ھزر، کە ئەندێشە یا فکر یا بڕێ جار بیریشی پێ ئەوترێ، لە فەرھەنگەکان و وشەنامەکاندا وەھا مانا کراوەتەوە:
ڕا و بۆچوونی لێکۆڵەران لەسەر پێناسەی ھزر و ھزرین (یان ھاوماناکانی تری وەکوو تێفکرین، ئەندێشان و، بیرکردنەوە) یەک ناگرێتەوە. ھەندێکیان کە لایەنگری پێداگری ژیریی دەستکردن بڕوایان وایە کە ئەوەی مێشکی مرۆڤ بتوانێ بیکا، کۆمپیوتریش دەرەقەتی دێ. یانی کۆمپیوتریش ئەتوانێ تێ بفکرێ، بەو مەرجەی کە سەرەتا تێفکرینی پێ بناسێنی. ئەو خاڵەی کە دەنگی زۆرینەی لێکۆڵەرانی تێدا یەکانگیر ئەبێ ئەوەیە کە تێھزرین یان تێفکرین تەنیا تاقە چالاکییەک نییە لە زەیندا، بەڵکوو لە ژمارەیەک پێکھێنە (component) درووست بووە و ھەر جار کە مرۆڤ تێ ئەفکرێ یەک یا چەن دانە لەم پێکھێنانە چالاک ئەبنەوە. بەتایبەت ھەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە گرینگترینی ئەو پێکھێنانە چارەسەریی پرسە (Problem solving). تێھزرین یا تێفکرین ئەو کاتە خۆی دەر ئەخا کە مرۆڤ خۆی لەگەڵ پرسێک یا کێشەیەکدا ڕووبەڕوو ئەبینێتەوە کە ئەبێ وەڵامی باتەوە یا چارەی بۆ بدۆزێتەوە، یا بەگشتی گرێیەک لە ژینیدا پەیدا بووە کە ئەبێ بیکاتەوە. لە وەھا کاتێکدایە کە ھەوڵ و تێکۆشانێک بۆ چارەسەری لە مێشکدا دەست پێ ئەکات کە تێھزرین یا تێفکرینی ناوە.
لە ھەنبانەبۆرینەکەی ھەژاردا وشەی «ھزر» بە مانای «بیر و فکر» ھاتووە. ئەم وشەیە لە کوردیی باکووریدا ساز بووە و لە کوردیی ناوەندیدا کەمتر بەکار ئەچێت. ھەر ئەمەش ھۆی نەبوون و نەدۆزرانیەتی لەو فەرھەنگە کوردییانەی کە لە لایەن نووسەرانی باشووری و ڕۆژھەڵاتییەوە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی بیستەمدا دانراون. وەکوو فەرھەنگی ئایەتوڵڵا مەردۆخ و فەرھەنگی خاڵ و فەرھەنگی تەوفیق وەھبی.
لە بابەت ڕەگ و ڕیشەی وشەکەوە دوو بیروڕای جیاواز ھەیە:
چاوگی «ئەندێشان» ھەم بە مانای بیرلێکردنەوەیە ھەم بە مانای دڵەودوایی و نیگەرانی. قانع ئەڵێ: ئامۆزا دیسان مشت ڕائەکێشێ / لە کەس ناترسێ ھیچ نایئەندێشێ. وشەی ئەندێشە لەم چاوگەوە ھاتووە و ئەویش خۆی لە وشەی «ھەنتێشیتەن» ی پاڵەوەییەوە کە لە فارسیدا بووە بە اندیشیدن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھزر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھزر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.