ئیمپراتۆریەتیی ڕۆم ( بە ئینگلیزی: Roman Empire بە عەرەبی: الإمبراطوریة الرومانیة بە لاتینی: Imperium Romanum) لە سەدەی سێیەمی پێش زایینیدا دامەزرا و تا سەدەی پێنجی زایینی لە ئەورووپای ڕۆژئاوا بەردەوام بوو.
ئەو ئیمپراتۆریەتە بوو کە گەیشتە ئەوپەڕی توانا و بەھێزیی خۆی و فراوانبوونی ناوچەکانی، ئەمەش لە کۆتاییی سەدەی یەکەم و کۆتاییی سەدەی دووەمی زایینیدا بوو. ئیمپراتۆرییەکە لەو ماوەیەدا ئەورووپای ڕۆژئاوا و بەلقان و ئاسیای بچووک و وڵاتی شام و میسر و لیبیا و تونس و جەزائیر و مەغریبی لەخۆگرت و قەڵەمڕەویشی تا ئێران و ھیند و سوودان و گەلە جەرمەنییەکانی ڕۆژھەڵاتی ڕاین و باکووری دانووب چوو.
بەڵام ئەم ئیمپراتۆرییە لە سەدەی سێیەمی زایینیەوە بەرەو قۆناغی داڕمان و لێکھەڵشان چوو، ئەمەش بەھۆی چەندین ھۆکارەوە کە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتاییدا لە ساڵی (٤٧٦ زایینی) بڕووخێت.
ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.