مووسا (بە عەرەبی: موسی، بە ئینگلیزی: Moses) لە ئایینەکانی جوولەکە، مەسیحییەت و ئیسلامدا پێغەمبەرێکی خودایە. مووسا لە فاقوس لە پارێزگای شەرقییەی میسر کە ناو دەبرا بە خاکی جاسان (Goshen) لەسەردەمی فیرعەونەکاندا، لەدایکبووە و ژیاوە. ناوی مووسا، لە عیبریدا بە מֹשֶׁה (بە لاتینی Moshe) ھاتووە، واتا لە ئاودا دەرھێنراو، چونکە لە ئاودا دۆزییانەوە و دەریانھێنا. جولەکە بە مووسای مامۆستا ناوی دەبەن و لە لایان گرنگترین پێغەمبەرە.[١]مووسا لە قورئاندا ١٣٦ جار (زیاتر لە ھەموو پێغەمبەرانی تر) ناوی ھاتووە و یەکێکە لە پێغەمبەرە شکۆمەندەکان (اولی العزم) و نازناوی «کلیم الله»یە و کتێبەکەی تەوراتە.مووسا لە فەڵەستین کۆچی دوای کرد لەکاتێکدا کە تەمەنی ١٢٠ ساڵ بووە.

ڕزگارکردنی موسا لە ڕووباری نیل، لەلایەن Nicolas Poussin لە ١٦٣٨.

ژیان

بنەچە

لە نووسراوەی سەردەمی کۆندا ھاتووە، مووسا کوڕی عەمران کوڕی قەھات کوڕی لاوی کوڕی یەعقووب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیم کوڕی تارخ کوڕی ناحور کوڕی سروج کوڕی ڕەعو کوڕی فالج کوڕی عابر کوڕی شالح کوڕی ئەرفکشاد کوڕی سام کوڕی نووحە، دایکی ناوی یوکابد بوو، برایەکی ھەبوو بەناوی ھاروون کە ئەمیش یەک خوشکی ھەبوو بە ناوی مریەم.

ژیانی سەرەتایی

مووسا لە پێغەمبەرانی نەوەی ئیسرائیل بووە کە یووسف پێشی خستن لە ئیسرائیلەوە و لە زەوی (جاسانە) نیشتەجێ ی کردن (شاری الشرقیە) ی ئەمڕۆ لە میسر لەبەر پێویستیان بە شوێنێکی زۆر بۆ مەڕو ماڵاتیان.بەپێی پەڕتووکی پەیمانی کۆن و قورئان مووسا لەو ساڵەدا لەدایک بووە کە منداڵی ھۆزی ئیسرائیلییەکان دەکوژران لەکاتێکدا کە فیرعەونی میسر ڕەمسیسی دووەم کە ساڵێک فەرمانی کوشتنیانی دەرکرد و ساڵێک وازی لێھێنان ئەمەش لەترسی زۆربوونی ژمارەیان بوو ھەتا نەبنە یارمەتیدەرێک بۆ دوژمنەکانی، ھەندێکیش دەڵێن (ئەو ساڵە فیرعەون خەوێکی دیوە و بەپێی ئەوەی کە خەوەکەیان بۆ لێک داوەتەوە پێیان وتووە کە ئەم ساڵ منداڵێک لە دایک دەبێت کە تۆ لەناو دەبات بۆیە فەرمانی بەلەناو بردنی ھەموو منداڵێک کرد کە لەو ساڵەدا لەدایک دەبوون کە مووسا تێیدا لەدایک بووە). دایکی مووسا منداڵەکەی دەخاتە سندووقێکەوە و دەیخاتە ڕووباری نیل و لەم کاتەدا فیرعەون دۆزییەوە و خێزانەکەی خۆشی ویست و ئینجا مووسا لە کۆشکی فیرعەوندا ژیانی بەسەر برد.

لەڕوانگەی ئایینەکانەوە

یەھوودییەت

مەسیحییەت

ئیسلام

ژیانی پێغەمبەرایەتی

مووسا لەدوای کوشتنی یەکێک لەشوێنکەوتوانی فیرعەون و سەرخستنی ئیسرائیلییەک ڕای کرد بۆ مەدیەن و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەوێ مایەوە و خێزانی ھێنا. خێزانەکەی سەفورا کچی شوعەیب بوو.لەدوای ئەمە کۆچی کرد بۆ کێوی (طور سیناء) و دوو پەرجۆی داردەستەکەی و دەستی، بە یارمەتیی ھاروون برای، گەڕایە بۆ لای فیرعەون. مووسا بە بەڵگە و موعجیزەکانی، فیرعەون و گەلەکەیی سەرسام و دەستەوەستان کرد. بەڵام فیرعەون لەسەر بێ باوەڕی خۆی بەردەوام بوو. قورئان:  فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ   (زوخروف:٥٤) (کوردی: گەلەکەی کەوتنە ترسەوە لە فیرعەون وگوێڕایەڵیان کرد بەڕاستی ئەوانە گەلێکی لەسنوور دەرچوون.) [زوخروف: ٥٤]

مووسا لەگەڵ بەنی ئیسرائیل بە نھێنی لە میسر چووەدەرەوە بۆ فەڵەستین و فیرعەون و ھامان و دەست و پێوەندەکانیان شوێنیان کەوتن و پێیان گەیشتن لە کەناری دەریای سوور لەسەر کەنداوی سوێس، لەلای ڕۆژھەڵاتەوە ئینجا مووسا بە دارەکەی دەستی و بەفەرمانی خوا، دای بە ناو دەریاکەدا و دەریاکە پارچە بوو، فیرعەون و شوێنکەوتوەکانی نوقمی ئاوەکەبوون و خنکان.

سەرچاوەکان

  1. ^ Deuteronomy 34:10

بەستەرە دەرەکییەکان

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

دەستپێکتایبەت:گەڕانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانبانکڕیسێرچ گەیتکوردستانپەردەی کچێنیویکیپیدیای کوردیمەککەحوسێن جاویدپارتی دیموکراتی کوردستانکوردسینەماڕۆژژمێری کوردیپەندی پێشینانویکیپرۆژە:فلیمەکان و زنجیرەکانویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)سلێمانیئیمپراتۆریەتیی عوسمانیھەولێرجامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفالێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emadیارمەتی:ناوەرۆکویکیپیدیا:پەیوەندینالیمەلا مستەفا بارزانیئیسلاممحەممەدپێداگۆجیعێراقبەکارھێنەر:Sakura emadویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونویکیپیدیا:سەبارەتمێژووی کوردویکیپیدیا:ناساندنجەنگی جیھانیی یەکەممێکوتەپێنجوێنمەحویوتووێژ:ژۆل ڕیمێنتژۆل ڕیمێنتشەکرەشانشینی یەکگرتووئازادیی دەربڕینخوێنی شاراوە لە پیساییشارستانی چاڵدێرانسێکس شۆپبەکارھێنەر:Zamand Karimشێرپەنجەی خوێنکۆماری خۆسەری نەخچیڤانپۆل:بەهایەکانی ئازەربایجانئامەدھێمننازلی نەجەفۆڤاکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستانپارێزگای سلێمانیژول ڕیمێئەرستۆکراسییارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەقازی محەممەدیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانکەرکووکمادحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانڕۆژھەڵاتی کوردستانبنەماڵەی بۆربۆنشایان جەوادیجاک سپارۆئاوات بۆکانیبەکارھێنەر:Hamaredhaڕێزان جاویدئەیمەن زەواھیریئێرانشارستانی خۆیسیروان بارزانیزمانی ئینگلیزیئەڵمانیازمانی کوردی🡆 More