مەسیح

مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی «Χριστός» (خوێندنەوەکەی: خریتۆس)ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت.

ھاوکات وەرگێرانێکە بۆ (מָשִׁיחַ-ماشیح)ی عیبری. زۆربەی جارەکان وشەی مەسیح ئەگەڕێتەوە بۆ یەشوای ناسڕی. وەکو کەسایەتییەک و ناوێک لەنێو ھەموو ئایینە ئیبراھیمییەکاندا کەسایەتییەکی گرنگە و سەرەکییە. واتای ناوەکە بەگشتی بریتییە لەو کەسەی کە بە ڕۆنێکی پیرۆز لەلایەن پەیامبەرێکەوە دەشۆردرێتەوە.

مەسیح
کۆنترین ھێما بۆ پانتۆکرەیتۆری مەسیح - خەڵوەتگای سەینت کاترین.

ڕوانگەی ئایینەکان

جوولەکە

لەلای جوولەکەکان مەسیح بە پێشەوای چاوەڕوانکراوی بەنی ئیسرائیل دەدانرێت و بڕوایان وایە کە ئەوە رزگاریان دەکات لە ئازار پەرتەوازەیی و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ خاکی سەرەکی و نیشتمانیان، بەپێی باوەڕی جوولەکەکان، ھەتا ئێستا ھاتنی مەسیح چاوەڕوانکراوە.

کریستیان

کریستیانەکان پێیان وایە پەیمانی نێو پەیمانی کۆنی پەرتووکی پیرۆز بۆ بەنی ئیسرائیل ھاتووەتە دی بە دەرکەوتن و ھاتنی یەسووعی لەخاچدراو لەپێناو رزگارکردنی مرۆڤایەتی لە گووناھەکانیان. یەسووع ناسراوتریشە بەناوی مەسیحەوە (بەئینگلیزی: Christ). بەپێی باوەڕی مەسیحییەت، یەسووع خودایە و لەجەستەی مرۆڤدا و پەیمانی ئەویش بریتییە لە پەیمانی نوێ کە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی جارێکی تر.

ئیسلام

لەئیسلامدا، مەسیح عیسای کوڕی مریەمە، لەنێو باوەڕی ئیسلامدا، عیسا پێغەمبەر و بەندەی خودا بووە و خودا بەھەمان نامەی پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ قەومەکەی خۆی ناردووە. بەپێی قورئان عیسا داوای لەو گەلەکردووە کە نێردراوە بۆی کە اللە بپەرستن و ھاوەڵی بۆ پەیدا نەکەن، بۆیە ململانێیان لەگەڵ کرد و بەشێکی زۆر کەمیان باوەڕییان پێ ھێنا و کاتێک ھەوڵیاندا بیکوژن، اللە بەرزی دەکاتەوە بۆ ئاسمان و رۆژێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی و ھەموو ئەوانە شوێنی دەکەون کە باوەڕییان بە یەک خودا ھەیە و ھاوەڵی بۆ پەیدا ناکەن.[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

سەرچاوەکان

Tags:

مەسیح ڕوانگەی ئایینەکانمەسیح سەرچاوەکانمەسیحئایینە ئیبراھیمییەکانزمانی ئینگلیزیزمانی عیبریزمانی یۆنانیپێغەمبەریەسووع

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مانگدەروونناسیچیرۆکوزەکریستیانۆ ڕۆناڵدۆنامەی داواکاریچاندی کوردیلەندەنفۆنۆلۆجیبێخودئەدۆڵف ھیتلەرسەفەوییەکانبیتکۆینحکوومەتڕۆژھەڵاتی ناویننەتەوەجوگرافیامەولانا خالیدی نەقشبەندیپلەی گەرمیکودەتای ١٩٦٠ لە تورکیاخەلیفان، ھەولێریاسائارنی سلوتمامە ڕیشەدەریاڕۆژی دوایی لە ئیسلامداپەیمانی کۆمەڵایەتیبابا تاھیری ھەمەدانیئایزک نیوتنپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانتووخەلافەتی عەباسی لە قاھیرەیۆنانجوگرافیای مرۆییگەدەئەفریقاڕەوشتپارێزگاکانی کوردستانتەڵعەت تاھیرئەمریکای لاتینیھەڵسەنگاندنقەرەداغبنەماڵەی بارزانیمێشکسووریاڤایرۆسی کۆمپیوتەرھەرزەکاریتەکنۆلۆژیاپشیلەشێرکۆ بێکەسشێرپەنجەی خوێنسەروەریی یاساپارەفۆتۆنمارکێتینگئەندازەی کێری مرۆڤمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریسەرژمێریی دانیشتووانجلی کوردیڕێبازە ئەدەبییەکانئەرەستووزستانھیندستانبەردە ڕەشەکەقوماریارسانشەرەفنامەقەزای شنگالمەستوورە ئەردەڵانناپۆلیۆن بۆناپارتیاسای ئۆممەلای جزیریبەقەرەئەمازۆن (ڕووبار)ئەڵمانیا🡆 More