ئایینە ئیبراھیمییەکان (بەئینگلیزی: Abrahamic Religions)، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک ئایین کە تێیدا ئیبراھیم وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە.
لەباوترین و ناسراوترین ئایینە ئیبراھیمییەکان جوولەکایەتی، مەسیحییەت و ئیسلامە. یەکێک لە ئایینە ئیبراھیمییەکانی تر بەھاییەتە. باوەڕی بەھاییەت لە سەدەی نۆزدەھەمی زایینیدا گەشەی سەند، لەو شوێنەدا کە ئێستا بە ئێران ناو دەبرێت. گەرچی ئەم ئایینانە تەواو جیاوازن لەیەکەوە لە زۆر لایەندا، بەڵام لەزۆر لایەنی زۆر گرنگدا ھاوڕان لەسەر ئەو بنەما سروشتییەی کە ئەوان تەنیا یەک خودا دەپەرستن. وشەی "ئیبراھیمیی" ئەگەڕیتەوە بۆ پێغەمبەری دێرین ئیبراھیم، کە زۆر رێزی لێ گیراوە لە جوولەکایەتی، مەسیحییەت و ئیسلامدا وەک یەکەمین پێغەمبەری خودا. شتێکی تری کە ئایینە ئیبراھیمییەکان تێیدا ھاوڕان، ئەویش یەکتاپەرستییە، کە ئەویش بریتییە لە بڕوابوون بە یەک خودای پەرستراو. ھەمووشیان بروایان بەوە ھەیە کە پێویستە کڕنۆش ببرێت و نوێژ بکرێت بۆ ئەو خودایە.
جوولەکایەتی ئایینێکی یەکتاپەرستی ئیراھیمییە، کە بڕوای بە بوونی یەک خودا ھەیە. ئەم ئایینە زۆرتر ناسراوە بە ئایینی دوانزدە خێلەکە، ھەڵبەتە مەبەست لێی دوانزدە خێڵی ئیسرائیلە. باوەڕییان بە تەناخ و تەورات و تەلموود ھەیە، بەگشتی ئەو سێ بەشە ناو دەبرێن بە پەیمانی کۆنی پەرتووکی پیرۆز.
یەکێک لە گرنگترین پێغەمبەرەکانیان، مووسایە.
مەسیحییەت یەکێکە لە ئایینە یەکتاپەرستە ئیبراھیمییەکان، کە تێیدا یەسووع سەرەکیترین کەسایەتییە. مەسیحییەت بە ئایینی زۆرترین شوێنکەوتوو دادەنرێت، بەجۆرێ ٢.٣ ملیار شوێنکەوتووی ھەیە. مەسیحییەت لەباوەڕبوونیان بە تەورات و پەیمانی کۆنی پەرتووکی پیرۆز، ھاوبەش و ھاوڕان، رەگ و ریشەی مەسیحییەتیش لە جوولەکایەتییەوە سەرچاوە دەگرێت.
بەگشتی باوەڕیان بە ئینجیل ھەیە کە گێراندنەوە یان کۆمەڵێک نووسراوە کە باس لە ژیانی یەسووعی ناسڕی دەکات. وشەی "ئینجیل" بەواتای مزگێنی یان نامەی ھەواڵێکی دڵخۆشکەر کە ھاتنی پەیمانی نوێیە، دێت. بەگشتی ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە چوار ئینجیلە پاوەڕپێکراوەکەی مەتا و مەرقۆس و لۆقا و یۆحەنا.
ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە و لە ڕووی ژمارەی باوڕدارنەوە لە دوای ئایینی مەسیحییەت دووەم ئایینە و ژمارەی شوێنکەوتوانی سەرووی دوو ملیارە. و کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە ھەبێت پێی دەوترێت موسڵمان.
موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری «اللە» (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایینە ئیبراھیمییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئایینە ئیبراھیمییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.