ماتماتیک (لە وشەی یۆنانیی μάθημα، 'زانین، خوێندن، فێربوون') یان بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە)، سترەکچەر (جەبر)، بۆشایی (ئەندازە)، و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری).
ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە.
ماتماتیک | |
---|---|
لقی | زانستی سروشتی |
بەشێکە لە | science, technology, engineering, and mathematics، زانستی شێوەیی، زانستە وردەکان |
بەکارھێنان | زانست، mathematical modelling، ئەندازیاری، زانیاری ماڵی، ژمارەکردن |
ناو بە زمانی فەرمی | μᾰθημᾰτικά |
بوارەکانی خوێندن | شتی بیرکارانە |
ھاشتاگ | math، mathematics، maths |
جێبەجێکار | بیرکار، mathematics student |
بەستەر | http://data.thenextweb.com/tnw/entity/mathematics |
بەستەری "ستاک ئێکسچەینج" | https://math.stackexchange.com |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/math، https://gamedev.stackexchange.com/tags/mathematics |
بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.
لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار «بێنجەمین پێرس» ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: «ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات». لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێت: «تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن».
بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوە ئەندازەیییەکان، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.
لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:
لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:
ئەندازە | سێگۆشەزانی | ئەندازەی جیاکارانە | تۆپۆلۆژی | ئەندازەی فراکتالی |
ئاڕاستەکراوەکان | جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو | ھاوکێشە جیاکارییەکان | سیستەمی دینامیکال | بیردۆزی شێواوی |
بیردۆزی ژمارە | جەبری پەتی | بیردۆزی گرووپ | بیردۆزی تیۆری |
ژیربێژی | تیۆری کۆمەڵە | بیرۆدۆزی پۆلێن |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماتماتیک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماتماتیک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.