دەروونناسی

دەروونناسی یان سایکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Psychology) لقێکی ئەکادیمی و کرداریە کە خوێندنی زانستی کردارەکانی مێشک و ھەڵسوکەوت لەخۆ ئەگرێت.

دەروونناسی چییە؟


دەروونناسی
بەخێربێن بۆ دەروازەی دەروونناسی!

دەروونناسی ئامانجی یەکەمی ئەوەیە کە لە تاک و گروپەکان تێ بگات بە دانانی پرەنسیپی گشتی و ھەروەھا توێژینەوەی تایبەت لەسەر تاکیش. لەم بوارەدا کەسی پیشەگەر یان توێژەرەوەی ئەم بوارە کە بە دەروونناس ئەناسرێن وە ئەکرێ پۆلێن بکرێن بۆ شارەزای کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت یان تێگەیشتن (دەرک).

زیاتر...

ھەنووکە ٢٠١ وتار لە دەروازەی دەروونناسیدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

خەمۆکی، نیگارێک
خەمۆکی، نیگارێک

خەمۆکی یان ژاکاوی (بە ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی. زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە ناکێشێت. خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری، گوم بوون (Loss)، تووڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

خەمۆکی دەبێتە ھۆی گۆڕان یان لادانی دیدی ئەو کەسە بۆ خودی خۆی و ژیانی و کەسانی دەوروبەری، بە واتایەکی تر کەسی خەمۆک ڕەشبینە بەرامبەر بە ھەموو شتێک و زۆر نەرێنییە بەرامبەر بە ھەموو ڕووداوێک و ناتوانێت وا وێنا بکات کە ھەر ڕووداوێک، کێشەیەک یان ھەڵوێستێک بە شێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر دەبێت.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

دەروونناسی
نووسراوەی کەسێکی تووشبوو بە شیزۆفرێنیا

ئایا زانیوتە؟

  • ئەو کەسانەی نەخۆشیی ئەریتمۆمانیایان ھەیە ھەستێکی بەھێزیان بۆ دروست دەبێت کە شتومەکەکانی دەورووبەریان بژمێرن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە لەوانەیە لەکاتی ڕۆیشتندا ھەموو ھەنگاوەکانیان بژمێرن.



ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

دەروونناسی

زیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەروونناسی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆَڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ‌ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە. گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت: بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون؟ فرۆید لە مارسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات، ساڵی (١٩٣٨)، نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە، زۆری بۆ دەھێنن، ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

دەروونناسی

دایک و مانای ژیان (بە ئینگلیزی: Momma and the Meaning of Life) یەکێکە لە کتێبە دەروونناسییەکانی ئیرڤین دی. یالۆم. کتێبەکە کورتە چیرۆک و ئەنجامی چەند ساڵەی کاری چارەسەری دەروونی یالۆم لەخۆ دەگرێت. لە کتێبی دایک و مانای ژیاندا، چەمکە چارەسەریی و فەلسەفییەکان و بابەتەکان بە شێوەی چیرۆک دەردەکەون.

کتێبەکە لە شەش چیرۆک پێک ھاتووە، کە چواریان لەسەر بنەمای واقیع نووسراون، و دوانیان لەسەر بنەمای خەیاڵی. لەم چیرۆکانەدا نووسەر کێشەکان و تەحەداکانی پەیوەندی نێوان نەخۆش و چارەسەرکەر دەڵێتەوە کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرینگە بۆ دەروونناسی.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«پرسیارێک کە من پاش سی ساڵ توێژینەوە لەسەر دەروونی ژنان ئێستاش نەمتوانیوە وڵامێکی بۆ بدۆزمەوە ئەوەیە، «ژنان چییان دەوێت؟»

-زیگمۆند فرۆید



دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروونناسی

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

دەروونناسزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەمازۆن (ڕووبار)پەیمانی سیڤەرزمانەوانیبنەماڵەی بارزانیپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانئێل نینیۆگۆگردشەووالھەرزەکاریشۆڕشی ئەیلوولخورمائینتەرنێتپارەوەرزشسمەرزیە فەریقیقورئاندرۆسەروەریی یاساپشیلەکرماشانگەنمجوگرافیاپارتی کرێکارانی کوردستانبەکتریاچاوی مرۆڤکرداری جنسیی دەمیوزەی خۆریئارنی سلوتبەختیار عەلیلیبرالیزمبەشار ئەسەدمووشەک ھەڵگربرنجناسر ڕەزازیگۆتیمۆسکۆسی++بەغداتاج مەحەلبانکی ڕەشیدجافمێژووفەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاستیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدفڕۆکەحاجی قادری کۆییسۆمەرنەتەوەزستانتەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢خەتەنەکردنی کچانناوچە جێناکۆکەکانی عێراقسوننەزانستسانەکانی ھەورامانکودەتای ١٩٦٠ لە تورکیامێژووی کوردئاوی ژێرزەویئایەتەلکورسیخوێندەواریئیمپراتۆریەتیی ساسانیگەیبازرگانیمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابئاسنمامۆستاوتاربیرگەی ھەر-خوێندنیلەیزەرزاگرۆسکوردی (شاعیر)ڕەنگبەنداوی دەربەندیخانئەڤین ئاسۆزمانی ئینگلیزیقانع🡆 More