حەسار و سەگەکانی باوکم کورتەڕۆمانێکی نووسەری کورد، شێرزاد حەسەنە کە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦ لە ھەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
لە ھەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم نۆڤلێتە یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە.
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | کورتەڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | ١٩٩٦ |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
ڕۆمانەکە باس لە خێزانێکی کورد دەکات کە باوک و پیاوی ماڵێ لە چوارچێوەی حەسارێکدا ژن و منداڵەکانی دەچەوسێنێتەوە و داتریش لە پێناو وەدەستھێنانی ئازادی دا، لەلایەن کوڕەگەورەکەیەوە دەکوژرێت.
حەسار و سەگەکانی باوکم بەرھەمێکی گرینگی وێژەی کوردییە و خۆی لە خۆیدا شرۆڤەیەکی دەروونی-کۆمەڵایەتییە کە چەمکگەلێکی قەدەگەکراوی ورووژاندووە و جەختی کردووەتە سەر باڵادەستیی ڕەگەزی نێر و باوکسالاری، ھەڵبەت نووسەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو دابونەریتە بنەماڵەیییەی کردووە و زیان و ئاکامەکانی بۆ تاکی کورد ڕوون کردووەتەوە.
ھەر دەبوو من بیکوژم.. ئاخر من جگە لە باوکم کەسێکی دیکەم نەدەیبوو ھەم گۆچان و ھەم قامچی پێ بێت. ھەمیشە وای دەوت: "ناکرێت پیاو دەستبەتاڵ بێت!" قەتیش تەزبیحی ھەڵنەدەگرت.. ھەمیشە پێی دەوتین: "پیاوی بەڕاست پیاو، سێ شت ھەڵدەگرێت: گۆچان، قامچی، خەنجەر!" ھەمیشە دەیوت: "زۆر ئەستەمە پیاو بەبێ قامچی بێتە ناو ماڵ و منداڵی خۆی".
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەسار و سەگەکانی باوکم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.