ئەو ھێمایانەی لە کلیلەکەدا بەکارھاتووە بۆ نواندنی دیاردە جوگرافییەکان.

ئاراستەکان

نەخشە: پێوەری نەخشە و جۆرەکانی, کلیلی نەخشە, ئاراستەکان 
قیبلەنمایەکی گیرفانی

ئەگەر بڕوانینە دەرزیلەی قیبلەنمایەک دەبینین ڕوو ناکاتە باکووری ڕاستەقینە بەڵکو ڕوو دەکاتە باکووری موگناتیسی، ئەمەش بەندە بە کاریگەری ھێزی لادانی زەوی (بواری موگناتیسی زەوی) و، بەو جیاوازییەی لە نێوان ئەم دوو ئاڕاستەیە دروست دەبێت دەوترێت (گۆشەی گۆڕان) کە بڕەکەی (٢٣٫٣٠)یە. بەڵام ئاڕاستەکان بەپێی ئاڕاستەی باکووری ڕاستەقینە دابەش کراون، بۆ ئاڕاستەکانی بنەڕەتی و لاوەکی.

بنەڕەتییەکان ئەمانەن:

سەرچاوەکان

Tags:

نەخشە پێوەری و جۆرەکانینەخشە کلیلی نەخشە ئاراستەکاننەخشە سەرچاوەکاننەخشەزمانی ئینگلیزیزەوی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کوردیی ناوەندیجووڵەزەکاتئەلبێر کاموڕێفراندۆممۆسیقای کوردیشەریف پاشاگەنمدەمارگیریئۆرگازممەم و زینڕوانداتۆماس ئێدیسۆنئەمریکای لاتینیقادر دیلانسێکسی کۆمیدەوڵەتی ئیسلامیشێخ سەعیدکوردستان (ڕۆژنامە)بەنداوی چەقچەقڕۆژژمێری کۆچیجوگرافیای عێراقمیرنشینی بابانکارڵ گۆستاف یۆنگپێوانەکردنچەپڕەویمافی مناڵانڕووناکیھونەرزمانf7xseڕەوشتڕۆمانتیزمسەردەشت عوسمان٢٠٢٠خۆردەورەمیر محەممەدئەدۆڵف ھیتلەرچێشتی مجێورسەردار پاشاییڕۆژووی سوننەتژیاننامەسێکسی خێراوەفاییئێکس ڤیدیۆستا (نیشانەی نەخۆشی)ئوم کەلسووممافی خوێندنگورچیلەپێوەرەکانی ڕووکردنە چەققەڵای ھەولێرکۆندۆمعەبدولقادری گەیلانیشەڕی ئێران و عێراقبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەماڵ بە کۆڵخۆکوشتنگوڵی ڕەشبەردی زراومحەممەد کوڕی عەبدولوەھابکانیاوی گڕاوانئەپڵخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەسەددام حوسێنپەندی پێشینانشێرپەنجەشاری مۆسیقارە سپییەکانلیۆناردۆ دا ڤینچیکەوکتێبپیسبوونی ژینگەمارکۆ پۆلۆمحەممەد ساڵح دیلان🡆 More