ئیسلام

دەروازەی ئیسلام

ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە. بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان. ئیسلام دووەم ئاینە کە زۆرترین شوێنکەوتووی ھەبێت دوای ئایینی مەسیحییەت. ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ١٫٨ میلیارد کەس، یان ٢٤٫١٪ی دانیشتوانی جیھان.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت. ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش موحەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ٪١٣ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٪٢٥ لە باشوری ئاسیا، ٪٢٠ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٪٢ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٪٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و ٪١٥ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕوسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتوانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٫٣ میلیارد کەس بەم شێوەیە ٢٠٫١٪ی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژاوا، ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئاینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان دەنگۆیەک بڵاو بۆوە کە "یونیسکۆ ئایـنـی ئیسلام وەک ئاشتی ترین ئاینی جیھان دەناسێنیت." بەڵام دواتر یونیسکۆ ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە ناڕاستی لەقەڵەم دا.

زیاتر...


ھەنووکە ٩٧٨ وتار لە دەروازەی ئیسلامدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە


وتاری ھەڵبژێردراو

وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە
وێنەی کەعبە لە مزگەوتی حەرام لە مەککە

کەعبە، بە عەرەبی الکعبة، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی ئەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی ئەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەرئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، و موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەرئەوەی خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی باوەری ئیسلامی.

لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی ١٥ مەترە، و درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تیاییە ١٢ مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری درێژییەکیان ١٠ مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو بەرزییەکەی ٩ باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە، لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە ئاڵتون بڕازێنێتەوە.


زیاتر...


وێنەی ھەڵبژێردراو


لەم مانگەدا

دەروازە:ئیسلام/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان/نیسان


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئیسلام

ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā ، بە لاتینی: Avicenna ، بە عەرەبی: ابن سینا ، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارس بوو، ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا (ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.

ئیبن سینا، ئەو فارسەی کە تەواوی ژیانی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئێران بەسەربرد، لە بوخارا لەدایکبووە، لەو شوێنەی کە سەرەتایترین خوێندنی تێیدا وەرگرت لە ژێر چاودێری باوکیدا. ھەر لەبەر ئەوەی ماڵی باوکی شوێنێک بوو بۆ چاوپێکەوتنی پیاوە ڕۆشنبیرەکان، ئیبن سینا ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە توانی سوود وەربگرێت لە ھاوڕێیەتی کردنی مامۆستا دەرکەوتووەکانی ڕۆژگاری خۆی. منداڵێکی پێگەیشتوو بوو بە بیرێکی دەگمەنەوە، کە بە درێژایی ژیانی پارێزگاری لێکرد.

زیاتر...


وتەی ھەڵبژێردراو

«لە کاتێکدا حەق دەست دەکات بە قسەکردن، نەزانین تووڕە دەبێت و دەمارگیری ناڕەحەت دەبێت، بەڵام زانست دەبێتە گوێگر بۆی.»

فەتحوڵڵا گولەن


یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە ئیسلام ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.


بابەتەکان


پۆلەکان


دەروازە پەیوەندیدارەکان


ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

ئیسلام


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:


دەروازەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دۆناڵد ترامپپۆرن ھابخانزادی سۆرانڕیالیزموەرزششێخ عوبەیدوڵڵای نەھریزەویمیتۆدی زانستیپێڕستی شارەکانی تورکیابانکجووویکیکانی ماران، حاجیاوادەوڵەتی ئیسلامی (داعش)گۆڕەپان و مەیدانڕەوشتعەبدوڵڵا ئۆجەلانقەزوانکاربۆنمانگە کوردییەکانکۆمەڵکوژیی دێرسیمئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیشیعەمێژووی جافمەلای جزیریجەمال غەمبارسینەم خان بەدرخانگڕکانچێشتی مجێورعەرەبئوم کەلسووممێژووی ڕۆژنامەوانیئاڵای کوردستانمێژووی سلێمانیۆنەوتمستەفا کەمال ئاتاتورکفەیلییەکانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانئەحمەد کایاناوە پلازمە تۆڕپەیوەندییە گشتییەکانتیشکی گامامووساجوگرافیای دانیشتووانئەندازەی کێری مرۆڤئەشکەوتی شانەدەربەڕێوبردنی کاتئەلیلشێرزاد حەسەنڕوەکمێژووی کوردجوود بێلینگھامسیڤیسۆفۆکلێسعەبدولقادری گەیلانیئامەدقەزای کۆیەکەروێشکئەبووبەکری سدیقڕۆژنامەی ژینپارێزگای کەرکووکداستانی گلگامێششێرپەنجەی سیلەشفرۆشیفریدریش نیچەئەدۆڵف ھیتلەرتەمی سەر خەرەندپێشمەرگەتا (نیشانەی نەخۆشی)نیشتیمانپەروەریمیقداد میدحەد بەدرخاندڵەڕاوکێخێراییی ڕووناکیمیرنشینی بەدلیسحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانکیمیای ئەندامی🡆 More