ڤاندێ ماتەرەم (واتە: کڕنووشت ببۆ دەبەم، دایە) شیعرێکە بەزمانی سانسکریتی لەلایەن شاعیری هیندی بانکیم چاندرا چاتەرجی لە دەیەی ١٨٧٠ نووسراوە، دواتر لە ڕۆمانێکی خۆیدا بەزمانی بەنگالی بەناوی ئەناندمات لە ساڵی ١٨٨٢ دووبارە بەکاری هێنایەوە.
لە ساڵی ١٨٩٦، شیعرەکە بۆیەکەمینجار بەشێوەی گۆرانی لەلایەن ڕابیندرانات تاگۆر وترا. لە تشرینی یەکەمی ١٩٣٧، دوو بڕگەی یەکەمی گۆرانییەکە کران بە گۆرانی نیشتمانی هیندی، ئەمەش بەماوەیەک بوو پێش کۆتایی هاتنی سەردەمی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی لە هیندستان.
ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠، ئەنجومەنی دەستووری هیندستان گۆرانی ڤاندێ ماتەرەمی بەفەرمی کردە گۆرانی نیشتمانی. لەم بۆنەیەدا، ڕاجێندرا پراساد کە یەکەم سەرۆککۆماری هیندستان بوو، وتی کە ئەم گۆرانییە هاوشانی سروودی نیشتمانی "جانا گانا مانا" بەیەکسانی ڕێزی لێدەنرێت. سەرباری ئەوانەش لە دەستووری هیندستان، هیچ ئاماژەیەک بە ناوی گۆرانی نیشتمانی نەکراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤاندێ ماتەرەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤاندێ ماتەرەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.