پەشێویی دووجەمسەری یان خەمۆکی مانیک (بە ئینگلیزی: Trastorno bipolar) نەخۆشییەکی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی تووشبوون بە خەمۆکی و ھەندێک جار خۆشحاڵی نائاسایی.
ئەم دۆخە خۆشحاڵییە کە بە مێینیا یان مێینیای سووک ناسراون، گرنگن لە دەستنیشانکردنی دۆخەکەدا، بەپێی توندییان یان ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشی دەروونئاڵۆزی دیار بن. دۆخەکانی خۆشحاڵی نائاسایی جیاوازە لەگەڵ ھەستکردن بە خۆشحاڵی لە بارودۆخی ئاساییدا. ھەروەھا ڕەنگە کەسێک ھەندێک جار ببێتە ھۆی ئەنجامدانی کارێکی بێباکانە یان نابەرپرسیارانە. پێویستی خەوتن لەکاتی دۆخەکانی مێینیادا کەم دەبێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی لەکاتی تووشبوون بە خەمۆکیدا تووشی دەبن، لەوانەیە نیشانەکانی وەک گریان و تێڕوانینێکی تاریک بۆ ژیان و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوە لەگەڵ کەسانی دیکە دەربکەون. مەترسی خۆکوشتن لە نەخۆشانی نەخۆشی دوو جەمسەری زیاتر لە ٦٪ بەرز دەمێنێتەوە و لە ھەمان کاتدا دۆخەکانی زیانگەیاندن بە خوود ئەگەری ھەیە لە نزیکەی ٣٠٪ بۆ ٤٠٪ی باروودۆخەکاندا ڕووبدات. ھەروەھا نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە وەک پەشێویی دڵەڕاوکێ یان پەشێویی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دەتوانن پەیوەندییان بە نەخۆشی دوو جەمسەرییەوە ھەبێت.
پەشێویی دووجەمسەری | |
---|---|
لقی | mood disorder |
Health specialty | دەروونپزیشکی، clinical psychology |
چارەسەر | چارەسەری دەروونی |
ICD-9-CM | 296.40، 296.60، 296.80 |
ICPC 2 ID | P73 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C34423، C34424، C34805 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://psychology.stackexchange.com/tags/bipolar-disorder |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەشێویی دووجەمسەری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەشێویی دووجەمسەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.