شیزۆفرێنیا یان سکیزۆفرێنیا جۆرێکی پەشێویی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی ڕەوتی ھزر و سڕی عاتیفی (سۆز)، و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و ڕاستی.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم نەخۆشییە زۆرتر بە شێوەی گومانی بیسیاری، گومانی شێتانە یا سەیر و سەمەرە، یان بیر و قسەی شێواو دەردەکەوێت. نیشانەی دیکە لەوانەیە بیر و باوەڕی ھەڵە بگرنەوە، بیرکردنەوەی نادیار یان سەر لێ شێواو، بیستن بە دەنگێکی نەبوون، کەمێتی بەشداری کردنی کۆمەڵایەتی و دەربڕینی ھەڵچوون، و نەبوونیی ھاندان. نەخۆش لەگەڵ شیزۆفرێنیا زۆر جار زیاتر گرفتی تەندروستیی دەروونی ھەیە وەکو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، یان ئاژاوەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان. نیشانەکانی شیزۆفرێنیا بە شێوەیەکی ئاسایی بەرە بەرە بە دیار دەکەوێت، دەست پێ دەکات لە تەمەنی تازەپێشکەوتوو، و لە زۆر حالەت ھەرگیز چارەسەر ناکرێت.
ھۆکارەکانی شیزۆفرێنیا ھۆی ژینگەیی و بۆ ماوەیی دەگرێتەوە. دەشێ ھۆکارە ژینگەییەکان یەک لەم ھۆیانە بگرێتەوە: گەورە بوون لە شارێک، بەکار ھێنانی حەشاش لە ماوەی ھەرزەکاری، ھەندێ ھەوکردن، تەمەنی دایک و باوک، و خۆراک پێدانی خراپ لە ماوەی سکپڕی. لە ماوەی دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە، کەلتووری کەسەکە دەبێت ڕوون بکرێتەوە.
██ ئامار بەردەست نیە ██ ≤ ١٨٥ ██ ١٨٥–١٩٧ ██ ١٩٧–٢٠٧ ██ ٢٠٧–٢١٨ ██ ٢١٨–٢٢٩ ██ ٢٢٩–٢٤٠ | ██ ٢٤٠–٢٥١ ██ ٢٥١–٢٦٢ ██ ٢٦٢–٢٧٣ ██ ٢٧٣–٢٨٤ ██ ٢٨٤–٢٩٥ ██ ≥ ٢٩٥ |
نزیکەی ٠٫٣٪ بۆ ٠٫٧٪ی مرۆڤ کاری تێ دەکرێن لە لایەن شیزۆفرێنیا. لە ٢٠١٣، نزیکەی ٢٣٫٦ میلیۆن حالەت ھەبووە. ئەم نەخۆشیە زیاتر کار لە نێر دەکات لەناوەڕاستی تێکڕای تەمەنیان. نزیکەی ٢٠٪ی کەس بە باشی دەگونجێن لەگەڵ شیزۆفرینیا و چەندێک بە تەواوی چاک دەبنەوە. بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کێشەی گیروگرفتاری بە درێژایی ژیانیان دەمێنێتەوە. گرفتی کۆمەڵایەتی، وەکو بێکاری درێژخایەن، ھەژاری، و دەربەدەری باوە. تێکڕای تەمەنی خەڵک لەگەڵ ئەم نەخۆشیە ١٠–٢٥ ساڵ کەمترە لە دانیشتوانی گشتی. لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ١٧٬٠٠٠ کەس لە ھەموو جیھان گیانیان لە دەست دا بە ھۆی ڕەفتاری پەیوەندیداروە بە شیزۆفرینیا.
خەڵک لەگەڵ شیزۆفرینیا لەوانەیە تووشی ھەڵوەسەبوون بێت (کە زۆربەی وڕێنەی بیستراوەکانە)، خاپاندن (زۆر جار نامۆ لە سروشت)، بیر کردنەوە و قسەی بێ سەروبەر. کێشانەوەی کۆمەڵایەتی، ناڕێکی پۆشاک و خاوێنی، لە دەستدانی ھاندان و بڕیار ھەموو باون لە شیزۆفرینیا. زۆر جار تێبینیەک ھەیە کە تووش بووەکان زەحمەتی دەربڕینی ھەڵچوونیان ھەیە، بۆ نموونە نەبوونیی وەڵامدانەوە. لاواز بوون لە زانینی کۆمەڵایەتی پەیوەندیدارە لەگەڵ شیزۆفرینیا ھەروەک نیشانەی مانیای بەدووکەوتن. دابڕین لە کۆمەڵایەتی و گۆشەگیری دەروونی بە شێوەیەکی گشتی روو دەدات. زەحمەتی لە کار کردن، پەشێوی یادگا و سەرنج، ئەرک بەجێھێنان، و خێرایی پرۆسە کردن ھەروەھا بەرھەماکانیاتی.
نزیکەی ٣٠ بۆ ٥٠ لەسەدا لە کەس لەگەڵ شیزۆفرینیا نشستی دەھێنێت تا قبووڵ بکات کە ئەوان نەخۆشیێکیان ھەیە یان بتوانێ بگونجێت لەگەڵ ئەو چارەسەرەی کە بۆیان پەسەند کراوە.
تیکەڵەیێکی بۆماوەیی و ھۆی ژینگەیی رۆڵ دەبینن لە پەرەسەندنی شیزۆفرینیا. خەڵک لەگەڵ مێژووێکی خێزانی شیزۆفرینیا ئەگەر شێتی ھۆشیێکی کاتی ھەبێت، لە ٢٠٪ بۆ ٤٠٪ دەرفەتی ھەیە بۆ دەستنیشان کردنی شیزۆفرینیا دوای ماوەی یەک ساڵ.
شیرزۆفرینیا نرخێکی زۆری ھەیە بۆ باری مرۆڤ و ئابووری. دەبێتە ھۆی تێکڕای کورت بوونەوەی ژیانی نەخۆش بە ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کۆمەڵەیە لەگەڵ قەڵەوی، رێجیمی ھەژار، شێوازی ژیانی نیشتەنی، و جگەرە کێشان، ھەروەھا لەگەڵ ڕێژەیێکی زیاد کراوی خۆکۆشتن کە رۆڵێکی بچوکتر دەبینێت. نزیکەی ٨٥٪ی نەخۆش بێکارن. شیزۆفرینیا و جگەرە کێشان ھاوبەشیێکی بەھێز پشان دەدات لە لێکۆڵینەوەیێکی جیھانیدا. لە تۆژینەوەیێکی زانستیدا بە دیار کەوتووە کە نەخۆشی شیزۆفرینیا لە ٨٠٪ بۆ ٩٠٪یان دا جگەرەکێشن.
لە سەرەتای سەدەی ٢٠، پزیشکی دەروونی کەرت شنایدەتر، شێوەکانی نیشانەی شێتییانی ڕیزبەند کرد کە نەخۆشی شیزۆفرینیای جیا کردەوە لە نەخۆشیەکانی تری مێشک. ئەوگەن بلەولەر لە ساڵی ١٩٠٨ وشەی شیزۆفرینیای لە وشەیێکی یۆنانیەوە پێک ھێنا کە مانای "لەت بوونی عەقڵ" دەدا کە باس دەکات لە جیا بوونەوە لە کەسایەتی و بیر کردنەوە و ھەڵسووکەوت و دەرک پێکردنی مرۆڤ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شیزۆفرێنیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شیزۆفرێنیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.