لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم (لە وشەی یۆنانی: μόνος «تەنیا»، و θεός «خودا») بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا.
ئایینە یەکتاپەرستییەکان ئەو ئایینانەن کە بانگھێشتیی پەرستنی تەنھا یەک ھەبوو دەکەن، کە خودایە، بە پێچەوانەی ئایینە فرەپەرستییەکان کە بانگھێشتی پەرستنی زۆرتر لە خودایەک دەکەن.
بە بڕوای موسوڵمانان تاکە ئایینی یەکتاپەرستی ئیسلامە کە بریتییە لە (الله) بە تەنھا پەرستن و ھاوەڵ دانەنان بۆ (الله) و خۆ دانە دەست فەرمانەکانی (الله) و دوورکەوتنەوە لەو کارانەی کە (الله) قەدەغەی کردووە، ئەو کەسانەی کە لەسەر ئایینی ئیسلام دەڕۆن بڕوایان وایە کە ھیچ خودایەک یان خواوەندێک شایەنی پەرستن نییە جگە لە الله و محەممەدیش نێردراوی خودایە.
ھەندێکیش بڕوایان وایە کە ئایینەکانی مەسیحییەت، یەھوودییەت و زەردەشتییەت ھەر یەکتاپەرستی بە حیساب دێن، بەڵام ھەندێک لە موسوڵمانان ڕەنگە ئەم باوڕەیان قەبووڵ نەبێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەکتاپەرستی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یەکتاپەرستی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.