ھیندستان: وڵاتێک لە باشووری ئاسیا

ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: भारत) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە.

حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.

کۆماری ھیندستان
भारत गणराज्य
Horizontal tricolour flag bearing, from top to bottom, deep saffron, white, and green horizontal bands. In the centre of the white band is a navy-blue wheel with 24 spokes. ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا
دروشم: "ساتیامێڤ جایەتی" (ڕاستی سەردەکەوێت)
سروود: "جانا گانا مانا" (بەنگلا)
"Thou Art the Ruler of the Minds of All People"
سروودی نیشتیمانی
"ڤاندێ ماتەرەم"
"کڕنووشت بۆ دەبەم، دایە"
Image of a globe centred on India, with India highlighted.
Image of a globe centred on India, with India highlighted.
ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی ھیندستاندان بە ڕەنگی سەوزی تۆخن، ئەو ناوچانەی کە ھیندستان بە ھی خۆی دەزانێت بەڵام لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا نین ئەوا بە ڕەنگی سەوزی کاڵ ڕەنگکراون.
پایتەختنیوودێلھی
گەورەترین شار
زمانە فەرمییەکان
زمانە نیشتمانییەکان نییە
زمانە ناوچەییەکان
ژمارەی زمانەکانی ھیندستان ٤٤٧ زمان
ناوی هاووڵاتی ھیندی
ئەندامێتی
دەوڵەت فیدرالیزم، پەرلەمانی، دەستووری وڵات
 -  سەرۆک کۆمار دراوپادی مورمو
 -  جێگری سەرۆک کۆمار جاگدیب دانخکار
 -  سەرۆک وەزیران نارێندرا مۆدی
یاسادانەر پەرلەمان
 -  ئەنجومەنی باڵا ڕاجیە سەبھا
 -  ئەنجومەنی خواروو لۆک سەبھا
سەربەخۆیی لە شانشینی یەکگرتوو
 -  شانشین ١٥ی ئابی ١٩٤٧ 
 -  کۆمار ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٣,٢٨٧,٢٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧ەمین)
١٬٢٦٩٬٣٤٦ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٩٫٦
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٨ ١٬٣٢٦٬٠٩٣٬٢٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (2nd)
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ١٬٢١٠٬٨٥٤٬٩٧٧ (2nd)
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠٢٠
 -  سەرجەم decrease $٨٫٦٨٣ تریلیۆن دۆلار (3rd)
 -  سەرانە decrease $٦٬٢٨٣ (١١٨ەمین)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠٢٠
 -  سەرجەم decrease $٢٫٥٩ تریلیۆن دۆلار (٦ەمین)
 -  سەرانە decrease $١٬٨٧٦ (١٣٩ەمین)
Gini (٢٠١٣) ٣٣٫٩ (٧٩ەمین)
HDI (٢٠١٩) ٠٫٦٤٥ (١٣١ەم)
دراو ڕووپیەی ھیندی (₹) (INR)
ناوچەی کاتی IST (UTC+٠٥:٣٠)
DST is not observed
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین
  • dd-mm-yyyy
لای لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .in (others)
کۆدی تەلەفۆن +91

مرۆڤ نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە ھاتە نیمچەکیشوەری ھیندی. مانەوەیان لەم ناوچەیە لە فۆرم و گرووپی جیاواز وایکرد ناوچەکە جیاواز دەرکەوێت، بەجۆرێک لەدوای ئەفریقا دووەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی جیاوازی جینی مرۆڤی لێ بێت. نزیکەی ٩٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ژیان لە نیمچەکیشوەری ھیندی جێگیریی وەرگرت، لەم نێوانەدا دەرکەوتنی شارستانیی دۆڵی ئیندوس لە میلینیۆمی پێش زایینن ھەبوو. لە ١٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین، زمانی سانسکریت بنچینەیەکی سەرەتایی دروست بوو، و دواتر لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان بڵاوبوویەوە. لە لایەکی دیکەوە زمانی ڕیجڤدا دەرکەوت کە بەکاردەھات بۆ تۆمارکردن و وێنەکردن لە ئایینی ھیندووئیزم لە ھیندستان. لە باکوور و ڕۆژاوای ھیند، زمانە دراڤیدییەکان چیتر نەمان. لە ٤٠٠ ساڵ بەر لە زایین، سیستمی چینایەتی و پۆلێنکردن لە ئایینی ھیندووئیزم دەرکەوت، ھاوکات ھەریەکە لە ئایینەکانی بوودیزم و جاینیزم دەرکەوتن، کە ئەوان فەرمانە کۆمەڵایەتییەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ پۆلین و بنەچەی کەسەکان دەسەپاند. ئیمپراتۆریەتیی ماوریا و ئیمپراتۆریەتیی گوپتا لەیەکەمین دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی ناوچەکە بوون، دواتر سەردەمی دەسەڵاتیان بە داھێنانەکانیانەوە کۆتایی ھات، لەپاڵ ئەوەش شکۆ و بوونی ژنیان نەھێشت لە کایەی سیاسەت، ھەروەھا سیستەمی پۆلێنکردن و چینایەتی ھیندووئیزم بەڕێکخراوییەوە خستە ناو بیرووباوەڕەکانی بەڕێوەبردن. لە باشووری ھیند، شا و فەرمانڕەواکانی ناوەڕاستی ھیند ھەستان بە ھاوردەکردنی کەلتووری دین و زمانی دراڤیدییەکان بۆ شانشینەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیندستان.

لە سەدەکانی ناوین، ھەریەکە لە ئایینەکانی مەسیحی، ئیسلام و زەردەشتی گەیشتنە باشوور و ڕۆژاوای ھیندستان. دواتر سوپای موسڵمانەکان لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بەرەو باکووری ھیندستان بەپچڕ پچڕ ھەنگاویان نا، لە ئەنجامدا شانشینی دەلھی دامەزرا، بەمەش باکووری ھیندستان بوو بە بەشێک لە شارستانییەتی ئیسلامی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام. لە سەدەی پازدەیەم، ئیمپراتۆرییەتی ڤیجایاناگارا لە باشووری ھیندستان دامەزرا کە ڕێبەرایەتی لە کولتووری ھیندوو دەکرد. لە ناوچەی پەنجابیش، ئەوا سیکییەکان سەریان ھەڵدا. لە ساڵی ١٥٢٦، دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل ھات و دوو سەدەی ئاشتی بۆ وڵاتەکە ھێنا، لەدوای خۆشییەوە کۆمەڵێک تەلار و کۆشکی گرانبەھای جێھێشت. دوا بەدوای ئەوەش، دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە ھیندستان پەرەی سەند لەڕێی ھاتنە پێشەوەی دەسەڵاتی کۆمپانی بەریتانی لە ھیند، بەمەش ھیندستان بووە وڵاتێکی ئابووری کۆلۆنی بەڵام بە لەدەستدانی سەروەرییەکەی. دواتر شێوازی دەسەڵاتەکە بوو بە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا ناسراو بە بریتش ڕاج، ئەمەش لە ساڵی ١٨٥٨ دەستی پێکرد. بەڵێنی ئینگلیزەکان بۆ پێدانی ماف بە ھیندییەکان بەھێواشی جێبەجێ دەکرا، لەپاڵ ئەوەش گۆڕانکاری دروست بوو لەڕووی پیشەسازی و شێوازی ژیان، خوێندن و خزمەتگوزارییەکان. لەو دەمەدا، بیر و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و سەربەخۆیی لەنێو ھیندییەکان دروست بوو، لە ئەنجامی دروستکردنی ناڕەزایی ھێمن و ئاشتیانە تێبینی ئەوە کرا بەرە بەرە دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانی لە وڵاتەکە لاواز بوو. لە ساڵی ١٩٤٧، ئینگلیز ھیندستانی دابەشی دوو وڵاتی سەربەخۆ کرد، بەشێکی زۆرە ھیندوو خستەوە سەر ھیندستان، بەشەکەی دیکەش کە زۆرینەی موسڵمان بوون کردی بە وڵاتێکی نوێ لە ژێر ناوی پاکستان، لە ئەنجامی ئەم ڕاگواستنە نەزانراوە ئەوا خەڵکێکی زۆر ژیانیان لەدەست دا.

ھیند لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠ بووەتە وڵاتێکی کۆماری سێکولار، بە سیستمی پەرلەمانیی دیموکراسی بەڕێوەدەچێت. وڵاتێکی ھەمەچەشنی سیاسییە، ھەمەجۆر لە زمان و پێکھاتە نەتەوەیییە جیاوازەکان. ژمارەی دانیشتووانی ھیند لە ٣٦١ ملیۆن کەس لە ساڵی ١٩٥٠ گەشەی کرد بۆ ١٫٢١١ ملیار کەس لە ساڵی ٢٠١١. لە ھەمان کاتدا، داھاتی تاک لە ساڵێک لە ٦٤ دۆلاری ئەمریکی بەرزبوویەوە بۆ ١٬٤٩٨ دۆلاری ئەمریکی، ھەروەھا ڕێژەی خوێندەواری لە ١٦٫٦٪ بەرزبوویەوە بۆ ٧٤٪. ھیند لە وڵاتێکی نەبوونەوە لە ساڵی ١٩٥١ دەستی پێکرد، ئەمڕۆ بووەتە وڵاتێکی ئابووریی خێرا گەشەسەندوو بەتایبەتیش لە بوار و خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆژییەکان، ھاوکات لەگەڵ گەشەسەندی چینی ناوەڕاست لە وڵاتەکە. ھیندستان پڕۆگرامی بۆشاییی ئاسمانیی ھەیە، ھەروەھا لەڕێی فیلم، گۆرانی ھەروەھا گوتنەوەی وانەی ڕۆحانی و یۆگا توانیویانە کولتووری خۆیان بە جیھان ئاشنا بکەن. ھیندستان بەشێوەی بەرچاو توانیویەتی ڕێژەی ھەژاری لە وڵاتەکەی کەم بکاتەوە، ھەرچەندە لەژێر سیستمێکی نایەکسانیی ئابووریدا دەژی. ھیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و ھەروەھا لە ڕیزەکانی پێشەوەی بەھێزترین سوپاکانی جیھان دەبیندرێت. ھیند کێشەی ھەیە لەگەڵ دراوسێیەکانی (پاکستان و چین) لەسەر خاکی کەشمیر، ئەم کێشەیە لەوەتەی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم چارەسەر نەکراوە. لەنێو ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ھیند کێشەی نایەکسانیی جێندەری، بەدخۆراکی منداڵان، و پیسبوونی ئاووھەوای ھەیە. ھیند زەوییەکی ھەمەچەشنی ھەیە، کە لە چوار جۆر پێکھاتە پێکھاتووە، تێیدا ٢١٫٤٪ لەو ڕێژەیە ھی دارستانەکانییەتی. ژیانی جەنگڵی ھیندی کە زۆربەی کات ھاوتەریب کراوە لەگەڵ کولتووری ھیندی، ئەوا بەشێک لەو دارستانانە پێکدێنێت.

وشەڕەتناسی

بەپێی فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (چاپی سێیەمی ٢٠٠٩) وشەی ھیندستان/ئیندیا لە وشەیەکی کلاسیکی لاتینی «ئیندیا» ھاتووە، کە بۆ ناوھێنانی باشووری ئاسیا و ئەو ناوچەیە بەدیارینەکراوی بەرەو ڕۆژھەڵات ھاتتووە؛ دواتریش وشەکە بەجۆراوجۆری بەکارھاتووەتەوە لەوانە ئیندیا (Ἰνδία) لە زمانی گریکی کوەینە، ئیندوس (Ἰνδός) لە زمانی ئیغریقی، ھیندوش (Hindūš) لە زمانی فارسیی کۆن، کە ئاماژەیەکە بۆ ھەرێمی ڕۆژھەڵات لە ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی. لە زمانی گریکی کۆندا، ئیندۆی وەک ناوھێنانی خەڵکی ئیندوس بەکارھاتووە.

دەستەواژەی بھارەت (Bhārat)، لە داستانی شیعری ھیندی و دەستووری وڵاتی ھیند بەکارھاتووە، ئەم ناوە بەپێی زمانە جیاوازەکانی ھیندستان بەشێوازی جیاواز ھاتووە، یەکێک لەوانەش بھارەتاڤارشایە کە ئاماژەیە بۆ ناوچەی دۆڵی گەنگ. ناوی بھارەت لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا بەکارھێنانی زۆرتر بوو بۆ ناوھێنانی وڵاتەکە (ھیندستان) لە ئاستی ناوخۆییدا.

ھیندوستان ناوێکی زمانی پاڵەوییە بۆ ھیندستان، کە ھەر لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی ھیند بەشێوەی فراوان بەکارھاتووە. ھیندوستان ئاماژەی بۆ ئەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە باکووری ھیندستانی ئەمڕۆ لەگەڵ پاکستان، یانیش بەنزیکی تەواوی ھیندستان لە خۆ دەگرێت.

مێژوو

مێژووی دێرین

سکریپتێکی ڕیگڤێدا لە سەدەی نۆزدەھەم، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٥٠٠–١٢٠٠ ساڵ پێش زایین، سکریپتەکە بە ستایلی سەدەی چواردەھەم نووسراوەتەوە.
وێنەیەک کە مانوسکریپتێکی سانسکریتی سەرەتاکانی ھاوچەرخی داستانی ڕامایانا پشاندەدات، کە سەرنجی خستووەتە سەر جلووبەرگەکان. دەورووبەری ٤٠٠–٣٠٠ ساڵ پێش زایین.

نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر، یەکەم مرۆڤی ھاوچەرخ یان ھۆمۆ ساپینس لە ئەفریقاوە گەیشتە نیمچەکیشوەری ھیندی. نەوەی سەرەتایی لە مرۆڤی ھاوچەرخ تاکوو ٣٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە باشووری ئاسیا ماونەتەوە. بەڵگەکان لەسەر مانەوەی مرۆڤ لە ناوچەکە بۆ دوای ٦٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین دەگەڕێنەوە، بەڵگەکان ھەریەکە لە کشتووکاڵکردن، چاندن و بەخوێکردنی ئاژەڵ و زەخیرەکردن لە خۆدەگرن، دۆزینەوەی ئەم بەڵگانەش دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی مێھرگارە کە لە ئێستادا دەکەوێتە بەلۆچستان، پاکستان. ھەموو ئەمانەش بۆ شارستانی دۆڵی سیند دەگەڕێتەوە، کە یەکەم چاندی ژیانی مرۆڤ بووە لە شاردا و لەناوچەی باشووری ئاسیا. کە ماوەی ٢٥٠٠ بۆ ١٩٠٠ ساڵ بەر لەزایین دەگرێتەوە، ئەم ناوچەیەش لە ئێستادا دەکەوێتە پاکستان و بەشی ڕۆژاوای ھیندستان. لەم ناوچەیە چەندین شار و شوێنەواری لێبووە لەوانە مۆھینجۆ دارۆ، ھارپا، دۆلاڤیرا و کالیبانگان.

لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زایین، زۆربەی ناوچەکە لە قۆناغی سەردەمی مسەوە ڕاگواسترایەوە بۆ سەردەمی ئاسن. ڤێداکان بەکۆنترین دەقی پەیوەندیدار بە ھیندووئیزم دادەنرێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. زۆربەی مێژوونووسان لەسەر ئەوە کۆکن کە لەو سەردەمە چەند شەپۆڵێکی کۆچکردنی ئیندۆ-ئاریانی لە باکووری ڕۆژاواوە ڕووی کردووەتە نیمچەکیشوەرەکە. سیستمی تائیفی ھەر لەو سەردەمە دروست بوو، کە تێیدا لە شێوەی ھەڕەمی پیاوی ئایینی، جەنگاوەر و جووتیار ئازادی لەخۆگرتبوو، بەبێ ھەژمارکردنی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە کە بەھۆی ناپاکی و تاوانەکانیانەوە دوورخرابوونەوە. بەپێی شوێنەوارە بەردییەکانی ھیند، ئەوا بەڵگەی ئەوە بەدەست ھاتوون کە لەو سەردەمە بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕێکخستنی سیاسیی بوونی ھەبووە.

لە کۆتایییەکانی سەردەمی ڤێداکەکان، واتە لە دەورووبەری ٦ سەدە بەر لەزایین، ویلایەت و دەسەڵاتی بچووک لە دەوری ڕووباری گەنگ دروست بوون لە بەشی باکووری ڕۆژاوای

نەخشەی ئیمپراتۆری ئەشۆکا، دەورووبەری ٢٥٠ ساڵ پێش زایین.
نەخشەی ھیندستان، دەورووبەری ٣٥٠ ساڵ پێش زایین.
ئەشکەوتی ئەجانتا، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج سەدە پێش زایین.

ھیندستان، ژمارەی ئەو کۆمەڵانە لە ١٦ کۆمەڵە خۆیان دەبینییەوە و پێشیان دەگوترا مەھاجاناپاداس. لەگەڵ بە شارستانیی بوونی ناوچەکە، دوو ئایینی دیکە دوور لە ڤێداکییەکان دروست بوون و بوون بە ئایینی سەربەخۆ ئەوانیش جاینیزم و بوودیزم بوون. بوودیزم لەسەر وانە و پەندەکانی گاوتاما بوودا دروست بوو، ئەم ئایینە سەرنجی خەڵکی لە ھەموو چین و ئاستەکان ڕاکێشا، ماوەی ژیانی بوودا بووە سەرەتای نووسینەوە و تۆمارکردنی مێژوو لە ھیندستان. لە سەدەی سێیەمی پێش زایین، ئیمپراتۆری ماوریان دروست بوو، ئەم ئیمپراتۆرییەتە ژمارەی ویلایەتەکانی کەم کردەوە لەپێناو گرتنە دەسەڵاتی باشتر. ماوریان دەسەڵاتی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی ھیند ھەبوو، جگە لە چەند ناوچەیەک لە قووڵایی باشوور. پاشاکانی ماوریان بەوە ناسراوبوون بە دروستکردن یان بەڕێوەبردنی سیستمی ژیانی خەڵک. ئاشۆکا یەکێک بوو لە پاشاکانی ماوریان کە ئایینی بوودیزیمی بەناو ھیندا زیاتر بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەدەبیاتی سەنگام، زمانی تامیلی لە نێوان ٢٠٠ ساڵ پێش زایین بۆ ساڵی ٢٠٠ی زایین دەگەڕێتەوە. لەو سەردەمانە ئەوا باشوور لەلایەن دەسەڵاتدارەکانی چێراس، چۆلاس و پاندیاس بەڕێوەبراوە و بەچڕیش لە پەیوەندی بازرگانیدا بوون لەگەڵ ئیمپراتۆری ڕۆمانی، ھەروەھا بەشی ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا. لە باکووری ھیندستان، ھیندووئیزم دەسەڵاتی نێرینە و پیاوسالاری فراوانترکرد، کە بووە ھۆی ژێردەستەیی بوونی ژنان. لە سەدەی چوارەم و پێنجەمینی زایین، ئیمپراتۆری گوپتە کە دەسەڵاتی لە دەورووبەری ڕووباری گەنج بوو، سیستمێکی گەورەی دروست کرد بۆ بەڕێوەبردن و باج؛ ئەم سیستمە دواتر بووە نموونە یان مۆدێلێک بۆ شانشینەکانی ھیندستان. لەژێر دەسەڵاتی گوپتەدا، سەردەمێکی نوێی ھیندووئیزم لەسەر بنەمای دڵسۆزیی بوون دروست بوو. ئەم گۆڕانکارییەش لەسەر پەیکەرەکان و تەلارسازیی ئەو ماوەیە ڕەنگی دایەوە.

مێژووی ناوەڕاست

نەخشەی ھیندستان لە ساڵی ١٠٢٢.
پەرستگای بریھادیشوارا، لە ساڵی ١٠١٠ تەواوکرا.

مێژووی ناوەڕاستی ھیندستان ماوەی ساڵانی ٦٠٠ بۆ ١٢٠٠، ئەو سەردەمە بە ھەبوونی شانشینی ناوچەیی و کەلتووری ھەمەچەشن دەناسرێتەوە. لە ساڵانی ٦٠٦ بۆ ٦٤٧، ھەرشە پاشا و فەرمانڕەوای ناوچەی ئیندو-گەنگ ویستی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایییەکەی فراوانبکات بۆ باشووری وڵات، بەڵام لەوێ لەلایەن دەسەڵاتداریی چالوکیا شکێنرا. دوای خۆشی ئەوا جێگرەوەکەی ویستی ھەمان کار بکات، بەڵام لەلایەن پالا، پاشای بەنگال شکێنرا. کاتێک چالوکیایییەکان ویستیان دەسەڵاتی خۆیان لە باشوور زیاتر فراوان بکەن، ئەوا ئەوانیش لەلایەن دەسەڵاتداریی پالاڤا ڕێگرییان لێکرا. بەم جۆرە ھیچ یەکێک لەو پاشایانە نەیانتوانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایییەکەیان لەو سەردەمە

نەخشەی ھیندستان لە ساڵی ١٣٩٨، لە سەردەمی شانشینی دەلھی (لەسەر نەخشەکە نووسراوە ئیمپراتۆری ئەفغان).
قوتب منار، ئەو منارەی لەسەردەمی شانشینی دەلھی دروست کرا، بەرزییەکەی ٧٣ مەترە.

فراوانتر بکەن بەراورد بەو ناوچە جوگرافییەی خۆیان. لەو سەردەمە سیستمی پۆلینکردن و چینایەتی پەرەی سەند.

لە ناو دەسەڵاتە شاھانەیییە بچووک و گەورەکان، خەڵکیان ڕاکێشا بۆ ناو پایتەختەکەیان و ئەمەش وایکرد کە سوودی ئابووری لێ وەرگرن. لەو سەردەمە، دروستکردنی پەرستگاکان زۆربەی شار و شوێنەکانی گرتەوە. دوابەدوای سەدەکانی ھەشتەم و نۆیەم، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ھیندستان دابڕا و بووە ھۆی دروستبوونی وڵاتەکانی میانمار، تایلەند، لاوس، کەمبۆدیا، ڤییەتنام، فلیپین، مالیزیا و جاڤا (ئێستا ئیندەنووسیا). بازرگان، زانا و بەشێک لە لایەنی چەکداریی ھیندی لەم ڕاگواستنەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەشداربوون، ھەر لەو دەمە ئەو وڵاتانە دەقە ئاینییەکانی ھیندووئیزم و بوودیزمیان بۆ زمانەکانی خۆیان وەرگێڕا.

لە دوای سەدەی دەیەم، ڕەوەند و خێلە موسڵمانەکانی ناوەڕاستی ئاسیا لەڕێی ئەسپەوە وەک سوپایەکی ئایینی یەکگرتوو ھێرشیان بردە ناوچەکانی باشووری ئاسیا و باکووری ڕۆژاوا، ئەمەش وایکرد لە ساڵی ١٢٠٦ شانشینی دەلھی دابمەزرێت لەو ناوچەیە. شانشینەکە زیاتر دەسەڵاتی بەسەر باکووری ھیندستاندا ھەبوو، لە ماوەی مانەوەشیدا چەندینجار ھەڵمەت و ھێرشی بردە سەر باشووری ھیند. وێڕای ئەوەی سەرەتا بوونی دەسەڵاتێکی موسڵمانانە لەناوچەکە بۆ خەڵکێکی زۆرینە ناموسڵمان دژوار بوو بەتایبەت لە یاساکان. بەڵام شانشینی دەلھی بووە ھۆی پاراستنی وڵات لە لەناوچوونێکی گەورە، ھاوشێوەی ئەو لە ناوچوونەی لە ڕۆژاوا و ناوەڕاستی ئاسیا ڕوویدا، ئەمەش بە بەرپەچدانەوەی ھێرشەکانی ئیمپراتۆری مەغۆل بوو. ھێرشەکانی شانشینی دەلھی و لاوازکردنی دەسەڵاتدارانی باشووری ھیند، ڕێگە خۆشکەربوون بۆ ھاتنە کایەوەی ئیمپراتۆری ڤیجایانگارە. ئەم ئیمپراتۆرە ماوەیەکی درێژ بەکاریگەریی مایەوە لە باشووری ھیندستان.

سەرەتای مێژووی ھاوچەرخ

ھیندستان لە ساڵی ١٥٢٥، ئەوکاتەی لەژێر فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆری مەغۆل بوو.
ھیندستان لە ساڵی ١٦٠٥، لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەکبەری مەزن
دیمەنێکی تاج مەحەل لە دوورەوە.

لە سەرەتاکانی سەدەی شازدە، باکووری ھیندستان لەژێر دەسەڵاتی فەرمانڕەوا موسڵمانەکاندا بوو، بەڵام بۆجارێکی دیکە دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە گۆڕا، کۆمەڵەیەکی دیکەی موسڵمان لە ئاسیای ناوەڕاست ھاتن و ئیمپراتۆری مەغۆلی ھیندیان دامەزراند. مەغۆلەکان دەسەڵاتێکی ناوەندیی و یەکگرتوویان لەناوچەکە چەسپاند. ئەکبەری مەزن یەکێک بوو لە دیارترین پاشاکانی ئەو دەمە. کۆڵەکەی ئابووری سەردەمی مەغۆل پشت بەستوو بوو بە کشتووکاڵ. جووتیاران و دەستڕەنگینانی کاری دەستی بازاڕێکی باشیان ھەبوو. بەرپابوونی ئاشتی لە ناوچەکە و بەتایبەت لە سەدەی حەڤدەھەم ئەوا وایکرد ئابووری ھیند گەشەی باش بەخۆیەوە ببینێت. تاقمە کۆمەڵایەتییەکانی باکوور و ڕۆژاوای ھیند لە ناویاندا ماراتاس، ڕاجپوت و سیکییەکان ئارەزووی خۆبەڕێوبەرییان زیادبوو لە سەردەمی دەسەڵاتیی مەغۆل، ئەو کۆمەڵانە لەڕێی ھەوڵ و تێکۆشانییانەوە توانیان بوونی خۆیان بسەلمێنن و ھێزی چەکداری خۆشیان دابمەزرێنن. فراوانکردنی پێگەی بازرگانی لە سەردەمی مەغۆل وایکرد کە دەستە و خانەدانی زیاتر لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا سەرھەڵبدەن. دواتر ھەر لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆری مەغۆل، زۆرێک لەو خانەدانانە توانیان لەشوێنی خۆیانن دەسەڵات وەربگرن و کارووباری خۆیان بەڕێوەببەن.

لە سەرەتاکانی سەدەی ھەژدەھەم، کاتێک ھێڵەکانی بازرگانی و سیاسیی لە ناوچەکە زیاتر بەرەو لێڵی دەچوون، ژمارەیەک کۆمپانیای بازرگانی ئەورووپی، لە ناویاندا کۆمپانیای بەریتانی 'ئێست ئیندیا کۆمپەنی' خۆی گەیاندە کەنارەکانی ھیند. ئێست ئیندیا کۆمپەنی کۆنتڕۆڵی دەریای کرد، لەپاڵ ئەوەشدا ڕۆڵی ھەبوو لە پەرەپێدان و مەشقی سەربازی و تەکنەلۆژی، کۆمپانیاکە بووە ھۆی زۆربوونی سەرچاوەی زیاتر بۆ بە بەھێزبوونی لایەنی سەربازی بەمەش سەرنجی خانەدانەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا؛ ئەم ھۆکارانە وایانکرد کە کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٧٦٥ دەسەڵاتی درێژبێتەوە بۆ ناوچەی بەنگال لەبەرامبەر کۆمپانیا ئەورووپییەکاننی دیکە. بەتێپەڕبوونی کات، دەسەڵاتەکە تەشەنەی کرد بۆ تەواوی بەنگال و پاشان لە دەیەی ١٨٢٠ گەیشتە زۆربەی خاکی ھیند. لەو سەردەمە ھیند چیتر وەک جاران نەبووە پێگەیەکی گرنگ بۆ ھەناردەکردنی بەرھەم، بەڵکوو بووە ناوەندێک بۆ پاڵپشتیکردنی ئیمپراتۆری بەریتانی لەڕێی پێدانی ماددەی خام. زۆرێک لە مێژوونووسان ھەر ئەو سەردەمە بە دەستپێکی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی دادەنێن لەسەر خاکی ھیندستان. ھەر لەو سەردەمە کۆمپانیاکە خۆی خزاندە ناو بوارەکانی دوور لە ئابووری وەک پەروەردە، چاکسازی کۆمەڵایەتی و کەلتوور.

مێژووی ھاوچەرخ

نەخشەی ١٩٠٩ی ھیندستان، ئەو دەمەی ھیندستان لە ژێردەستی ئیمپراتۆری بەریتانی بوو.

مێژوونووسان دەستپێکی چەرخی مێژووی ھاوچەرخی ھیندستان لە نێوان ١٨٤٨ بۆ ١٨٨٥ دەگەڕێننەوە. ساڵی ١٨٤٨ ھاوکاتە لەگەڵ پێدانی پلەی پارێزگاری گشتی بە لۆرد دالھاوسی لە ناو ئێست ئیندیا کۆمپەنی، دوابەدوای ئەوە وڵات بەرەو قۆناغی نوێبوونەوە ھەنگاوی نا. ئەم قۆناغەش ھەریەکە لە دانانی سەروەریی وڵات، چاودێریکردنی دانیشتووان، پەروەردەکردنی ھاووڵاتیان بوو، لەپاڵ ئەوانەشدا ھێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە نێویاندا ھێڵی شەمەندەفەر و تەلەگراف، ئەمەش نزیک بوو لەوکاتەی کە ئەم تەکنەلۆژیایانە گەیشتبوونە ئەورووپا. لەپاڵ ئەوانەشدا، لە دەورووبەری ساڵی ١٨٥٧، یاخیبوون لە دژی کۆمپانیا سەری ھەڵدا و گرووپە سەربەخۆخوازەکان لە باکوور و ناوەڕاستی ھیند دژ بە یاساکانی باجی زەوی و سیستمەکە چالاکیان دەستی پێکرد. ھەرچەندە کە گرووپە یاخیبوویییەکان لە ساڵی ١٨٥٨ سەرکووت کران، بەڵام ئەم ڕووداوانە بوونە ھۆی ھەڵوەشانەوەی ئێست ئیندیا کۆمپەنی، لەو دەمەوە ھیندستان بەفەرمی کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی بەریتانی. دوای دەیەک، ژیان لە سەرتاسەری جوگرافیای ھیندستانی گرتەوە، لەلەلایەکی دیکەشەوە ساڵی ١٨٨٥ حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانی ھیند دامەزرا.

مەهاتما غاندی و جەواھرلەعل نەھرۆ لە ٦ی تەممووزی ١٩٤٦، مومبای.

لەگەڵ گەشەی خێرای تەکنەلۆژیا و بەبازرگانیکردنی کەرتی کشتووکاڵ ئەوا لە سەدەی نۆزدەھەمدا، ئابووری گەڕایەوە بۆ ھیندستان. زۆرێک لە جووتیاران پشتیان بەساغ کردنەوەی بەرووبوومەکانیان دەبەست لە شوێن و بازاڕە دوورە دەستەکان. سەرباری ئەوانەش، لەو سەردەمە ژمارەی خەڵکی برسی زیادیان کرد. ھێڵەکانی شەمەندەفەر لەو سەردەمە کاریگەربوون بۆ ژیاندنەوەی خەڵکی لە برسیێتی ھەروەھا بۆ کارئاسانی و کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوەی شتومەک بەکاردەھاتن.

لەدوای تەواوبوونی جەنگی جیھانیی یەکەم، کە تێیدا بە نزیکەیی ١ ملیۆن ھیندی وەک بەشێک لە سوپای ئینگلیز بەشداربوون، ئەوا سەردەمێکی نوێ لە ھیند دەستی پێکرد. ئەو سەردەمە بە سەردەمی چاکسازی بەریتانی ناودەبردرێت، ھاوکات لەلایەن ھیندییەکان بە داواکردنی خۆبەڕێوبەری بەڕێگای ئاشتیانە دەناسرێتەوە، ئەمەش ئەوکاتەبوو کە غاندی بووە سیمبوڵی وڵات. لە ماوەی سییەکاندا، بەریتانیا دەسەڵاتێکی بچووکی بەخشییە ھیندییەکان، لەم ھەڵبژاردنەکەشدا حیزبی کۆنگرێس براوە بوو. دەیەی دواتر، ھیند دووچاری قەیرانەکان بوویەوە ھەر لەڕێی بەشداریکردنیان لە جەنگی جیھانیی دووەم، ھاوکات دروستبوونی ڕەوتی ناسیۆنالیزمی موسڵمانان. ھەموو ئەو ڕووداوانەی ئەو دەیە وایانکرد کە لە ساڵی ١٩٤٧، ھیندستان دابەش ببێت بۆ دوو وڵاتی بەناوەکانی ھیندستان و پاکستان.

بەشێوەیەکی بنچینەیی ھیندستان لە ساڵی ١٩٥٠ بەشێوەیەکی تەواو و دەستووریی سەربەخۆیی وەرگرت، ھیند بوو بە وڵاتێکی کۆماری سێکولار و دیموکراسی. تا ئەمڕۆش وەک وڵاتێکی دیموکراسی، ئازادی تاک و دادگایەکی باڵای چالاک و میدیای سەربەخۆ ماوەتەوە. بە لیبرالکردنی ئابووری لە دەیەی نەوەدەکان، ھیندستانی کردە وڵاتێکی ئابووریی خێرا گەشەکردوو، ھەروەھا بووە ھۆی دروستبوونی شاری گەورە بەتایبەت بۆ چینی ناوەند، لە پاڵ ئەوەشدا بوو بە وڵاتێکی گرنگ لە پێگە جوگرافییەکەیدا. فیلمی ھیندی، مۆسیقا و چالاکییە ڕۆحانییەکانی وەک یۆگا بوونە کلیلێک بۆ ئەوەی کە کەلتووری ھیندی بە جیھاندا بڵاوبکرێتەوە. لەگەڵ ئەوانەشدا، ھیندستان ھێشتا دەناڵێنێت بەدەست ھەژاری لە ناو خەڵکی شار و گوند؛ ئایین و کێشە چینایەتییەکان؛ کێشەی چەپە توندڕەوەکان و ماویزمییەکان؛ داخوازی جیابوونەوەی جامو کەشمیر.

ھێمایە فەرمییە نەتەوەیییەکانی ھیند
ئاژەڵی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
باڵندەی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
درەختی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
گوڵی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
شوێنەواری ئاژەڵی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
National aquatic marine mammal ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
جانەوەری نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
شوێنەواری مامالی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
میوەی نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
پەرستگای نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
ڕووباری نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
چیای نەتەوەیی ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 

جوگرافیا

ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
زنجیرە چیای ھیمالایا نیمچە دورگەی ھیندی لە بانی تبت جیا دەکاتەوە

پلێتی جوگرافیای ھیندستان ٧٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، دواتر بەرەبەرە بەھۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە فراوان و درێژتر بووەتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە سروشتیانەوە، زەریای ھیندی و زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دروست بوون. بەشی باشووری ھیندستان، بەسرووشتی ترین پێگەی جوگرافیی وڵاتەکە ماوەتەوە.

ھیندستان قەراغی زەریای بە درێژایی ٧٬٥١٧ کیلۆمەتر ھەیە. نزیکەی ٤٣٪ لەو کەنارە ئاوییانە لمین، ھەروەھا ١١٪ بەردی ڕەقن. زۆرینەی ئەو ڕووبارانەی لە ھیمالایا ھەڵقووڵاون، لە نێویاندا ڕووباری گەنگ و براھماپوترا دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ڕووبارە لاوەکییەکانیش وەک گۆداڤاری، مەھەندی. کاڤەری و کریشنا ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی ڕوودانی لافاو، لە کۆتاییدا ئەوانیش دەڕژێنە کەنداوی بەنگال. ھەروەھا ڕووبارەکانی نارمادا و تاپتی دەڕژێنە دەریای عەرەبی.

ئاووھەوای ھیندستان بەچڕی کەوتووەتە ژێر کاریگەری ھیمالایا و بیابانی تار، ھەردووکیان کاریگەری زۆریان لەسەر وەرزی ھاوین، زستان و بارانبارین ھەیە. چیاکانی ھیمالایا ڕێگری لەو شەپۆلی بایە دەکەن کە لە ئاسیای ناوەڕاست دێت، بەمەش وڵاتەکە گەرمتر دەکەنەوە. بیابانی تار ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە کۆکردنەوەی ھەور لە باشووری ڕۆژھەڵات بەمەش وایکردووە کە وەرزی ھاویندا بارانێکی چڕ ببارێت لەماوەی مانگەکانی حوزەیران بۆ تشرینی یەکەم. ھیندستان بێ بەش نەبووە لە گۆڕانەکانی ئاووھەوا، لە ماوەی ساڵانی ١٩٠١ بۆ ٢٠١٨، پلەی گەرمی ٠٫٧ سلیزی بەرزتر بووەتەوە. خاکی ھیندستان بەرەو وشکبوونەوە و بەبیابان بوون دەچێت.

ھەمەجۆری زیندەیی

ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
ھیندستان زۆرترین پڵنگی کێوی ھەیە لە جیھان، بە ھەبوونی نزیکەی ٣٠٠٠ پڵنگ.

ھیندستان وڵاتێکی مێگایە لە ھەمەجۆری زیندەیی، بەو مانایەی کە یەکێکە لەو ١٧ وڵاتەی کە زۆرترین ھەمەجۆری زیندەیی تێدایە. ھیندستان شوێنگای ٨٫٦٪ جۆرە جیاوازەکانی گواندارانە، ١٣٫٧٪ جۆرەکانی باڵندەکان، ٧٫٩٪ خشۆکەکان، ٦٪ لە جۆری وشکاوییەکان، ھەروەھا ١٢٫٢٪ جۆرەکانی ماسییە. ڕووبەری دارستانی ھیندستان خۆی لە ٩٩٬٢٧٨ کیلۆمەتر دووجا (ھاوتای ٣٨٬٣٣١ میل چوارگۆشە)، ئەمەش دەکاتە ٢١٫٦٧٪ ڕووبەری وڵاتەکە.

١٧٢ ئاژەڵ لە ھیندستان خراونەتە لیستی ئەو ئاژەڵانەی کە مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە، لە ناویاندا پڵنگی بەنگالی و دۆلفینی ڕووباری گەنگ ھەن.

دانیشتووان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی ھیندستان١٬٢٦٧٬٤٠١٬٨٥٠ کەس بووە کە دەکاتە ١٧٫٥٠٪ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٦٫٦ ساڵە. ھەروەھا ٣٢ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە ھندستان دووەم وڵاتی جیھانە و بە گەورەترین وڵاتی دیموکراسی جیھان ناسراوە. لە ناو خۆی وڵات بەردەوامبوونی تێکھەڵچوون و ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە ئەتنی و ئایینییەکاندا گورزی کاریگەری لە ژیانی سیاسی وەشاندووە و ھەندێک جار ئەم ڕووداوانە، دیموکراسی و عەلمانییەتی وڵاتی ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکەنەوە.

سیاسەت و حکوومەت

سیاسەت

بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەشێکی لە مێژینەن لە پڕۆسەی دیموکراسی لە ھیندستان. وێنەی ئامادەبوونی ٢٥٬٠٠٠ کەسی بێ زەوی لە ویلایەتی مادیا پرادیش. ئامادەبووەکان گوێ لە ڕاجاگۆپال پی ڤی دەگرن ئەمەش پێش ئەوەی ٣٥٠ کیلۆمەتر ببڕن بۆ دەربڕینی ناڕەزایییەکان لە گوالیۆر بەرەو نیودەلھی لەپێناو داواکارییەکانیان لە پڕۆسەی چاکسازیکردن لە زەوی.

ھیندستان بە گەورەترین وڵاتی دیموکراسی دادەنرێت لەڕووی دانیشتووانەوە. ھیند وڵاتێکی خاوەن پەرلەمانی کۆماریی و فرە حیزبە، ھەشت حیزبی گەورەیە لە ئاستی وڵاتدا، لە ناو ئەو حیزبانەش پارتی کۆنگرێسی نیشتماننی و پارتی جەنەتا بھاراتیا (بی جەی پی) ھەن، ھاوکات نزیکەی ٤٠ حیزبی لۆکاڵی و ناوچەیی ھەن. پارتی کۆنگرێس وەک حیزبێکی چەپی ناوەڕاست ھەژمار دەکرێت لەناو کەلتووری ھیندا، لەبەرامبەردا پارتی بی جەی پی وەک پارتێکی ڕاستڕەو دادەنرێت. ھەر لەدوای سەربەخۆی بوونی ھیندستان لە دەیەی پەنجاکانی سەدەی بیستەم و لەدوای ھەشتاکانەوە ئەوا حیزبی کۆنگرێس وەک حیزبی سەرەکی لە ھیندستان بەدەسەڵات و خاوەن زۆرینەی پەرلەمان بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین جار بەناچاری حکوومەتی ھاوبەشی دروست کردووە لەگەڵ پارتی بی جەی پی، ھەروەھا لەگەڵ حیزبە ناوچەیییەکانی دیکەشدا و حکوومەتێکی ھاوپەیمانیان سازداوە.

ئامادەبوونی باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ناو پەرلەمانی ھیندستان، تشرینی دووەمی ٢٠١٠.

لە سێ ھەڵبژاردنی گشتیی کۆماری ھیندا، لە ساڵانی ١٩٥١، ١٩٥٧ ھەروەھا ١٩٦٢ حیزبی کۆنگرێس بە سەرکردایەتی جەواھرلەعل نەھرۆ بەئاسانی سەرکەوتنی گەورەی بەدەست ھێنا. لەدوای مردنی نەھرۆ، لە ساڵی ١٩٦٤ لال بھادور شاستری بووە سەرۆک وەزیرانی ھیند؛ بەڵام ئەوەیان زۆری نەخایاند بەھۆی مردنە کتوپڕەکەی شاستری لە ساڵی ١٩٦٦. دواتر، کچەکەی نەھرۆ واتە ئیندریا غاندی ڕێبەرایەتی پارتەکەی کرد بۆ بردنەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٦٧ و ١٩٧١. لەسەردەمی ئیندریا، ھیندستان کەوتە قۆناغی باری لەناکاو، کە لە ئەنجامدا ئیندریا دەستی لەکارکێشایەوە. لە ئەنجامدا، پارتی ئۆپۆزسیۆن واتە جاناتا پارتی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ھیند ھاتنە سەر دەسەڵات، دواتر لە ساڵی ١٩٨٠ جارێکی دیکە پارتی کۆنگرێس دەسەڵاتی گرتەوە دەست بەبوونەوە سەرۆکوەزیرانی ئیندریا غاندی. دواتر لە ساڵی ١٩٨٤، ئیندریا تیرۆر کرا و حیزبەکەش ڕاجیڤ غاندی ھێنایە شوێنی کە کوڕی ئیندریا بوو، بۆ ساڵی دواتر ڕاجیڤ و حیزبەکەی بوونە براوەی ھەڵبژاردنەکان. لە ساڵی ١٩٨٩، جارێکی دیکە پارتی کۆنگرێس دەسەڵاتی لێ وەرگیرایەوە ئەوەش کاتێک بوو ھاوپەیمانییەتی بەرەی نیشتمانی بەڕێبوەبەرایەتی پارتی جەناتا دال و بەرەی چەپ توانیان ھەڵبژاردنەکان ببەنەوە، بەڵام ئەم حکوومەتەش زۆر کورت بوو و تەنیا دوو ساڵی خایاند. دوابەدوای ئەوە، لە ساڵی ١٩٩١ ھەڵبژاردن ئەنجام درایەوە، ئەمجارەیان ھیچ حیزب و کۆمەڵەیەک بەتەنیا نەبوونە خاوەنی زۆرینە. حیزبی کۆنگرێس وەک تاکە حیزبێک کە زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا بوو ئەوا توانی حکوومەتێکی کەمینە پێکبھێنێت بە سەرکردایەتی پی ڤی نارسیمھا ڕاو.

دوابەدوای بەڕێکردنی دوو ساڵی پڕ لە ئاژاوەی سیاسی، لە ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٩٦ ھەڵبژاردنێکی نوێ کرا. کۆمەڵێک لایەن و ھاوپەیمانی بچووک بەیەکەوە ھاوپەیمانییەکی بەھێزیان دروست کرد. حیزبی بی جەی پی توانی لەو ساڵەدا حکوومەت پێکبھێنێت. ئەم ھاوپەیمانییە بووە یەکەم ھاوپەیمانی کە بتوانن پێنج ساڵ حکوومەت بەڕێوەببەن بەبێ بەشداری حیزبی کۆنگرێس. دواتر لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٤، ھیچ حیزبێک بەتەنھا نەیتوانی زۆرینەی کورسییەکان مسۆگەر بکات، بەڵام حیزبی کۆنگرێس توانی زۆرینەی دەنگەکان کۆبکاتەوە و لەڕێی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخوازیی یەکگرتوو توانی حکوومەتێکی نوێ پێکبھێنێت. ئەو ھاوپەیمانییە پشتگیری چەپەکانی ھەبوو بەتایبەت ئەوانەی ئۆپۆزسیۆن بوون لە دژی حیزبی بی جەی پی. لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩، ئەمجارەیان ھاوپەیمانییەکە دیسان حکوومەتی پێکھێنا، بەڵام لەگەڵ زۆربوونی کورسییەکانی ئەوا چیتر پێویستی بە پشتگیری حیزبە کۆمۆنیستییەکان نەبوو. لەو ساڵەدا، مەنمۆھان سینگ توانی ببێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ھیند لەدوای نەھرۆ کە لە دوو خولی پێنج ساڵەی یەک لەدوای یەک وەک سەرۆکوەزیران ھەڵبژێردرێت. دواتر لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤، حیزبی بی جەی پی توانی زۆرینەی دەنگ و کورسییەکان بەدەستبھێنێت و بەتەنھا حکوومەت پێکبھێنێت، ئەمەش یەکەم حیزب بوو کە لە دوای ساڵی ١٩٨٤ بتوانێت ئەو سەرکەوتنە بەدەست بھێنێت. سەرۆکوەزیران نارێندرا مۆدی، کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی گوجەرات بوو کرا بە سەرۆکوەزیرانی ھیندستان. لە ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧، ڕام نات کۆڤیند وەک ١٤ەمین سەرۆکی ھیندستان ھەڵبژێردرا، لە ڕۆژی ٢٥ی تەممووز سوێندی یاسایی خوارد.

حکوومەت

ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
ڕاشتراپاتی بھاڤان، شوێنی فەرمی سەرۆکی ھیندستان، لەلایەن تەلارسازی بەریتانی ئێدوین لوتینس و ھەربەرت باکەر دروست کراوە لە ماوەی ساڵانی ١٩١١ بۆ ١٩٣١ لەماوەی دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا.

ھیندستان وڵاتێکی فیدراڵیی و سیستمی پەرلەمانییە، ئەمەش لەناو دەستووری ھیند نووسراوەتەوە. ھیند وڵاتێکی دیموکراسییە کە بە دەنگی زۆرینە بڕیار لەسەر یاساکان دەدرێت، ھەروەھا مافی کەمینەکانیش بەیاسا پارێزگاریی لێدەکرێت. فیدڕالیبوونی ھیند بە دابەشبوونی دەسەڵات بەسەر ویلایەت و ھەرێمە یەکگرتووەکان پێناسە دەکرێت. دەستووری ھیند لە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ کارایە، لە ناویدا ئاماژە بەوە کراوە کە ھیندستان «خاوەن سەروەرییە، کۆمارێکی دیموکراتە؛» ئەم بەشەیان لە ساڵی ١٩٧١ دەستکاری کرا بۆ «وڵاتێکی خاوەن سەروەری، سۆسیالیست، سێکولار، کۆمارێکی دیموکرات». فۆڕمی پێشووتری حکوومەتی ھیندستان لەسەر ئەوە بنیاتنرابوو کە دەسەڵاتی ناوەندی بەھێزبێت و دەسەڵاتی خۆجێی ویلایەتەکان لاوازبێت، بەڵام دوایی لە دەیەی ١٩٩٠ بەپێچەوانەوە دەسەڵاتی فیدرالی زیاتر کرا ئەمەش ڕاشتراپاتی بھاڤان، شوێنی فەرمی سەرۆکی ھیندستان، لەلایەن تەلارسازی بەریتانی ئێدوین لوتینس و ھەربەرت باکەر دروست کراوە لە ماوەی ساڵانی ١٩١١ بۆ ١٩٣١ لەماوەی دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا. بووە ھۆی گۆڕان لە سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتی.

حکوومەتی ھیندستان لە سێ لق پێکدێت؛

  • دەسەڵاتی جێبەجێکردن: سەرۆکی ھیندستان دەسەڵاتی سەرۆکی دەوڵەتی ھەیە، سەرۆک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەلایەن ئەندامانی دەسەڵاتی یاسادانان ھەڵدەبژێردرێت. سەرۆکوەزیرانی ھیندستان وەک سەرۆکی حکوومەت و بەڕێوەبردن ئەوا خاوەنی زۆرترین دەسەڵاتی جێبەجێکردنە. سەرۆکوەزیران لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە پەسەند دەکرێت، بەرلەوەش سەرۆکوەزیران لەلایەن ئەو حیزبە یان ھاوپەیمانەوە کاندید دەکرێت کە خاوەن زۆرترین کورسییە لەناو پەرلەمان. دەستەی جێبەجێکاران لە ھیندستاندا پێکدێت لە سەرۆک، جێگری سەرۆک، و یەکێتیی ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی وڵات.
  • دەسەڵاتی یاسادانان: پێکدێت لە دوو ئەنجومەن. ئەنجومەنەکان لەسەر شێوازی سیستمی وێستمینستەر بەڕێوەدەبردرێن، خانەی باڵا پێی دەگوترێت ڕاجیا سابھا (ئەنجومەنی وڵات) و خانەی نزم پێی دەڵێن لۆک سابھا (خانەی گەل). ڕاجیا سابھا لە ٢٤٥ ئەندام پێکدێت، ئەندامانی ئەو خانەیە بۆ ماوەی شەش ساڵان لە خزمەتی کارکردندا دەبن. زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەناڕاستەوخۆ لەلایەن ویلایەت و ھەرێمە یەکگرتووەکانەوە ھەڵدەبژێردرێن. ھەموو ئەندامان جگە لە دووان لە کۆی ٥٤٥ ئەندام لە لۆک سابھا ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێن، ئەندامانی ھەڵبژێردراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە کارەکەیان خزمەت دەکەن. دوو ئەندامیش لەو ئەنجومەنە تایبەت کراوە بۆ کەمینەی ئەنگلۆ-ھیندی، ئەم خاڵەیان لە دەستووری وڵات لە بەندی ژمارە ٣٣١ جێگیر کراوە.
  • دەسەڵاتی دادوەری: ھیندستان سێ پایە لە دەسەڵاتی دادوەریی یەکگرتوو و سەربەخۆی ھەیە.

دابەشبوونە کارگێڕییەکان

ھیندستان وەک یەکێتییەکی فیدڕاڵی لە ٢٨ ویلایەت و ٨ ھەرێمی یەکگرتوو پێکدێت. ھەموو ویلایەتەکان، لەپاڵ ھەرێمە یەکگرتووەکانی جامو و کەشمیر، پودوچێری و ھەرێمی پایتەختی نەتەوەیی دەلھی ئەنجومەنی یاسادانان و حکوومەتی خۆجێییان ھەیە. پێنج ھەرێمەکەی دیکەش ڕاستەوخۆ لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەدەبردرێن.

  1. ئاندرا پرادیش
  2. ئەروناچال پرادیش
  3. ئەسام
  4. بیھار
  5. چھاتیسگار
  6. گۆوا
  7. گوجارات
  8. ھاریانا
  9. ھیماچال پرادیش
  10. جھارکاند
  11. کارناکاتا
  12. کێرالا
  13. مادیا پرادیش
  14. مەھاراشترا
  15. مانیپور
  16. میغالایا
  17. میزۆرام
  18. ناگالاند
  19. ئۆدیشا
  20. پەنجاب
  21. ڕاجستان
  22. سیکیم
  23. تامیل نادو
  24. تالانگانا
  25. تریپورا
  26. ئوتەر پرادیش
  27. ئوتەرکەند
  28. بەنگالی ڕۆژاوا
  1. دوورگەکانی ئەندەمان و نیکۆبار
  2. چەندیگەر
  3. دادرا و نەگەر ھەڤیلی و دامان و دیو
  4. جاموو و کەشمیر
  5. لادەک
  6. لاکشادویپ
  7. دێلھی
  8. پودوچێری

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

لە ماوەی دەیەی ١٩٥٠ و ١٩٦٠، ھیندستان ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن. وێنەکە لە چەپەوە بۆ ڕاست؛ جەمال عەبدولناسر سەرۆکی کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو (میسری ئێستا)، جۆسیپ برۆز تیتۆی یووگۆسلاڤیا و جەواھرلەعل نەھرۆ لە بێلگراد، ئەیلوولی ١٩٦١..

لە ماوەی دەیەی ١٩٥٠، ھیندستان پشتگیری لە ھەڵوەشاندنەوەی کۆلۆنیالیزم لە ئەفریقا و ئاسیای دەکرد، ھەروەھا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە ناو بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن. دوای ئەوەی لە سەرەتادا پەیوەندییەکی دۆستایەتی باشی لەگەڵ چین دروست کرد، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٢ جەنگ کەوتە نێوان ھیند و چین، لەئەنجامی جەنگەکەش چین سەرکەوت. لەلایەکی دیکەشەوە ھەر لە سەرەتاوە، ھیند کێشەی ھەبوو لەگەڵ پاکستانی دراوسێی، ئەوان بەیەکەوە چوار جار بە سەختی کەوتنە جەنگەوە ئەوەش لە ساڵانی ١٩٤٧، ١٩٦٥، ١٩٧١ ھەروەھا ١٩٩٩ بوو. زۆرینەی ئەم جەنگانە لەسەر کێشەی خاکی کەشمیر بوون، جگە لە جەنگی ١٩٧٩ کە تێیدا ھیندستان شەڕی کرد بۆ سەربەخۆیی بەنگلادێش. لە کۆتایی دەیەی ١٩٨٠، سوپای ھیندستان دووجار بانگێشت کرا بۆ ئەوەی دەستێوەردان لەسەر کێشەی وڵاتانی نزیک بکات ئەوانیش لە نێوان ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٩٠، بۆ دروستکردن و بەردەوامیدان بە ئاشتی لە سریلانکا، جاری دووەمیش لە ساڵی ١٩٨٨ بوو بۆ ڕێگریکردن لە ھەوڵێکی کودەتا لە وڵاتی ماڵدیڤ. لە دوای جەنگی ١٩٦٥ لەگەڵ پاکستان، ھیندستان پەیوەندییە سەربازی و ئابوورییەکانی لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت پتەوکرد؛ لە کۆتایی شەستەکان ئەوا یەکێتیی سۆڤیەت بوو بە گەورەترین دابینکەری چەک بۆ ھیند.

لەپاڵ پەیوەندییە توندووتۆڵەکەی لەگەڵ ڕووسیا، ھیند پەیوەندییەکی نزیکی ھەیە لەگەڵ ئیسرائیل و فەڕەنسا. لەم چەند ساڵانەی دوایی، ھیند ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە یەکێتیی ھەماھەنگی وڵاتی باشووری ئاسیا و ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی. ھیند ١٠٠٬٠٠٠ چەکدار و پۆلیسی ھەبووە کە خزمەتیان کردبێت لە ناو ٣٥ کاری ئاشتیخوازی نەتەوە یەکگرتووەکان. ھیند بەشداربووە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، کۆڕبەندی وڵاتانی گی ٨+٥ ھەروەھا کۆمەڵێک کۆبوونەوەی وڵاتانی زلھێز. ھیند لە پەیوەندییەکی نزیکی ئابووریدایە لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکای باشوور، ئاسیا و ئەفریقا.

تاقیکردنەوەی ناوەکیی چین لە ساڵی ١٩٦٤، بووە ھۆی ھەڕەشەیەک بۆ ھیند بەوەی ئەگەری ھەبوو پشتگیری پاکستانی پێ بکەن لەکاتی جەنگی ١٩٦٥. ئەم ڕووداوە وایکرد کە ھیندستان گەشە بە چەکی ناوەکی بدات. لە ساڵی ١٩٧٤، ھیندستان یەکەمین تاقیکردنەوەی بە وزەی ناوەکی کرد، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٨ تاقیکردنەوەیەکی دیکەی لە ژێرزەمین کرد. سەرباری ڕەخنەکان و گەمارۆی چەک ئەوا ھیندستان واژووی لەسەر ئەو ڕێککەوتنانە نەکرد کە دەربارەی قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی چەک کراون. ھیندستان کۆمەڵێک پڕۆگرامیشی ھەیە بۆ پەرەپێدانی سیستمی مووشەک و فڕۆکەی جەنگی.

سەرۆکوەزیران نارێندرا مۆدی لەکاتی وتووێژکردن لەگەڵ ئنریکی پێنا نیتۆ، سەرۆکی مەکسیک. وێنەکە لە کاتی سەردانیکردنی مۆدی بوو بۆ مەکسیک، ٢٠١٦.

دوابەدوای تەواوبوونی جەنگی سارد، ھیندستان پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری، ستراتیژی و ھاریکاری سەربازی فراوان کرد لەگەڵ ھەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا. لە ساڵی ٢٠٠٨، ئەمریکا و ھیندستان ڕێککەوتنێکیان لەسەر وزەی ناوەکی سڤیل کرد. ھیندستان شەشەمین وڵاتی جیھانە کە بووبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی. ھیندستان خاوەن ڕێککەوتننامەیە لەگەڵ ھەریەکە لە وڵاتانی ڕووسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا و کەنەدا لەسەر ھەماھەنگیکردن لە بواری وزەی ناوەکی.

سەرۆکی ھیندستان خاوەن بڕیارە بەسەر سوپای نیشتمانیی ھیندستان؛ بەھەبوونی ١٫٣٩٥ سەربازی چالاک ئەوا ھیندستان لە دوای چین بە دووەم خاوەن گەورەترین ھێزی چەکداری دادەنرێت لە جیھان. ئەو ھێزە پێکدێت لە سوپای ھیند، سوپای دەریوانی، ھێزی ئاسمانیی ھیند و پاسەوانانی کەنار. بودجەی فەرمی ھیند بۆ بواری بەرگری لە ساڵی ٢٠١١ بریتی بوو لە ٣٦٫٠٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی ھاوتا بە ١٫٨٣ تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی. بۆ ساڵانی دواتر ٢٠١٢–٢٠١٣ بودجەکە گەیشتە ٤٠٫٤٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای نێونەتەوەییی توێژینەوەی ئاشتیی ستۆکھۆڵم ئەوا خەرجی ساڵانەی ھیندستان لە کڕینی چەک بریتییە لە ٧٢٫٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی. لە ساڵی ٢٠١١، بودجەی ساڵانە بە ڕێژەی ١١٫٦٪ زیادکراوە، ھەرچەند ئەوە ئەو بەشە بودجەیە لەخۆ ناگرێت کە تەرخانکراوە بۆ بواری سەربازیی و لەلایەن لق و یەکەکانی دیکەی حکوومەت دەدرێت. لە ساڵی ٢٠١٢، ھیندستان بووە گەورەترین وڵاتی ھاوردەکردنی چەک؛ لە ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١١، ئەوا ١٠٪ بودجەی سەربازیی دراوە بە کڕینی چەک لە بازاڕی جیھاندا. زۆرینەی ڕەھای ئەم کڕینانە لە دژی پاکستانن ھەروەھا لە بەرامبەر فراوانبوونی کاریگەرییەکانی چین بوو لە زەریای ھیندی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، ھیندستان واژووی لەسەر ڕێککەوتنێکی ٥٫٤٣ ملیار دۆلاری کرد لەگەڵ ڕووسیا، ئەمەش بۆ وەرگرتنی ئێس-٤٠٠، کە بەھێزترین و پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگریی مووشەکییە لە ڕووسیا.

ئابووری

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سندووقی نێونەتەوەییی پارە، ئابووری ھیند لە ساڵی ٢٠٢٠ بەھاکەی ٢٫٧ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە؛ بەمەش شەشەمین گەورە وڵاتی جیھانە لەڕووی بازاڕی ئاڵووگۆڕی پارە، بە گەشەکردنی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە ڕێژەی ٥٫٨٪ بۆ دوو دەیە، بۆ ٦٫١٪ لە ساڵی ٢٠١١–٢٠١٢ ئەوا ھیندستان بەیەکێک لە گەورەترین وڵات لە ڕووی خێرایی گەشەکردن لە بواری ئابووریدا دادەنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ھیندستان لە پلەی ١٣٩ی وڵاتانی جیھان دێت لە ڕووی داھاتی تاک. تا ساڵی ١٩٩١، ھیندستان لەڕێی سیستمێکی ئابووری سۆسیالیزم بەڕێوەدەچوو. لە ساڵی ١٩٩١، ئابووری وڵاتەکە کەوتە قەیران بەمەش بەناچاری ڕوویان کردە سیستمی ئابووری لیبرال؛ ھەر لەو کاتەوە بەھێواشی وڵات بەئاراستەی بازاڕی ئازاد چوو، ئەمەش لەڕێی لەئامێزگرتنی بازرگانی دەرەکی و ناوخۆ بوو. ھیندستان لەوەتەی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ بووەتە ئەندام لە ڕێکخراوەی دانوستانی جیھانی.

ھێزی کار لە ھیند خۆی لە ٥١٣٫٧ ملیۆن کەس دەدات، بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٦ ئەوا لەم ڕووەوە لە پلەی دووەمدا دێت. سێکتەری خزمەتگوزاریی ٥٥٫٦٪ داھاتی ناوخۆ پێکدێنێت، پیشەسازیش ٢٦٫٣٪ ھەروەھا کشتوکاڵ ١٨٫١٪. ھیندستان بڕی ٧٠ ملیار دۆلاری لەبازاڕدا گۆڕیوەتەوە، ئەمەش لەڕێی ٢٥ ملیۆن ڕەوەندی ھیندی لە دەرەوەی وڵاتەوە کراوە، ھیندستان لەم ڕووەوە لەپێشەنگی ھەموو وڵاتانی جیھاندا دێت. زۆرینەی بەرھەمە کشتووکاڵییەکانی ھیند پێکدێت لە برنج، گەنم، چا، پەتاتە و قامیشی شەکر. ھەروەھا زۆرینەی بەرھەمە پیشەسازییەکان خۆیان لە پۆلینەکاننی ڕستن و چنین، گواستنەوە و گەیاندن، کیمیا، دەرمان، بایۆتێک، خواردنەمەنی، ئاسن، کەلوپەلی گواستنەوە، چیمەنتۆ، نەوت، ئامێر و نەرمەواڵەی کۆمپیوتەر دەبینێتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٦، بەشداری بازرگانی دەرەوە بەرزبوویەوە بۆ ٢٤٪، ئەمەو پێشتر لە ساڵی ١٩٨٥ بریتی بوو لە ٦٪. لە ساڵی ٢٠١١، ھیندستان ڕیزبەندی دەیەم وڵاتی جیھانی گرت لەڕووی ھاوردەکردنەوە و نۆیەمین وڵاتیشە لە ڕووی ھەناردەکردنەوە. زۆربەی ھەناردەکان خۆیان لە بەرھەمەکانی

باخێکی چاندنی چا لە سیکیم. ھیندستان دووەم گەورە بەرھەمھێنەری چایە لە جیھان، وڵاتێکە کە ١ ملیار چایە خۆری ھەیە.

نەوت، ڕستن و چنین، زێڕ و خشڵ، نەرمەواڵەی کۆمپیوتەر، بەرھەمەکانی ئەندازیاری، کیمیا و بەرھەمی جلدی کە لەڕێی کارگەکانەوە دروست کراون پێکدێت. لەلایەکی دیکەشەوە ئەو بەرھەمانەی کە ھاوردەکراون زیاتر خۆیان لە نەوت، ئامێر، تۆو بۆ چاندنی کشتوکاڵی ھەروەھا ماددەی کیمیایی دەبینێتەوە. لە وەتەی ساڵی ٢٠١٣، ھیندستان لە دوای چین بووەتە دووەم گەورەترین وڵات لە ڕووی ھەناردەکردنی بەرھەمی ڕستن و چنین.

لەم چەند ساڵەی دوایی، ئابووری ھیند بەبەردەوامیی گەشەی بەخۆیەوە دیوە بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٠٧ بەڕێژە گەیشتە ٧٫٥٪، بەمەش ڕێژەی مووچەی وەرگرتن بۆ ھەر کاتژمێرێک لە یەکەم دەیەی سەدەی بیست و یەک بۆ دوو ھێندە بەرز بوویەوە. دەورووبەری ٤٣١ ملیۆن ھاووڵاتی ھیندی لە دوای ١٩٨٥ توانیویانە دۆخی ھەژاری تێپەڕبکەن؛ وا پلان دانراوە کە ژمارەی چینی ناوەڕاست لە ھیند بۆ ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ٥٨٠ ملیۆن کەس. ھیندستان لە سێکتەری بانکدا لە پلەی ٢٤ەمی جیھاندا، لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا ١٥ەمینە، ھەروەھا لە پلەی ٣٩ەیمینی وڵاتانی داھێنان دێت، لەم ڕیزبەندییانە لەپێشەوەی زۆر وڵاتی ئابووری بەھێزدایە.

ھەر لە ڕێی گەشەکردنی ئابووریدا، لەوەتەی ساڵی ١٩٩١ داھاتی ساڵانەی تاکی ھیندی بە جێگیری لە ٣٢٩ دۆلار خۆی دەبینێتەوە، دواتر کە ئابووری بە لیبرال کرا ئەوا لە ساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ١٬٢٦٥ دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتە ١٬٧٢٣ دۆلاری ئەمریکی. ھەرچەندە ئەم ژمارانە کەمترن بەراورد بە وڵاتانی گەشەکردووی ئاسیا وەک مالیزیا، ئیندەنووسیا، فلیپین، تایلەند و سری لانکا، وا چاوەڕێ دەکرێت لەم ڕوانگەیەوە ھەروا بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێ دەکرێت تاکوو ساڵی ٢٠٥٠ ئەوا داھاتی تاک بەرزبوونەوەی باشتر بەخۆیەوە ببینێت. بەپێی ڕاپۆرتی بانکی جیھانی، لەسەر ھیندستان پێویستە کاربکات بۆ گەشەپێدانی بوارەکانی گواستنەوە، کشتووکاڵ، خوێندن، ئاساییشی وزە، کەرتی تەندروستی حکوومەت و کار ئەمەش لەپێناو بەردەوامیی و گەشەکردنی زیاتری ئابوورییەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی تێچووی ژیان لە ساڵی ٢٠١٧دا کە لەلایەن یەکەی ھۆشمەندی ئابووری ئامادەکراوە، ئەوا چوار شاریان لە ھیندستان بوون ئەوانیش ھەریەکە لە بەنگەلۆر (سێیەم)، مومبای (پێنجەم)، چێنای (پێنجەم) و نیودەلھی (ھەشتەم).

پیشەسازییەکان

پیشەسازیی تەکنەلۆژیای گەیاندن لە ئاستی جیھاندا لە ڕیزی دووەم گەورەترین وڵاتدایە، بەجۆرێک ١٫٢ ملیار بەشداربووی ھەیە. لەم ڕێگایەوە ٦٫٥٪ تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی لە ھیندستان پێکدێت. لە دوای چارەگی سێیەمی ٢٠١٧، ھیندستان پێشی ئەمریکای دایەوە و بووە دووەم گەورە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیھان، لەمەشدا دوای چین دێت.

ھیندستان لە پیشەسازی ئوتومبێلدا لە ڕیزی دووەم خێرا گەشەندووترین وڵاتی جیھاندایە، فرۆشی ناوخۆ بەڕێژەی ٢٦٪ لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩–٢٠١٠ زیادی کرد، ھەروەھا ڕێژەی ھەناردەکردن ٣٦٪ زیادیکرد لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٨–٢٠٠٩. لە کۆتایییەکانی ٢٠١١، ھیندستان لە سێکتەری تەکنەلۆژیای زانیاریدا ٢٫٨ ملیۆن کەسی وەک فەرمانبەر دامەزراند، ھەر لەو سێکتەرەدا بڕی قازانجی گەڕاوە خۆی لە ١٠٠ ملیار دۆلار دەدات کە دەکاتە ٧٫٥٪ داھاتی وڵات.

پیشەسازی دەرمان لە ھیندستان، یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی دەرمانسازیی لە جیھاندا. وا چاوەڕێ دەکرێت قازانجی بازاڕی دەرمان لە چەند ساڵی داھاتوو بگاتە ٥٠ ملیار دۆلار. ھیند لە ڕیزی ١٢ لە گەورە وڵاتانی بواری بایۆتێکە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٢–٢٠١٣، ھیندستان لە سێکتەری بایۆتێک بە ڕێزەی ١٥٫١٪ گەشەکردنی بەخۆیەوە دیوە، کە قازانجی گەڕاوە نزیک بووەتەوە لە ٢٠٤٫٤ ملیار ڕووپیە بۆ ٢٣٥٫٢٤ ملیار ڕووپیە (ھاوتای ٣٫٩٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی).

وزە

توانای بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھینندستان خۆی لە ٣٠٠ گێگاوات دەدات، کە تێیدا ٤٢ لەو گێگاواتانە دەتوانن نوێ ببنەوە. بەکارھێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵووز لە ھیند، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی وڵاتەکە جێھێشتووە. بەکارھێنانی وزە بۆ بوارەکانی کارەبا، چێشتلێنان و سووتەمەنی شل لە پێداویستییە لەپێشنەیییەکانن بۆ ھیند.

ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکان

وێڕای گەشەکردنی خێرا و بەردەوامیی ھیند لەبواری ئابووریدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بووە لە کێشە و ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکان کە بەھۆی خراپی ئابوورییەوە بەردەوامیی ھەبووە. بەپێی ئامارەکانی ٢٠٠٦،

کارمەندانی تەندروستی لە ھیندستان، ساڵی ٢٠٠٦ لە کاتی ڕووبەڕووبەنەوەی ڤایرۆسی پۆلیۆ. دوای تێپەڕینی سێ ساڵ، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی ڕایگەیاند کە ھیندستان لەو ڤایرۆسە ڕزگاری بووە.

ھیندستان زۆرترین ژمارەی خەڵکی ھەیە کە لەخوار ھێڵی ھەژاریدان، پلەبەندکردنی ئەم ھێڵە بەپێی پرەنسیپەکانی بانکی جیھانییە کە بۆ ئاستی ھەژاری دایناوە لە جیھاندا، بەپێی ئەو پلەبەندییە ئەوا ھەرکەسێک لە ڕۆژێکدا داھاتی ١٫٢٥ دۆلار کەمتر بێت ئەوا دەچێتە ناو بازنەی ھەژارییەوە. ئەم ڕێژەیەش لە ھیندستان بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، بەجۆرێک لە ساڵی ١٩٨١ ڕێژەی ھەژاری خۆی لە ٦٠٪ دانیشتووان دەدا، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ دابەزی بۆ ٤٢٪. دوای پێداچوونەوەکانی بانکی جیھانی، لە ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی ھەژاری دابەزی بۆ ٢١٪. ٣٠٫٧٪ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان لە ھیندستان لە خوار کێشی ئاساییدان. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٥ی ڕێکخراوی خواردن و کشتووکاڵ، ڕێژەی ١٥٪ دانیشتووانی ھینندستان دوورن لە خواردنی تەندروست.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی واک فری لە ساڵی ٢٠١٦ەدا، نزیکەی ١٨٫٣ ملیۆن کەس کە ھاوتایە لەگەڵ ١٫٤٪ ژمارەی دانیشتووانی ھیندستان لە فۆڕمێکی کۆیلەبووندا دەژین، وەک فۆڕمەکانی کرێکاری و کارکردن لەبەرامبەر قەرز، کارکردنی منداڵان، کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ، سواڵکردنی بەزۆر و جۆری دیکە لە کۆیلایەتی ھەن. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١، نزیکەی ١٠٫١ ملیۆن منداڵ ھەن لە ھیندستان کە خەریکی کارکردنن، ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی ٢٠٠١ نزیکەی ٢٫٦ ملیۆن منداڵی کەمکردووە، بەجۆرێک لەو ساڵەدا ژمارەکە خۆی لە ١٢٫٦ ملیۆن منداڵ دەدا.

لە دوای ساڵی ١٩٩١، نایەکسانی داھات و ئابووری لەنێو ویلایەتەکانی ھیندستان گەشەی کرد. لەپاڵ ئەوەشدا گەندەڵی لە وڵات بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەپێی ئامارەکان ھیندستان لە ڕیزبەندی ٧٨ دێت لە کۆی ١٦٠ وڵات لە ڕووی شەفافییەوە ئەمەش بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٨، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٤ لە پلەی ٨٥ دابوو.

ڕاگەیاندن

دوای کۆتایی ھاتنی قۆرخکردنی ڕاگەیاندن لەلایەن حکوومەتەوە، ئەم پیشەیە زۆر پێشکەوتووە و ڕێژەی کەناڵە ئەھلییەکان لە ھندستان لە زیادبووندان و کەناڵەکانی تایبەت بە ھەواڵ بینەرێکی زۆریان ھەیە. ھەندێک لەم کەناڵانە ٢٤ کاتژمێر بەرنامە بڵاو دەکەنەوە. چەند کەناڵی دیکەش مۆڵەتی فەرمییان بۆ بڵاوکرنەوەی بەرنامەکانیان بەدەست ھێناوەو وا بڕیارە بەم زوانە دەست بەکاربن. ڕادیۆ ئەھلییەکانیش لە زیادبووندان، بەڵام تەنیا ڕادیۆی میری "ئال ئیندیا " ڕێگەی پێدراوە ھەواڵ بڵاو بکاتەوە. چاپەمەنییەکانی ھندستان یەکجار چالاک و لەسەر پێن، لەگەڵ پەرەسەندنی چینی مام ناوەندی کۆمەڵگاشدا خوێنەر و ژمارەی ڕۆژنامەکانیش لە زیادبووندایە. ڕێژەی بەکارھێنەرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ٤٢ ملیون کەس بووە.

دیمۆگرافیا و زمان

ھیندستان بەپێی چڕی دانیشتووان، ئایین و زمان
وێنەی بۆ چڕی دانیشتووان لەسەر نەخشەی ھیندستان، بەپێی ئامارەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ١٩٠١.
چڕی دانیشتووانی ھیند بۆ ھەر ویلایەتێک، بەپێی ئامارەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ٢٠١١.
دابەشبوونی ئایینەکان بەپێی ژمارەی زۆرینەیان، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی فەرمی ساڵی ١٩٠١.
خێزانی زمانەکانی باشووری ئاسیا.

لە ڕاپۆرتی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١دا، ھیندستان دووەم وڵاتی پڕ لە دانیشتووانە لە جیھاندا، کە ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ١٬٢١٠٬١٩٣٬٤٢٢ کەس، لە ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠١١ بە ڕێژەی ١٧٬٦٤٪ زیادی کردووە، ھەروەھا بە بەراورد بە ٢١٫٥٤٪ گەشەی لە دەیەی پێشوو (١٩٩١–٢٠٠١) ڕێژەی جێندەری مرۆڤ، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١، ٩٤٠ مێیە لە ھەر ھەزار نێرێک. تێکڕای تەمەنی ناوەڕاست لە ھیندستان، ٢٧٫٦ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠١٦. یەکەم سەرژمێریی دانیشتووان دوای کۆلۆنیالیزم، لە ساڵی ١٩٥١ ئەنجام درا، ئەوکاتە ھیند لە ٣٦١ ملیۆن کەس پێکدەھات. ئەو پێشکەوتنە پزیشکیانەی لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا کراون و ھەروەھا زیادبوونی بەرھەمی دارایی کشتوکاڵی کە لەلایەن «شۆڕشی ھیندستانی سەوز» ەوە کرا، بووە ھۆی ئەوەی کە دانیشتووانی ھیندستان بە خێرایی گەشە بکەن.

تێکڕای چاوەڕوانیی تەمەن و ژیان لە ھیندستان لە ٦٨ ساڵیدایە، ٦٩٫٦ ساڵ بۆ ژنان، ٦٧٫٣ ساڵ بۆ پیاوان. لە دەوروبەری ٥٠ پزیشک ھەیە بۆ ھەر ١٠٠٬٠٠٠ ھیندییەک. کۆچکردن لە لادێوە بۆ ناوچە شارنشینەکان، داینەمۆیەکی گرنگ بووە لە مێژووی ئەم دوایییەی ھیندستاندا. ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچە شارەکاندا دەژین لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠١ بە ڕێژەی ٣١٫٢٪ زیادی کردووە. لەگەڵ ئەوەش بەپێی ئامارەکانی ٢٠٠١، زیاتر لە ٧٠٪ خەڵک لە گوندەکان دەژین. ئاستی شارنشینەکان لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ دا زیاتر لە ٢٧٫٨١٪ بوو، لە سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ بەرز بووەوە بۆ ٣١٫١٦٪. خاوبوونەوەی ڕێژەی گەشەی گشتی دانیشتووان بەھۆی دابەزینی ڕێژەی گەشەبوو لەناوچە لادێیییەکان ئەمەش لەوەتەی ساڵی ١٩٩١ەوە دەبینرێت. بەپێی سەرژمێرییەکانی حکوومەت بۆ ساڵی ٢٠١١، ٥٣ ملیۆن و نیو شارنشین لە ھیندستان ھەن؛ کە زۆرترینیان لە شارەکانی مۆمبای، دەلھی، کۆلکەتا، چێنای، بەنگالور، ھایدرئاباد و ئەحمەدئابادن. ڕێژەی خوێندەواری لە ساڵی ٢٠١١ دا، ٧٤٫٠٤٪ بووە: ٦٥٬٤٦٪ لە ڕەگەزی مێ و ٨٢٫١٤٪ لە ڕەگەزی نێر. جیاوازیی خوێندەواری لادێ-شار، کە ٢١٫٢ خاڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠١ دا، دابەزی بۆ ١٦٫١ خاڵ لە ڕێژەی سەدی بۆ ساڵی ٢٠١١. گەشەکردنی ڕێژەی خوێندەواری لادێیی دوو ھێندەی ناوچە شارنشینەکانە. کێرالا خوێندەوارترین ویلایەتە بە ٩٣٫٩١٪ خوێندەواری؛ لەکاتێکدا بیھار کەمترینە بە ڕێژەی ٦٣٫٨٢٪ خەمڵێندراوە.

دیوی ژوورەوەی کڵێسای سان تۆمە باسیلیکا، لە شاری چێنای، تامیل نادو. وابڕوا دەکرێت کە ئایینی کریستیان لە سەددەی دووەم ھاتبێتە ھیندستان.

ھیندستان لە دوو خێزانی سەرەکی زماندا دەژین: ھیندوئاریان (نزیکەی ٧٤٪ی دانیشتووان قسەی پێ دەکەن) و دراڤیدیان (٢٤٪ی دانیشتووان قسەی پێ دەکەن) ئەو زمانانەی تر کە لە ھیندستان قسەی پێ دەکەن لە خێزانی زمانی ئۆسترۆزیاتیک و چینی-تبتییەوە ھاتوون. ھیندستان ھیچ زمانێکی نەتەوەیی نییە. زمانی ھیندی بە گەورەترین ژمارەی قسەکەران ھەژمار دەکرێت، زمانی فەرمی حکوومەتە. ئینگلیزی بە شێوەیەکی فراوان لە بازرگانی و کارگێڕیدا بەکار دەھێنرێت گرنگە لە پەروەردەدا، بە تایبەتی وەک لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا. ھەر ویلایەتێکی وڵاتەکە یەک زمانی فەرمی یان زیاتری ھەیە، دەستووریش بەگشتی ٢٢ زمانی ناساندووە.

ئایین

بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی ٢٠١١، ھیندستان گەورەترین ژمارەی شوێنکەوتوەکانی سەر بە ئایینی ھیندوویزمن بە ڕێژەی %٧٩٫٨٠، شوێنکەوتوانی ئایینی ئیسلام بە ڕێژەی %١٤٫٢٣، کریستیانی %٢٫٣٠، سیخیم %١٫٧٢، بوودیزم %٠٫٧٠، جانیزم %٠٫٣٦، و ئەوانی تر %٠٫٩. ھیندستان سێیەم گەورەترین ژمارەی موسڵمانی ھەیە، گەورەترین وڵاتی زۆرینە موسڵمانە لەناو ئەو وڵاتانەی کە ئیسلام زۆرینە نییە.

ئایینەکان لە ھیندستان
ئایینەکان ڕێژە
ھیندوو
  
٨٠٫٠٪
ئیسلام (سوننە)
  
١٥٫٠٪
ئەوانی تر
  
٥٫٠٪

چاند

ھیندستان: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
پەرستگای ئومییە، پەرستگایەکی ھیندوو لە گوجارات، ھیندستان.

مێژووی کەلتووری ھیندی زیاتر لە ٤٥٠٠ ساڵە، لەماوەی سەردەمی ڤێدادا (دەورووبەری ساڵانی نێوان ١٧٠٠ بۆ ٥٠٠ ساڵ پێش زایین)، بناغەکانی فەلسەفەی ھیندوو، میتۆلۆژیا، تیۆلۆژی، و ئەدەب دامەزران، زۆرێک لە باوەڕ و ڕاھێنە ڕۆحانییەکان کە تاکوو ئەمڕۆش ھەن، لەوانە دارما، کارما، یوگا و مۆکشا لەو دەمە دروست بوون. ھیندستان بە جیاوازی ئایینییەوە ناسراوە، بەبوونی ئایینەکانی ھیندووئیزم، بوودیزم، سیخیزم، ئیسلام، مەسیحی و جەینیزم لە نێو ئایینە گەورەکانی وڵاتەکەن. ئاینی ھەرە سەرەکی، ھیندووئیزمە، لەلایەن خوێندنگا جۆراوجۆرە مێژوویییەکانی فکرییەوە شێوەیان بۆ کراوە لەوانە؛ ئاپانیشادش، یۆگا سوتراس، بزووتنەوەی باکتی و بە فەلسەفەی بوودی.

نمایشی ھونەریی و ڕاگەیاندن

مۆسیقای ھیندی ڕەنگی داوەتەوە بەسەر کۆمەڵێک شێوازی ھەرێمیی و نەریتییەکان. بەمانایەکی دیکە، جوگرافیا گەورەکەی ھیندستان وایکردووە مۆسیقای ھیندی دابەشبێت بەسەر ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە. مۆسیقای کلاسیک دوو ژانەر و جۆر لە خۆ دەگرێت: باکووری ھیندوستانیی و باشووری قوتابخانەکانی کارناتیک. لەلایەکی دیکەشەوە ھەندێ فۆرمی مۆسیقی لۆکاڵیش ھەن لەوانە: فیلمی و میوزیکی فۆلۆکلۆریی ھیندی. بەھەمان شێوە سەمای ھیندیش دابەشبوونی ناوچەیی بەخۆیەوە بینیوە لەوانە بانگرا لە ویلایەتی پەنجاب، بیھو لە ویلایەتی ئەسام، جومایر ھەروەھا چھاو لە ویلایەتەکانی جارکەند، ئۆدیشا و بەنگالی ڕۆژاوا، گابرا و داندیا لە ویلایەتی گوجەرات، گوومەر لە ویلایەتی ڕاجستان ھەروەھا لاڤانی لە ویلایەتی مەھاراشترا. لەلایەن ئەکادیمیای نەتەوەیی ھیندستان بۆ مۆسیقا، سەما و دراما ھەشت جۆرە سەمای دیکە دەست نیشان کردووە کە لەگەڵ گێڕانەوەی چیڕۆکە میتۆلۆژیاکان ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش بریتین لە بھارەتانایتام (لە ویلایەتی تامیل ناندوو)، کاتاک (لە ویلایەتی ئوتار پرادیش)، کاتاکالی و مۆھینیاتام (لە ویلایەتی کێرالا)، کوچیپودی (لە ویلایەتی ئەندرا پرادیش)، مانیپوری (لە ویلایەتی مانیپور)، ئۆدیسی (لە ویلایەتی ئۆدیشا) و ھەروەھا ساتریا (لە ویلایەتی ئەسام).

شانۆ لە ھیندستان تێکەڵەیەکە لە مۆسیقا، سەما و دیالۆگی نووسراو. بەزۆریش پشتی بەستووە میتۆلۆژیای ھیندوو، لەپاڵ ئەوەشدا سوودی لەھەندێ چیڕۆکی خۆشەویستی، کۆمەڵایەتی و ڕووداوی سیاسیی بینیوە لە سەردەمەکانی ناوەڕاست. شانۆی ھیندیش کەوتووەتە ژێر کاریگەری جوگرافیای ھیند و بەسەر ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە دابەش بووە. ھیندستان ناوەندێکی فێرکردنی ھەیە بۆ شانۆ لەژێر ناوی قوتابخانەی نەتەوەیی دراما، ئەو ناوەندە دەکەوێتە نیودەلھی و بەشێوەیەک لەژێر وەزارەتی کەلتوور، لە حکوومەتی ھیندستان کاردەکات. پیشەسازی سینەمای ھیندی ساڵانە پڕبینەرترین فیلمەکانی جیھان بەرھەم دەھێنێت. سینەماش بەپێی زمان، ناوچە و ویلایەتەکان دابەش بووە بەسەر ئەسامی، بەنگالی، جۆجپوری، ھیندی، کەنادا، مەیلامی، پەنجابی، گوجاراتی، ماراتی، ئۆدیا، تامیل، ھەروەھا تێلوگۆ. سینەمای ھیندی کە ناسراوە بە بۆلیوود، ئەوا زۆرترین قازانجی کەرتی سینەمای بردووە بەڕێژەی ٤٣٪ بەراورد بە سینەمای زمانەکانی دیکە، لەدوای ئەویش ئەوا سینەماکانی باشووری ھیندستان کە ھەردوو زمانەکانی تامیل و تێلووگۆ دەگرێتەوە ئەوا ٣٦٪ بازاڕیان بەدەست ھێناوە.

ساڵی ١٩٥٩، پەخشی تەلەڤیزیۆنیی گەیشتە ھیندستان، لەوسادا تەنیا وەک ناوەندێکی دەوڵەت ھەبوو. دواتر لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی بیستەم، پاوانخوازیی دەوڵەت بەسەر پەخشی تیڤی نەما، لەو سەردەمە ژمارەیەکی زۆر کەناڵی سەتەلایت دامەزران و تەلەڤیزیۆن بوو بە کەلتوورێک لە ناو کۆمەڵگای ھیند. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا، تەلەڤیزیۆن گەورەترین ناوەندی گەیاندنە لە ھیندستان؛ پیشەسازیی تەلەڤیزیۆن لە ھیندستان بۆ ساڵی ٢٠١٢ خۆی لە خاوەنی ٥٥٤ ملیۆن کڕیار دەبینییەوە، لە نێویاندا ٤٦٢ ملیۆنیان لەڕێی سەتەلایت یان کێبڵەوە بەشدارن. ئەمەش جیاوازییەکی زۆر دادەنرێت لەبەرامبەر ھۆکارەکانی دیکەی ڕاگەیاندن وەک چاپەمەنییەکان (٣٥٠ ملیۆن)، ڕادیۆ (١٥٦ ملیۆن) یان ئینتەرنێت (٣٧ ملیۆن).

وێژە و تەلارسازی

زۆرێک لە تەلارسازییە ھیندییەکان، لە نێویاندا تاج مەحەل، ھەروەھا کارە تەلارسازییەکانی دیکە لە سەردەمی مەغۆل و تەلارسازیی لە باشووری ھیند تێکەڵکێشکراون لەگەڵ نەریت و بنەما کۆنەکانی ھیندی. پەرستاگاکانی ھیندووئیزم کەوتوونە ژێر کاریگەری سروشتی شیلیپا شاستراس. تاج مەحەل لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٦٣١ بۆ ١٦٤٨ لەسەر داوای شاجەھان دروست کرا بۆ بیرەوەریی مومتاز مەحەل، یەکێک لە ژنەکانی شا. لە ئێستادا، تاج مەحەل لە پێرستی میراتی جیھانیی یوونێسکۆدا ھەیە، بەیەکێکیش لە گەوھەرەکانی ھونەری ئیسلامیی لە ھیندستان دادەنریت، ھەروەھا لە ئاستی جیھاندا وەک شوێنەوار و شاکارێکی جیھانیی دادەنرێت.

کۆنترین ئەدەبیات (وێژە) ی ھیندی دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵانی ١٥٠٠ ساڵ پێش زایین بۆ ساڵی ١٢٠٠، ئەم ئەدەبیاتانە بە زمانی سانسکریتی نووسرابوون. لە سەرەکیترین ئەدەبایتیش ئەوانە لە خۆدەگرێت، ڕیگڤێدا (بەنزیکی ١٥٠٠ بۆ ١٢٠٠ ساڵ بەر لەزایین)، داستانی مەھاباراتە (بەنزیکی ٤٠٠ ساڵ پێش زایین بۆ ساڵی ٤٠٠ زایین)، ھەروەھا ڕامایانا (بەنزیکەیی ٣٠٠ ساڵ پێش زایین و دواتر). ئەدەبیاتی تامیل و سەنگام بەنزیکەیی لە نێوان ساڵانی ٦٠٠ بۆ ٣٠٠ ساڵ بەر لە زایین دروست بوون. شیعر بەشێکی سەرەکی بوو لە ئەدەبیاتی ئەو سەردەمە. لە سەدەی ١٤ بۆ ١٨، ئەدەبیاتی کۆنی ھیندی تووشی گۆڕانکاریی و نوێخوازی بوویەوە ئەمەش لەگەڵ ھاتنی شاعیرانی وەک کەبیر، تولسیداس و گورو نانداک بوو. ئەو سەردەمە بە سەردەمێکی دیار لە خەیاڵ و دەربڕین دادەنرێت، ھەر لەو سەردەمەشدا ئەدەبیاتی ھیندی لە کلاسیک و فۆلکلۆرەوە بازیدا. لە سەدەی ١٩، نووسەرانی ھیندی زیاتر تیشکیان دەخستە سەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان و وردەکارییە دەروونییەکان. دواتر لە سەدەی ٢٠، ئەدەبیاتی ھیندی کەوتە ژێر کاریگەری فەیلەسووف، شاعیر و نووسەری بەنگالی ڕابیندرانات تاگۆر، کە یەکێک بووە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل لە وێژە.

خواردن

ژەمە خواردنێکی سەوزەیی لە باشووری ھیند، پێی دەڵێن تالی.
خواردنی تالی لەسەر شێوازی ویلایەتی ئاسام.
بریانی مریشک لە حەیدەرئاباد.
ڤیندالوو لەگەڵ گۆشتی بەراز لە گۆوا
ژەمێکی ھیندی کە لە ماڵەوە سازکراوە و براوەتە شوێنی کارکردن لەڕێی ئەو کەسانەی کە خواردن دەگەیەنن.
خوانی موتۆن کاری لە شاری ئۆدیشا.

خواردنی ھیندی پێکھاتووە لە جۆرەھا ڕەچەتەی خواردنی کلتووری و ناوچەیی، بە ڕەچاوکردنی مەودای ھەمەجۆریی لە جۆری خاک، ئاووھەوا، کولتوور، گروپە ڕەگەزییەکان و داگیرکارییەکان ئەوا ئەم خواردنانە بەشوەیەکی بەرچاو جیاوازن لەیەکتری، ئەوەش بە بەکارھێنانی بەھارات، گیا، سەوزە و میوەی ناوخۆی وڵاتەکە. شێوازی دروستکردنی خواردنی ھیندی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی ئاینەکانیش، بە دیاریکراویش لە شێوازی ھەڵبژاردن و نەریتە کۆنەکانی ھیندووئیزم. لەلایەکی دیکەشەوە، شێوازی ئیسلامییش کاریگەری خستە سەر خواردنی ھیندی بەتایبەتیش لە سەردەمی مەغۆل. دواتر بە گەیشتنی پورتوگالییەکان بۆ کەنارەکانی باشووری ڕۆژاوای ھیندستان ھەروەھا حووکمرانی بەریتانیاش لە ھیند بازنەی کاریگەرییەکان بەسەر خوانی ھیندی فراوانتر بوو. ئەم سێ لایەنە کاریگەرییەکانی لەسەر ژەمەکانی پیلاف (جۆرێکە لە برنج) و بریانی؛ ڤیندالۆ و تیفین و کاری مەتن دروست کرد. پێشتر، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕکردنی کۆڵۆمبی تەماتە، گەنمەشامی، پاقلە، بندوق، ئەنەناس، دەوەن و لە ھەموویان بەرچاوتر کاغەزی چیلی بۆ ھیندستان ھێنرا. ھەریەکێک لەمانە بەبەردەوامی بەکاردەھاتن. لە بەرامبەردا، بازرگانی بەھاراتی ھیندستان و ئەورووپا بووە ھۆی ھاندانێک بۆ دەستپێکی سەردەمی دۆزینەوە لە ئەووروپا.

دانەوێڵەکان لە ھیندستان توانای گەشەکردنیان ھەیە، ئەوەش بەپشت بەستنێکی تەواو بە وەرزی بارانبارین لە وڵاتەکە و دابەشبوونی جۆری دانەوێڵەکان بەسەر ناوچە جیاوازەکان. بە گشتی دابەشکردنی ناوچەی جوگرافیی دانەوێڵەیەکان لە ھیندستان، بە پشت بەستن بە باران دیاری کرابوو، ئەمەش تاوەکوو گەیشتنی ئاودێری دەستکرد بەردەوامیی ھەبوو. برنج، کە ئاوێکی زۆری پێویستە، بە شێوازە کۆنەکان گەشەی کردووە لەو ناوچەکانی کە ڕێژەی بارانبارینی زۆربووە بەتایبەت لە باکووری ڕۆژھەڵات و کەناری ڕۆژاوای وڵات. گەنم لە ناوچەکانی بارانبارینی مامناوەند چاندراوە، وەک دەشتەکانی باکووری ھیندستان.

بنچینەی ژەمە باوەکانی ھیند بریتییە لە بەرھەمی دانەوێڵەی کوڵاو لەگەڵ قاپێک خواردنی تیژ (توون). تایبەتمەندییەکی دیار لە خواردنی ھیندیدا ئەوەیە بوونی ژمارەیەکی زۆر و جیاواز سەوزەیە، ھەر خواردنێک تایبەتمەندییەک لە جوگرافیا و کلتووری ئەو وڵاتە وەرگرتووە. بوونی ئەھیمسا، فەلسەفەی دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی بەرامبەر بە ھەموو شتێکی ژیان بووە فرمانێک لە سەرەتاکانی مێژووی ھیند، بەتایبەتیش لە نێو ڕێبازەکانی ئوپانیشادیک ھیندوو، بوودیزم و جاینیزم وا دەردەکەوێت کە ئەمە ھۆکارێکی دیار بێت لە بڵاوبوونی سەوزەخۆرەکان لە نێوان بەشێک لە شوێنکەوتووانی ئایینی ھیندوو، بە تایبەتی لە باشووری ھیندستان، گوجارات، ھیندی زمانەکان لە باکوور و ناوەڕاستی ھیندستان ھاوکات لەنێو شوێنکەوتووانی جاینیزم ھەمان شت ھەیە. لەناو ئەو گرووپانەدا، ھەست بە نائارامییەکی بەھێز دەکرێت لە خواردنی گۆشتدا، ئەمەش وایکردووە کە لە ھیندستان ڕێژەی خواست لەسەر گۆشت کەمتر ببێتەوە. بە پێچەوانەی چین، کە لە ساڵانەی گەشەی ئابووریدا ڕێژەی گۆشت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لە بەرامبەردا ھیندستان بەرھەمھێنانی شیرەمەنی زیاتر کردووە.

لە ھەزاران ساڵی ڕابردوودا، گرنگترین تەکنیکی ھاوردەکردنی خواردن بۆ ھیندستان لە ماوەی ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل ڕوویدا. چاندنی برنج زۆر زووتر بڵاوبووەوە لە ھیندستانەوە بەناو ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئاسیا؛ لەگەڵ ئەوەشدا، لە کاتی دەسەڵاتداریی مەغۆلدا بوو کە لە ژەمە خواردنێکدا بەکاربێت، بۆ نموونە لە خواردنی پیلاف، لە کاتی خەلافەتی عەباسی دا پەرەی سەند، تەکنیکی چێشت لێنان وەک پێچانەوەی گۆشت لە ماست بەناو ناوەڕاست و باکووری ڕۆژاوای وڵات بڵاوبوویەوە. برنج گەشەی کرد بۆ باشووری ڕۆژاوای مەغۆل، واتە شاری ئاگرا کە لە جیھانی ئیسلامیدا ناوبانگی پەیدا کردبوو بەھۆی درێژی دەنکەکەیەوە ھەر لەڕێی تەکنیکی جیاوازەوە ئەوا خواردنی بریانی ھیندیش دروست بوو.

کۆمەڵگا

موسڵمانێک لە کاتی نوێژکردن لە مزگەوتێک لە شرینەگەر، ھەرێمی جامو و کەشمیر.

کۆمەڵگای ھیندی لە کۆنەوە بەسەر کۆمەڵەی ھەڕەمی دابەش بووە، بەھۆی دروستبوونی سیستمی چینایەتی لە ھیندستان ئەوا کۆمەڵێک بەربەست بۆ چینی دیاریکراو دروست بوون. لە ساڵی ١٩٤٧، ھیندستان چینی ئەنتەچەبڵ قەدەغەکرد، کە نزمترین چینی کۆمەڵگایە. ھەر لە کۆنەوە، لە ھیندستاندا خێزان جێگای گرنگی خۆی ھەبووە. زۆرینەی ھیندییەکان ھاوسەرگیریان کردووە لەڕێی ڕێکخستنی خێزانییەوە، واتە لەلایەن دایک و باوکیانەوە یان کەسانی بەتەمەنەوە بۆیان ھەڵبژێردراوە. لە ھیندستان وابیردەکرێتەوە کە ھاوسەرگیری بۆ ھەموو تەمەنە، ھەروەھا لە سەرتاسەری وڵات ڕێژەی جیابوونەوە و تەڵاق لە ئاستێکی زۆر نزمدایە، بەجۆرێک لە ھەر ھەزار خێزانێک ئەوا یەک ھاوسەرگیری بە جیابوونەوە کۆتایی دێت. ھاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا لە ناو ھیند باوە، ئەمەش بەتایبەت لەناوچە گوندنشینەکاندا؛ زۆرێک لە کچان بەر لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ھاوسەرگیریان کردووە، کە خۆی لە خۆیدا سەرووی ١٨ ساڵی تەمەنی یاسایییە لە ھیند بۆ ھاوسەرگیریکردن. لە ھیندستاندا، بەخێونەکردنی کۆرپەلەی مێینە و بەم دواییانەش لەباربردنی کۆرپەلەی مێینە وایان کردووە ئاراستەی ڕێژەی جێندەر لە وڵاتەکە بگۆڕێت؛ ژمارەی ژنانی ونبوو لە وڵاتەکە لە نێوان ١٥ بۆ ٦٣ ملیۆن مێینەیە. بەپێی توێژینەوەیەکی حکوومەتی ھیند، نزیکەی ٢١ ملیۆن ژن لەلایەن خێزانەکانیانەوە نەویستراون و ھیچ گرنگییەکیان پێ نادرێت. وێڕای ئەوەی حکوومەتی ھیند لەباربردنی کۆرپەلەی لەسەر بنەمای جێندەری قەدەغەکردووە، بەڵام خواستی کۆمەڵگای ھیندی لەسەر ڕەگەزی نێرینە و دژایەتی مێینە کۆتایی نەھاتووە. یەکێکی دیکە لە کێشەکانی کۆمەڵگای ھیندی بریتییە لە مارەیی ھەروەھا مارەیی نایاسایی (بەخشینەوەی دیاری بە خێزانی زاوا)، ھەرچەند ئەمەی دوایی بە یاسا قەدەغەکراوە بەڵام بەردەوامیی ھەیە. کێشەیەکی دیکەش کە لە مارەیی دروست بووە، خۆکوشتن و سووتاندنی بووکەکەیە بەھۆی پەلار و قسەڕەقی بنەماڵەی زاوا لەسەر مارەیییەکە، بەجۆرێک ساڵانە قوربانییەکی زۆر لەسەر ئەو بابەتە ھەیە.

زۆرینەی فیستیڤاڵ و جەژنەکانی ھیند پەیوەندیدارن بە ئایینەکانەوە لەوانە؛ دیوالی، گانیش چاتورتی، تای پۆنگال، ھۆلی، دورگا پوجا، جەژنی ڕەمەزان، جەژنی قوربان، کریسمس و ڤایساکی.

پەروەردە

بەپێی سەرژمێرییەکانی ٢٠١١، لە ٧٣٪ خەڵکی ھیندستان خوێندەوارن، لە نێویاندا ٨١٪ پیاوان و ٦٥٪ ژنانن خوێندەوارن، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی گەورەیە بەراورد بە ئامارەکانی ١٩٨١ کاتێک ئاماری خوێندەواران تەنیا ٤١٪ بوو ھەروەھا ٥٣٪ پیاوان و ٢٩٪ ژنان خوێندەواربوون. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٥١، ڕێژەی خوێندەواری ١٨٪ بوو کە تێیدا ٢٧٪ پیاوان و ٩٪ ژنان خوێندەواربوون. لە ساڵی ١٨٩١، ئامارەکە بەجۆرێکی دیکە نزمتر بوو کە تەنیا ٥٪ دانیشتووان خوێندەواربوون و ڕێژەی پیاوان و ژنان بریتی بوو لە ٩٪ و ١٪. بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی ١٩١١ لە کۆی ١٠ گوند ئەوا تەنیا ٣ قوتابخانەی سەرەتایی ھەبوو.

ھیندستان دووەم گەورەترین سیستمی خوێندنی ھەیە لە جیھاندا. وڵاتەکە خاوەنی ٩٠٠ زانکۆ، ٤٠٠٬٠٠٠ کۆلێژ و ١٫٥ ملیۆن قوتابخانەیە. لەم چەند ساڵەی دوایی، سیستمی پەروەردەی ھیندستان گەشەکردنی بەخۆیەوە دی ئەمەش بەیەکێک لە سەرچاوەکانی گەشەکردنی ئابووری لە ھیندستان دادەنرێت.

جلووبەرگ

ژنان بە جلی سارییەوە لە قوتابخانەیەکی گەوران لە تامیل ناندو.
پیاوێک کە جلی دھۆتی لەبەرە لە ڤاراناسی.

بەربڵاوترین جلووبەرگ لە ھیندستان، بۆ ژنان و پیاوان ھەر لە کۆنەوە تاکوو ئێستا بریتی بووە لە قوماشی پەردەیی. بۆ ژنان، جلێک لە فۆرمی ساری دروستکرا، کە پارچە جلێکی درێژژە، زیاتر شەش یارد درێژە، و ناوقەدێک ڕووت بە ژنان دەدات. ساری بەدەوری کەمەر دەسووڕێتەوە و ھەر لەوێشەوە دەبەسترێت، پاشان درێژ دەکرێتەوە بۆ سەر شان. لە ھەندێ فۆرمی نوێدا ساری درێژبووەتەوە بۆ سەر و وەک سەرپۆشێکیش بەکارھاتووە. بۆ پیاوان جلێکی دیکە بەناوی دۆتی دروست کراوە، ئەو جلە زیاتر بۆ بەشی نیوەی خوارەوە پیاوانە. جلێکی دیکەش کە باوبووە لە ھیند، بەناوی چادر کە ئەوەیان بۆ ھەردوو ڕەگەز بەکارھاتووە بۆ ئەو ناوچانەی کە سەرمایەکی زۆریان ھەیە. ھیندییەکان جامانەی تایبەتیشیان لەسەریان بەستووە بۆ خۆپاراستنیان لە سەرما ھەروەھا لە تینی تیشکی خۆر.

تاکوو ساڵانی ١٠٠٠ی زایینیش ئەوا زۆربەی جلەکانی خەڵکی ھیند نەدووراو بوون. لە دەورووبەری ساڵی ٤٨ی زایین، ھاتنی ئیمپراتۆرییەتی کوشانس لە ناوەڕاستی ئاسیا وایکرد کە جۆرێک لە جل و بەرگی ئەو ئیمپراتۆرە ببێتە باو لە ناو خەڵکە خانەدانەکانی باکووری ھیندستان. بەڵام ئەوە ڕووینەدابوو ھەتا شانشینی دەلھی دواتریش ئیمپراتۆرییەتی مەغۆل لە ھیند دانەمەزران. لە سەردەمی دەسەڵاتداریی موسڵمان، جلی دووراو بوو بە شتێکی باو و بەفراوانی بڵاوبوویەوە. ھەر لە باکووری ھیند، لە سەردەمی ناوەڕاست و سەرەتای سەردەمی ھاوچەرخ ئەوا چەند جلێکی دیکە لەوانە شەرواڵ، بێجامە ھەروەھا کورتە و کەمیز دەرکەوتن. لە باشووری ھیندستان، درێژەدانێک ھەبوو بە جلە کۆنەکانی خۆیان.

لەم دوایین ٥٠ ساڵەدا، پۆشاکی ھیندی گۆڕانکاری زۆری بەسەردا ھاتووە. بەتایبەت لە شارەکانی باکووری ھیند، چیتر ساری وەک جلی ڕۆژانە بەکارنایەت بەڵکوو زیاتر بۆ بۆنە فەرمییەکانە. شەلوار کەمیز چیتر لەنێوان ژنانی لاو باو نییە بەتایبەت لە ناو ئەوانەی حەزیان بە کابۆ و چوریداسە.

وەرزش

یاریزانی کریکێتی ھیندی، سەچین تەندولکار لەکاتی شکاندنی ١٤٠٠ەمین خاڵی لە یاری بەرامبەر ئوسترالیا، ساڵی ٢٠١٠ بەنگالۆر.

کریکێت بەناوبانگترین وەرزشە لە ھیندستان. لە دیارترین پاڵەوانییەتییە ناوخۆیییەکان بریتییە لە خولی نایابی ھیندی، کە پڕبینەرترین خولی کریکێتە لە جیھان ھەروەھا لە جیھاندا لە شەشەمین پڕبینەرترین خولە لە یارییە وەرزشییەکان.

کۆمەڵێک کچی ھیندی خەریکی یاری ساپساپانێن لە جاورا، ویلایەتی مادیا پرادیش. ئەم یارییە لە ناو کچە گوندنشینەکانی ھیندستان باوە.

کۆمەڵێک یاریی فۆلکلۆریش ھەن کە تاکوو ئێستا ئەنجام دەدرێن، لەوانە کەبەدی، کھۆ کھۆ، پەھلەوانی و گیلی داندا. ھەر لەکۆنەوە چەند یارییەکی ھونەری بەرگریش لە ھیندستان ھەبووە، وەک کالاریپایاتو، مەستی یادھا، سیلامبام و ماما ئەدی. یاری شەتڕەنج بنەچەکەی بۆ چاترانجای ھیندی دەگەڕێتەوە. فەرمانڕەوا ئەکبەر یەکێک بوو لەوکەسانەی کە ھۆگری یاری پاچیسی بوو.

لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠١٠، یاری تێنس لە ناو ھیندستان بەبەھێزی دەرکەوت. لەلایەکی دیکەشەوە ھیندستان، لەیاری قەناسدا خاوەنی چەند مێدالیایەکە لە یارییەکانی ئۆلەمپیاد، پاڵەوانییەتی جیھانیی قەناس و یارییەکانی کۆمۆنویلت. ھیندستان لە یاری بەدمینتۆن سەرکەوتووە. ساینە نیھوال و پی ڤی سیندوو دوو لە دیارترین کچە یاریکەرانی بەدمینتۆنن لە جیھان و ناویان لەڕیزبەندی پێشەوەدایە. ھیندییەکان لە یارییەکانی بۆکسین و زۆرانبازی سەرکەوتوون. تۆپی پێ لە ناوچەکانی بەنگالی ڕۆژاوا، گۆوا، تامیل نادو، کێرالا و ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ھیند بەناوبانگە.

ھیندستان بەتەنیا ھەروەھا بە ھاوبەشی میوانداری لە کۆمەڵێک پاڵەوانییەتی وەرزشی نێونەتەوەیی کردووە لەوانە پاڵەوانییەتی یارییەکانی ئاسیا لە ساڵەکانی ١٩٥١ و ١٩٨٢؛ جامی جیھانیی کریکێت لە ساڵەکانی ١٩٨٧، ١٩٩٦ ھەروەھا ٢٠١١؛ پاڵەوانییەتی ئای سی سی ٢٠٠٦؛ جامی جیھانیی ھۆکی ٢٠١٠؛ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٧ بۆ خوار تەمەن ١٧ ساڵان. چەند پاڵەوانییەتییەکی نێونەتەوەییش ھەن کە ساڵانە لە ھیند بەڕێوەدەچن، لەوانە پاڵەوانییەتی تێنسی چێنای کراوە، ماراتۆنی مومبای ھەروەھا نیوە ماراتۆنی دەلھی.

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

ژێدەرە سەرەکییەکان

پێشەکی

وشەڕەتناسی

مێژوو

جوگرافیا

ھەمەجۆری زیندەیی

سیاسەت

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

ئابووری

دێموگرافیا

هونەر

چاند

بەستەرە دەرەکییەکان

حکوومەت

زانیارییە گشتییەکان

Tags:

ھیندستان وشەڕەتناسیھیندستان مێژووھیندستان جوگرافیاھیندستان ھەمەجۆری زیندەییھیندستان دانیشتووانھیندستان سیاسەت و حکوومەتھیندستان پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکانھیندستان ئابووریھیندستان ڕاگەیاندنھیندستان دیمۆگرافیا و زمانھیندستان چاندھیندستان تێبینییەکانھیندستان سەرچاوەکانھیندستان ژێدەرە سەرەکییەکانھیندستان بەستەرە دەرەکییەکانھیندستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بیارەتریگلیسێردئێرانکارڵ گۆستاف یۆنگباکۆ رێبوارچەمچەماڵشێرپەنجەی سیزمانی ڕووسیقەزای ڕانیەدڵدارجوگرافیازمانی فارسیگونئەفسانەھۆلاکۆ خانچیای پیرەمەگرووندەنگدانڤێنیزوێلاویکیپیدیاشێرکۆ بێکەسئایزک نیوتنئەلبەرت ئاینشتاینئارنی سلوتدەنگناسی (زمانەوانی)ژن، ژیان، ئازادیسۆسیالیزمیاساکانی جووڵەی نیوتنسەفینخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسلیۆنارد ئۆیلەریارسانبابا تاھیری ھەمەدانیئازادیی دەربڕینگەریلادەروونناسییەکەکانی دژەتیرۆریانەی وەرزشی تەناھیئازادیپاندای کۆنگ فو ٤ئاکشای کوماربەنداوجگەرخوێنمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانیەکێتیی سۆڤیەتمەغۆلقەزای سەید سادقژانی گەل (ڕۆمان)بەڕێوبردنی کاتمۆسیقالالشمرۆڤعەلی خامنەییھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)دھۆکمەکینەخشتەی خولیبەردی زراوزارەکانی زمانی کوردیمامۆستانەخۆشییەکانی مەمککوردستان (ڕۆژنامە)مارکۆ پۆلۆسەگھەریرپارێزگادەرگای گەڕەک (دراما)یانەی وەرزشی سێمێلکۆڕەکقەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەشڕۆژی جیھانیی کرێکارانڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆخاکی زیکۆلامافی خوێندنحەسار و سەگەکانی باوکمئیمام شافعیئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقپرۆتین🡆 More