64°25′E / 28.883°N 64.417°E / 28.883; 64.417
بەلۆچستان ھەرێمێکی جوگرافییە کە لە ڕۆژاواوە بەسەر ئێران، لە باکوورەوە بەسەر ئەفغانستان و لە ڕۆژھەڵاتەوە بەسەر پاکستاندا دابەشکراوە.
بەلۆچستان بلوچِستْان | |
---|---|
وڵاتەکان | |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• سەرجەم | ١٩–٢٧ ملیۆن |
دانیشتووناسی | |
• گرووپی ڕەگەزی | بەلۆچ |
• زمانەکان | بەلۆچی ھەروەھا: براھوویی، پەشتۆ، فارسی، ئوردوو |
گەورەترین شارەکان |
بەلۆچستان ناوچەیەکی وشک، بیابانی و پڕ لە گڕکانە. لە ڕۆژاواوە تا زنجیرەچیاکانی «بام» درێژەی ھەیە. لە باکووری ڕۆژھەڵات، بەرزایییەکانی سولەیمان لە پەنجابی جیا دەکاتەوە. لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، زەنجیرە چیای خرتار تا بیابانی خەرتان کە دەگاتە لای زەریای عەمان سنووری بۆ دادەنێ. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەگاتە چۆمی ئەندووس و سنوورەکانی کەراچی.
لە لایەکی دیکەوە گەلی بەلۆچ دەکەونە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئێرانەوە (دەکەونە ناو پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، باشووری پارێزگای کرمان، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھورمزگان و باشووری پارێزگای خۆراسانی باشوور) و ناوچەکەیان بیابانییە و گەلھەیان نزیک ٣٫٥ تا ٥ ملیۆن کەسە. لە دیوی ئەفغانستانیش دەکەونە پارێزگای نیمڕۆز و گەلھەیەکی ٥٠٠ ھەزار تا ٢ ملیۆن کەسی پێکدێنن. ھەروەھا لە پاکستان بە ١٨ تا ٢٠ ملیۆن مەزەندە دەکرێن کە زۆربەیان لە پارێزگای بەلۆچستاندا دەژین.
لە مێژوودا ناوی بەلۆچستان بە «مەکا» ھاتووە و یۆنانییەکان بە «گدرووزیا» ناویان بردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەلۆچستان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەلۆچستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.