شەیتان لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا بوونێکی نافیزیکییە کە بە بڕوای باوەڕداران خەڵک ھاندەدات بۆ چەواشەکردن و گوناھ کردن.
زۆربەی جوولەکەکان باوەڕیان بە بوونی بوونەوەرێکی خراپە و پیس بە ناوی ئەھریمەن نییە و لە ئایینی یەھودایش زۆرجار ئەھریمەن بە میتافۆر دادەنرێت بۆ «حەزی خراپە»یان بوونێکی ژێردەستەی جوولەکایەتییە. لە خاچ پەرستیدا (ھەندێک جار بە لوسیفەریش ناودەبرێت) و ھەروەھا لە ئیسلام شەیتان فریشتەیەکی یاخی یان جنۆکەیەک کە لە ڕابردوودا چاکەکار بووە و جوانی بووە، بەڵام لە دژی خودا ھەستا، ھەرچەندە خودا بە شێوەیەکی کاتی ڕێگەی پێدا کە سەرکردایەتی سوپایەکی جنۆکەکان بکات. لەقورئاندا ئەھریمەن بە ئیبلیسیش ناودەبرێت. و لە قورئان لەشوێنێکدا پێی دەوترێت پەری و لەشوێنێکی تر فریشتە. بەپێی قورئان دوای ئەوەی خودا ئادەمی دروست کرد کە باوکی مرۆڤەکانە، ئەھریمەن ڕەتی کردەوە کڕنۆشی بۆ ببات، و خودای گەورە لە بەھەشت دەری کرد. موسڵمانانیش لەو باوەڕەدان کە مێشکی مرۆڤ پڕ دەکات لە «فریودان» (واتە ئامۆژگاری ئەھریمەنی) بۆ گوناھ کردن. موسڵمانان بەگشتیی ئەھریمەن بە بوونەوەرێکی پیس دەزانن، بەڵام ھەندێکیان بۆچوونی زۆر جیاوازیان لەبارەیەوە ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەیتان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەیتان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.