کڵێسای ئینگلتەرا یان کڵێسای ئینگلیزی کڵێسای دامەزراوی ئینگلتەرایە.
گەورەقەشەی کانتەربێری گەورەترین پیاوی دینییەتی، ھەرچەندە شا یان شاژن کەسی ڕۆحییەتی. کڵێسای ئینگلتەرا ھەروەھا دایکی «کۆمەڵگای ئەنگلیکی» یە. مێژووەکەی ئەگەرێتەوە بۆ ھەرێمی «بەریتانیا» ی دەسەڵاتی ڕۆمەکان لە سەدەی سێیەمدا و ھەروەھا سەدەی شەشەم لەلایەن قەشە ئۆگەستینی کانتەربێری.
کڵێسای ئینگلیزی دانپیانانی بە دەسەڵاتی پاپادا ھەڵوەشاندەوە لە سەردەمی شا ھێنری ھەشتەمدا لەکاتێکدا پاشا نەیتوانی تەڵاق وەرگرێ لە ژنەکەی لە ساڵی ١٥٣٤دا لەلایەن کەنیسەوە. ئیتر بزووتنەوەی «چاکخوازیی ئینگلیزی» پەرەی سەند بە تەواوی لەسەردەمی ئێدواردی حەوتەمدا، پێش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی جارێکی تر دان بنرێتەوە بە دەسەڵاتی پاپای ڤاتیکاندا لە سەردەمی شاژن ماری یەکەم و شا فیلیپدا. یاسای سەروەری ساڵی ١٥٥٨ دیسانەوە دابڕانەوەکەی نوێکردەوە، و «ڕێکخستنی ئەلیزابێسی» ئەو ناوەیە نراوە لە پرۆژەیەک بۆ ئەوەی کڵێسای ئینگلیزی خۆی ھەم بە کاسۆلیک ھەم بە ڕیفۆرمکراو (چاکخوازکراو):
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کڵێسای ئینگلتەرا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کڵێسای ئینگلتەرا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.