فەرھەنگی زانستگای کوردستان فەرھەنگێکی گەورەی چوار بەرگیی کوردییە کە بە سەرپەرشتی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی بەرھەم ھێنراوە و ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن تۆژینگەی کوردستانناسیی زانستگای کوردستانەوە لە چاپ دراوە.
لەم فەرھەنگەدا وەک ھەنبانەبۆرینەی ھەژار مانای وشەکان بە فارسیش دانراوە. کۆی ئەو چوار بەرگە ٣١٣٦ لاپەڕەیە.
ئەم فەرھەنگە زیاتر لە ٩٢٠٠٠ وشەی کوردیی لەخۆ گرتووە و بە یەکێ لە بەرفراوانترین و کۆگرترین فەرھەنگە کوردییەکان ئەژمێردرێ. بێجگە ھاوواتا و ڕاڤەی ڕێکوپێک بۆ گشت مەدخەلەکان، ھەبوونی ڕێنووسی لاتین، بواری بەکارچوون و، شاھید و نموونە (دەقێکی ئەدەبی یان فۆلکلۆر کە وشەکە تێیدا بەو مانا و دەوری ڕێزمانییەوە بەکار چووبێ) لە تایبەتمەندییە باشەکانی ئەم فەرھەنگەیە.
دوو سەرچاوەی سەرەکی کە لە نووسینی ئەم فەرھەنگەدا کەڵکیان لێ وەرگیراوە بریتین لە ھەنبانەبۆرینەکەی مامۆستا ھەژار و فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان.
ھاوکارانی پێکھێنەری ئەم فەرھەنگە وەک لە بەرگی یەکەمیدا ئاماژەیان پێکراوە، بریتین لە:
ئەحمەد قازی، ناسر ڕەزازی، ئەمین گەردیگلانی، سەلاحەدین ئاشتی، موحەممەدھادی مورادی، عەبدوڵڵا سەمەدی، عەدنان بەرزەنجی، فەتاح ئەمیری، کامڕان جەوھەری، بێھرووز چەمەنئارا، ئیحسان مەردۆخ رۆحانی، نەرمین کەریمیان، موحەممەدئەمین شاسەنەم، ئەفشین بەھاریزەڕ، بێھزاد میرزایی، وریا دیوانی، ئەھوەن ئوستوار، جەلال جەعفەری ڕەمشتی، بێھرووز ئەسراری، بەھادین ڕەحمانی، جەلیل کەریمیان، نەریمان موحەممەدی، ئەنوەر ناسری، جەلال جەعفەری ڕەمشتی، حەمید نوسرەتی و کەژاڵ سەعیدی.
ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر ئەم فەرھەنگە ڕۆژی ١٨ی گوڵانی ١٣٩٧ ھەتاوی (بەھاری ٢٠١٨) لە تالاری مەولەویی زانستگای کوردستان بەڕێوە چوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەرھەنگی زانستگای کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.