ھەڵپەڕکێ، ھەڵپەڕین، چۆپی، چووپی، بازی، سەما، شایی، دیلان یان گۆڤەند، کۆمەڵێک سەمای نەریتیە لە نێوان کوردەکان کە بۆ پیشاندانی مەبەستێک ئەنجام دەدرێت و بەشێک لە چاندی نەتەوەی کوردە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
و جۆرێکە لە سەمای بازنەیی، بە تاکەکەسێک یان کۆمەڵە کەسێک بە زۆری لە ناوچەیی لەکاتی سەمایەکە کە بە ھەڵپەرکێ بەناوبانگە مۆسیقاژەنەکان مۆسیقا دەژەنن و دەف و لێدەدەن و چەن ئامێرێکی تر بەکاردەبەن وەک زوڕنا بۆ پێشکەشکردن و یارمەتیدانی خەڵکەکە لە سەماکردن ھەڵپەڕکێ سەمایەکی چەندکەسییە کە لە شایییەکانیدا بە تایبەت جەژنی نەورۆز و زەماوەنددا بەڕێوەدەچێ. ھەڵپەڕکێی کوردی نزیکە بە دەبکە کە سەمای فۆلکلۆری عەرەبەکانی شامە.
ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە ناوچەکانی جۆراوجۆرەکانی کوردستان، ھەڵپەرکێیەکانێکی جۆراوجۆر ھەیە. کە دەتوانین لە:
مەنسوورە سابیتزادە لێکۆڵینەری ئێرانیی مۆسیقا و سەما، مۆسیقای کۆمەڵێک لە ھەڵپەڕکێیە کوردییەکان لە ئەلبۆمێکی بەدەنگ کۆ و تۆمار کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن دامەزراوەی چاندی-ھونەریی ماھوور لە تاران بڵاو کراوەتەوە. ژەنیاریی سوڕنا و دەھۆڵ لەم ئەلبۆمەدا بەنۆرە بە ئەستۆی محەممەد بەھمەنی و عەبدوڵڵا نەبیۆڵڵاھی بووە و عەبدوڵڵا قوربانییش مەقامبێژ بووە. سابیتزادە لەگەڵ ئەم ئەلبۆمە کتاڤۆکێکیش بڵاو کردووە کە لەتێدا سەبارەت بە ھەریەک لە ھەڵپەرکێیەکان و ھەروەھا ھونەرمەندانی ئەلبۆمەکە شرۆڤە داوەتەوە. ئەم ئەلبۆمە ١٧ ھەڵپەڕکێی کوردی بریتی لە گەریان، پشتپا (جفتپا)، کرماشانی، فەتا(ح) پاشایی، لەبنان، سەقزی، خان ئەمیری، سێجار، شەلان، چەپی، مەریوانی، شکاکی، موکری، زەنگی، شکاکی، ئەوشاری و سوارانی لەخۆ دەگرێت.
ئاسۆ نادری ھونەرمەند، لێکۆڵینەر و مامۆستای ھەڵپەڕکێیە کوردییەکان کۆمەڵێک زانیاری و شیکردنەوەی نیشانەناسانە و ئوستوورەناسانە کۆ کردووە و ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کتێبی «ھەڵپەڕکێ: فەرھەنگۆکی کۆداگری سەمای کوردان» بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵپەڕکێی کوردی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەڵپەڕکێی کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.