ڕۆمانەکان

ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.

دەروازەی ڕۆمانەکان


ڕۆمانەکان

ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

زیاتر...


ھەنووکە ٢٣٩ وتار لە دەروازەی ڕۆمانەکاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگی چاپی یەکەمی فڕینی شەوانە لە شانشینی یەکگرتوودا
بەرگی چاپی یەکەمی فڕینی شەوانە لە شانشینی یەکگرتوودا

فڕینی شەوانە (بە فەڕەنسی: Vol de Nuit) ڕۆمانی دووەمی ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێریە. ئەم ڕۆمانە بە زمانی فەڕەنسی نووسراوە.

حەکایەتی فڕینی شەوانە سەبارەت بە فڕۆکەوانێکە بە ناوی "فابیەن" کە دەبێت نامەیەک بە دەستی خاوەنەکەی لە ئەرجەنتین بگەیێنێت؛ لە هەمان کاتدا فڕۆکەکەی ڕووبەڕووی بۆران دەبێتەوە. هەرچەند کە خاوەنکاری فابیەن دەزانێت بارودۆخی کەشوهەوا نالەبارە بەڵام گوشار دەخاتە سەر فابیەن بۆ ئەوەی کە هەر دەبێت کارەکەی ئەنجام بدات. خاونکارەکە بە هۆی ئەو زۆرەی کە لە فابیەن کردوویەتی تووشی عەزاب ویژدان دەبێت و لە درێژایی سەفەرەکەی فابیەندا لەگەڵی پێوەنی ڕادیۆیی دەگرێت. حەکایەتەکە بە پیشان دانی نگرانییەکانی ژنەکەی فابیەن و خاونکارەکەی بەردەوام دەبێت و لە کۆتاییدا کورتە باسێک لە بەسەرهاتی فابیەن دەکرێت. لە ساڵی ١٩٣١دا فڕینی شەوانە خەڵاتی فەمینای بردەوە.

زیاتر...

دەقی ھەڵبژێردراو

ئەگەر بڕیار بوایە سەر لە نوێ بژیمەوە، وەک پاولی بەردێکی گەورەم لە دەوری ملی خۆم دەبەست و خۆم فڕێ دەدا ناو دەریا. ژیان تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە دڵخۆشن سەختە.

وێنەی ھەڵبژێردراو

ڕۆمانەکان
دەرمانی شۆپنھاوەر یەکێک لە ڕۆمانەکانی ئیرڤین دی. یالۆمە لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە.


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئێرنست ھێمینگوەی
ئێرنست ھێمینگوەی

ئێرنست میلنەر ھێمینگوەی (بە ئینگلیزی: Ernest Hemingway) (٢١ی تەمموزی ١٨٩٩ – ٢ی تەممووزی ١٩٦١)، کەسایەتی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەمریکییە و یەکێکە لە باشترین نووسەرانی ڕۆمان و چیڕۆک لە جیھان، لەساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەب وەرگرت. یەکێ لە ھۆکارە گرنگەکانی بردنەوەی نۆبڵەکەی نووسینی ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریا بوو.

لە ئەواک بارکی ویلایەتی ئلینۆی ئەمریکا لەدایک بووە، باوکی پزیشک بووە و خولیای ڕاوکردنی ھەبووە و لەساڵی ١٩٠٩ چەکێکی بۆ کڕیوە بۆ ڕاوکردن ھەتاکوو دوا تەمەنی ھاوڕێی بووە ھەر بەو چەکەش لەساڵی ١٩٦١ خۆی کوشتووە.

ھێمینگوەی ھەر لە لاوێتیدا وەکوو پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی کنساس ستار کاری کردووە و لە ساڵی ١٩١٨ لەکۆتایی شەڕی جیھانی دووەم وەکوو خۆبەخش لەگەڵ مانکی سووری ئیتاڵی کاری کردووە و بە سەختی برینداربووە و چەند مانگێک لە نەخۆشخانە کەوتووە و نەشتەرگەریەکی زۆریشی بۆ کراوە و کە چاک بۆتەوە نیشانەی ئازایەتی وەرگرتووە و پلەی مولازمیشی وەرگرتووە.

لەساڵی ١٩٢١ ھێمینگوەی وەکوو پەیامنێر بۆ ڕۆژنامەی تورنتو ستار لە شیکاگۆ کاری کردووە و لەساڵی ١٩٢٢ ڕۆشتووە بۆ پاریس و بەھەمان شێوە کاری پەیامنێری کردووە و سەرەتای ساڵی ١٩٢٣ یش سەرەتای سەرکەوتنی بووە بە بڵاوکردنەوەی ٣ چیرۆک و ١٠ سروود و لە ساڵی ١٩٢٦ بەچیرۆکی خۆڕیش ھەڵدێتەوە ناوبانگی دەرکردووە و لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند چیرۆکێک و بەدەستھێنانی چەند سەرکەوتنێکی دیکە لەنێوان ساڵی ١٩٣٦ بۆ ١٩٣٨ وەکوو پەیامنێرێکی جەنگی ڕوماڵی جەنکی ناوخۆی ئیسپانیای کردووە و دواتر بەرھەمی بۆکێ زەنگ لێ دەدرێی دەرکردووە و ناوبانگێکی بەرفراوانی دەکردووە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

ڕۆمانەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیزەین

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مێشکناوچەی پایتەختی ئوسترالیافەڕەنساوەلی دێوانەعەباس کەمەندیمینکۆم بۆ دەمفێمینیزمتا (نیشانەی نەخۆشی)تاڤگەی گەلیی عەلی بەگخەمۆکیسەرئێشەئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیسروشتبێنیامین نێتانیاھوبلۆگڕەجەب تەییب ئەردۆغانئەبووبەکری سدیقنوێژی مەغریبکتێبکرۆمۆسۆممایکرۆسۆفت ئۆفیسپێڕستی گوندەکانی پارێزگای سلێمانیناسیۆنالیزمئەختەرسۆسیالیزمبەڕازیلکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانکەعبەپۆرن ھابئاڵای کوردستانحەجقەزای سۆرانشاڵاوی ئەنفالئومێد خۆشناومحەممەد کوڕی عەبدولوەھابجۆرێل ھاتۆمێژووی سلێمانیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانکۆمەڵکوژیی دێرسیمزەریای ھێمنگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)سسۆفییایەتیبەرزنجەشێوازی وانەگوتنەوەڕەقامێرگرێبەستپەیوەندییەکانی ئیسرائیل–سوماڵنەتەوە یەکگرتووەکانئۆتۆنۆمیشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریمافەکانی مرۆڤتیۆریی ئەتۆمیسلێمانیشێخ سەعیدڕووبارقەڵادزێموفتی پێنجوێنیبەنداوی دەربەندیخانمافی دەنگدانخۆکوشتنمیتانیفیفافۆلکلۆرلەندەنھاوکێشەی کیمیاییجوگرافیای عێراقھیندستانحیزبی بەعسشێرکۆ بێکەسمستەفا کەمال ئاتاتورکگوڵدەستپێک🡆 More