پەشێویی دەروونی یان نەخۆشیی دەروونی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەگوترێ کە کار دەکەنە سەر ھزر و ڕەفتاری نەخۆش و دەبنە ھۆی ئازار و داماویی نەخۆش.
ھۆکاری نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون نییە، بەڵام ئاشکرایە کە ھۆکارەکانی جینیتیک، سترێس و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی کەس لەگەڵ دەوروبەری زۆر کاریگەرە. خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، وەسواس، شێواوی دوو سەرە (بە کوردی شێتەوژیرە) و شیزۆفێرنی لە دیارترین نەخۆشییە دەروونییەکانن.
دراوەکان لە سەرچاوەکانی تردا | |
---|---|
ICD-10 | F[١] |
MeSH | D001523 |
سەدان ساڵ کۆمەڵگاکان لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی کە بەھۆی شێوانی دەروونی ئازاریان دەدی، بە شێوەی دڕندانە دەجووڵانەوە. بیرۆکەی باوی ڕابردوو، ھۆی نەخۆشییە دەروونییەکانی بۆ شەیتان و ھێزە ژوورسروشتییەکان دەگەڕاندەوە. بۆ چارەسەری نەخۆشی دەروونی، جەستەی نەخۆشیان دەخستە ژێر ئازار و لێدان و برسییەتی زۆرەوە تا جێ بە شەیتان لەق بکەن و لە دەروونی ڕاو بنێن.
زیگمۆند فرۆید لە یەکەمین دەروونناسانێک بوو کە شێوازی نوێی بۆ دەرمانی نەخۆشیی دەروونی دانا و دەروونشیکاریی لە سەر ئەم بنەمایە دامەرزاند.
نەخۆشییەکانی دەروون جۆراوجۆرن، بەناوبانگترینیان بریتییە لە:
ئەم «دەروونناسی» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەشێویی دەروونی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەشێویی دەروونی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.