ئاوەز

ئاوەز یان ئەقڵ ئەو ھێزەیە لە مرۆڤدا (لە گیانلەبەرانی تردا نییە) کە ئەگەر بێت و بە کاری بێنێ (چونکە خۆبەخۆ ناکەوێتە کار) ئەتوانێ:

  1. ئاگادارانە و بەئەنقەست خۆی لە شتەکان تێ بگەیێنێ،
  2. مەنتیق بە کار بگرێ،
  3. بە تاوتوێکردن و لێکدانەوەی زانیاریگەلی لەبەردەست یا تازەدەسکەوتوو، کردار و باوەڕەکانی ڕێک بخاتەوە یا پاساویان بۆ بدۆزێتەوە.
ئاوەز
ئاوەز بخەوێ دەعبا وە بەر دێ، فرانسیسکۆ گۆیا، ١٧٩٩

پێوەندییەکی نزیک لە نێوان ئاوەز و جموجووڵگەلی تری تایبەت بە مرۆڤ وەک فەلسەفە و زانست و زمان و ماتماتیک و ھونەردا ھەیە و، وەکوو باری جیاکەرەوەی مرۆڤ لە گیانلەبەرانی تر چاوی لێ ئەکرێ.

ئاوەزان (ھەروەها: ئاوزان، ئاوەزیان، ئاوەزین) چاوگی وشەی ئاوەزە و لە فەرھەنگەکاندا بە مانای ئەقڵ پێ شکیان، خاوەن ئەقڵ و ئاوەز بوون، فامین و، گەیشتن بە تەمەنی خۆناسین ھاتووە. شێوەگەلێ وا مرۆڤ بە بەڵگەوە «دەئاوەزێ» لە گۆڕەپانێک بە ناو لۆژیکدا تاوتوێ ئەکرێنەوە. ئاوەزان لەگەڵ تێفکرین و ناسین و ژیروژووڵیدا دەست لەناو دەستە و خۆی چەند شێوازی ھەیە:

وشەڕەتناسی

عەلی نانەوازادە لە فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردییەکەیدا لە پەنای وشەی ئاوەزدا نیشانەیەکی پرسیاری داناوە، بەو مانایە کە ڕەگ و ڕیشەی وشەکەی بۆ ڕوون نەبۆتەوە. بەڵام، پێشتر، ھەر خۆی لە فەرھەنگی ھەرماندا وەھا تێبینییەکی نووسیبوو:

«ئاوزان و ئاوزین و ئاوزیان کە بە مانای فامین و تێگەیشتن بۆ مرۆڤ ھاتوون، دەبێ پێشتر بۆ گەیشتن و گەیینی میوە و بەرەوە ھاتبێ کە ئاویان تێدەزێ و ئاودار دەبن و لەویشەوە وشەی ئاوز یا ئاوەز پەیدا بووبێ، یانی مرۆڤی گەیشتوو و بە ئەزموون.»

ھاوشێوەی ئەم بۆچوونە، فەرھەنگی زانستگای کوردستان بۆ ماناکانی وشەی ئاوزیاگ جگە لە تێگەیشتوو و بەئاوەز، تەڕایی تێگەڕاو و ئاو تێزاو -یشی ھێناوە.

مێژووی فەلسەفی

فەیلەسووف و زاناکان ھەوڵیان داوە لێکۆڵینەوە لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤ بکەن، بۆ نموونە کردارگەلی ئیدراکی و خانە دەمارییە پەیوەندیدارەکان چین و چۆن ھۆکارە کولتوورییەکان کار دەکەنە سەر بیرکردنەوەی مرۆڤەکان. ھەروەھا زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەیانەوێت ڕوونی بکەنەوە کە ئایا دەکرێت ئاوەزی مرۆڤ بە شێوازی ئەلیکترۆنی شی بکرێتەوە یان وێنە بکرێت. لێکۆڵینەوەکانی دیکە ھەوڵ دەدەن تێ بگەن کە ئایا دەکرێت ئاژەڵەکانی تریش بتوانن وەک مرۆڤ ئاقڵانە بیر بکەنەوە.

ئەو پێشنیارەی کە ئاوەز لە سروشتدا پێگەیەکی تایبەتی داوە بە مرۆڤ بۆتە جێی مشتومڕ و ناونراوە بە فەلسەفەی ڕۆژئاوایی و دواتر بە زانستی نوێی ڕۆژئاوایی ناسێنراوە. فەلسەفە دەکرێت وەک ڕێگەیک بۆ ژیان لەسەر بنەمای ئەقڵ پێناسە بکرێت و ئەقڵ لە کۆنەوە بابەتێکی سەرەکی و گەورە بووە لە گفتوگۆی فەلسەفیدا.

ئاوەز لە سروشتی مرۆڤدا بە شێوازی جیاواز، لە کاتی جیاواز و، لەلایەن کەسایەتیی جیاوازەوە پێناسە کراوە و تێدا قوڵ بوونەتەوە.

کێشە باوەکانی ژیربێژی

فەلسەفە ھەندێک جار وەک شێوە ژیانی ژیربێژیانە پێناسە دەکرێت. دوو پۆڵ کێشە سەرھەڵدەدات دەربارەی ژیربێژی کە جێی سەرنجی فەیلەسوفەکانە. یەکەم پرسیار: ئایا مرۆڤ دەتوانێت دڵنیا بێت کە ژیربێژی دەتوانێت زانست و ڕاستی دەستەبەر بکات بە شێوازێکی باشتر لە ڕێگاکانی دی. پرسیاری دووەم: ژیانی ژیربێژیانە، ژیانێک کە ئاراستە کرابێت لەلایەن ژیربێژیەوە، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت کە ژیانێک دەستەبەر بکات خۆشبەختانە تر بێت بۆ مرۆڤ وەک لە ڕێگاکانی تری ژیان.

لەسەردەمی کۆنەوە ھەتا ئێستا پرسیاری ڕۆڵی ژیربێژی لە ڕووبەروبوونەوەی ڕاستی دا وەک خۆی ماوەتەوە لە گفتووگۆی بابەتە فەلسەفیەکان دا (کە ھەندێک جار وەک ناکۆکی دەبینرێت لە نێوان جوڵانەوەی پلاتۆی و جوڵانەوەی ئەرستۆی). ئەرستۆ پێی وایە، خەڵکی ژیربێژی بەکاردەھێنن بۆ گەیشتن بەو دەرئەنجامەنەی کە پێیان وایە دروستە و ئەم دەرئەنجامانە لەلای ئەرستۆ دڵنیاکەرەوەترن لە دەرئەنجامەکان کە سەرچاوەکەیان ھەستەکانە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر ئەم دەرئەنجامە ژیربێژیانە تەنھا لەسەر بنەما ھەستیەکان بێنە کایەوە ئەوا ژیربێژیانترین دەرئەنجامەکان ھەرگیز ناکرێت وەک ڕەھا تەماشا بکرێن چونکە ھیچ یەکێک لە بنەما سەرەتاییەکان لە ھەڵەبەدەر نیین.

بەھۆی ئەمەوە پرسیارگەلێک سەرھەڵدەدات دەربارەی بنەما سەرەتاییەکان یان خاڵەکانی دەستپێکی ژیربێژی بۆ یەکێک کە دەیەوێت بگاتە دەرئەنجامی ڕاستەقینە. بیرۆکەی تاقیکاری (ھەندێک جار ھاوەڵە لەگەڵ بۆچوونەکانی ئەرستۆ بەڵام بە ڕێژەیەکی زیاتر ھاوڕایە لەگەڵ فەیلەسوفە بەڕیتانیەکانی وەک جۆن لۆک و دەیڤد ھیوم) جەخت دەکاتەوە لەوەی کە سەرچاوەی سەرەتایی ھەستی تەنھا خاڵی دەستپێکردنی ژیربێژی و ھەوڵە بۆ گەیشتن بە ڕاستی. ئەم بیروبۆچوونە زۆرجار رێخۆشکەرە بۆ دەرئەنجامی ئەوەی ڕاستی ڕەھا ھەرگیز بەدەست ناھێنرێت. بیرۆکەی نموونەییەتی (ئایدیالیزم) (کە ھاوەڵە لەگەڵ پلاتۆ و ڕێبازەکەی) بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕاستیەکی دروستر و بەرزتر بوونی ھەیە و ھەندێک کەس دەتوانن یەکسەر بگەنە ئەو ڕاستییە ڕەھا بەبێ پشت بەستن بە ھەست و ئەوە سەرەکیترین بوونی ڕاستییە کە بوونی ھەبێت.

پەرەسەندنی ژیربێژی

بۆ ھەر جۆری گیاندارێک و توخمێک توانای ژیربێژیانە دەکرێت یارمەتیدەرێکی بەرچاو بێت بۆ باشتر تێگەیشتن و پێشبینی کردنی ژینگەی چواردەوریان. زانایانی فەڕەنسی دان سپێخبێ و ھیگۆ مێخسی پێداگیری دەکەن لەسەر ئەوەی کە دەکرێت ھێزی تر کاریگەری ھەبووبێت لەسەر پەرەسەندنی ژیربێژی و دەڵێن کە زۆر سەختە مرۆڤ بەتەنھا خۆی ژیربێژییەکی کاریگەری ھەبێت چونکە مرۆڤ بە تاکەکەسی ناتوانێت گومان لە بیرباوەڕەکانی خۆی بکات. ژیربێژی زۆرترین کاریگەری ھەیە کە بە کۆمەڵەیی بەئەنجام بگەیەنرێت وەک ئەوەی لە پرۆژە زانستیەکان دا سەلمێندراوە. ھەر کۆمەڵەیەک توانی ڕێگە بدۆزێتەوە بۆ بەرجەستەکردنی ژیربێژی بەشێوەیەکی کاریگەر ئەوا توانیویەتی توانای ھەموو ئەندامەکانی کۆبکاتەوە و سوودیان لێ ببینێت.

سەرچاوەکان

Tags:

ئاوەز وشەڕەتناسیئاوەز مێژووی فەلسەفیئاوەز کێشە باوەکانی ژیربێژیئاوەز پەرەسەندنی ژیربێژیئاوەز سەرچاوەکانئاوەز

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕێژەحەنەفیئەدۆڵف ھیتلەرجلی کوردیجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ماددەی تاریکفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیقورئانفەلسەفەڕاپەڕینی ١٩٩١مورادی یەکەممەلای جزیریجامی جیھانیی یانەکانی فیفاسینیگالگووگڵنووحئازادی١٩٨٤ (ڕۆمان)پێڕستی پایتەختەکانمارئیستۆنیافێمینیزمبەنداوی دووکانسەردەشتفەیسبووکداگیرکاریی عێراق بۆ سەر کووەیتزێڕبۆرژوازیحەسەن زیرەکڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆئێراندادپەروەریکوردیی باکووریگەورەیی (بیرکاری)فرانتس کافکاقەیرانی دەریای سوورئەمریکییە ڕەسەنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانئەڵمانیاشێخ حەسەنی گڵەزەردەبەقەرە٧٩٠ (ژمارە)زانکۆی سەڵاحەدینحیزبی توودەی ئێرانئەندازەمایەسیری٨٢٢ (ژمارە)سۆماڵیا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ئازەربایجان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤ئەبوو ھورەیرەفۆلکلۆرداواکارییەکانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی عێراقسەبری بۆتانیسۆران (شار)بالەوەفاییدڵکریس ئیڤانسئیندۆنیزیاحەجعەمباری دراوەکانجەژنی زیندووبوونەوەشانشینی یەکگرتووپێڕستی شارەکانی کوردستانلیبێریاشەیتانپەرستی١٤٩ (ژمارە)باقەزا و قەدەربودیزمزمانی فارسیسەمپیژیاننامەدەریای مردوو🡆 More