ڕۆژی جیھانیی کرێکاران: بۆنەیەکی جیھانیی

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران (ڕۆژی کرێکاران یان ڕۆژی ئایار) (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران تایبەتە بەچینی کرێکار و ئیشکەران، ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک.

لە نزیکەی ھەشتا وڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران: بنچینەی ڕۆژی کرێکاران, ڕووداوەکەی شیکاگۆ, بەپێی وڵات
ڕێپێوانی کرێکاران لە ڕۆژی کرێکاران لە ژاپۆن ساڵی ١٩٢٠
ڕۆژی جیھانیی کرێکاران: بنچینەی ڕۆژی کرێکاران, ڕووداوەکەی شیکاگۆ, بەپێی وڵات
ڕێپێوانی پارتی سۆشیالدیموکراتی سوید لە ستۆکھۆڵم لە ڕۆژی کرێکاران
ڕۆژی جیھانیی کرێکاران: بنچینەی ڕۆژی کرێکاران, ڕووداوەکەی شیکاگۆ, بەپێی وڵات
پارتی کۆمۆنیستی میسر لە گۆڕەپانی تەحریر لەڕۆژی کرێکاران

لە ئەمریکا و کەنەدا، ڕۆژی کرێکران لە یەکەم دووشەممە لە مانگی ئەیلوول یادی ڕۆژی کرێکاران دەکرێتەوە.

بنچینەی ڕۆژی کرێکاران

لە ساڵی ١٨٥٦ دا کرێکارانی ئۆسترالیا لە پێناوی چەسپاندنی ٨ سەعات کار لە ڕۆژێک دا کۆبوونەوە. ئەم ڕۆژەی ئەو مەراسیمەیان تێیدا بەرپاکرد ٢١ ی نیسان بوو. لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنھا ساڵی ١٨٥٦ یان لە بەر چاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی دانا لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، ھەربۆیەش وابڕیاردرا ھەموو ساڵێک بکرێتەوە.

ڕووداوەکەی شیکاگۆ

لە یەکی ئایاری ١٨٨٦دا، زیاتر لە ٣٤٠٫٠٠٠ کرێکار لە ئەمریکا دەستیان لەکار کێشایەوە، تەنیا لە شیکاگۆدا ھەژماری کرێکارانی مانگرتوو ٤٠٫٠٠٠ کەس بوو. چەند ڕۆژ دواتر پۆلیس لە مەیدانی ھایمارکت دەستیان بە ڕەشەکوژی کرد. سەرەنجام لەو پێکدادانەدا زیاتر لە ٧ کەس کوژران، لەلایەکی دیکەوە لە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتدا ڕاگەیێنرا، کە ئەفسەرێکی پۆلیس بەھۆی بۆمبی دەستی ئەنارکیستێکەوە کوژراوە.

ئەنجام

دوای ماوەیەکی زۆر لە شەڕ و تووندتیژی دواجار کۆنگرەی دامەزراندنی "ڕۆژنامەی نێونەتەوەیی" سۆشیالدێمۆکرات لە ساڵی ١٨٨٩دا بڕیاری دا ١ی ئایاری بکرێتە "ڕۆژی خەباتی کرێکارن" ساڵانەی بزووتنەوەی کرێکاری و لەو کاتەوە ئەم ڕۆژە بە کۆبوونەوەی جەماوەری و مانگرتن دەستی پێکردووە. بەڵام ھەروەھا ھەر لە دەستپێکەوە لەناو بزووتنەوەکەدا ڕەخنەش لە١ی ئایار ھەبوو لە فەرەنسە لە ساڵی ١٨٩٢دا ھەژمارێکی زۆر لە ئەنارکیستەکان ڕەخنەیان لەو کەمپەینە گرت، لەوانە سیباستیان فۆرێ، وتی "چیتر ئەمە ڕۆژێکی شۆڕشگێڕانە نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دەستەمۆکراوە بۆ ھەڵبژاردنی دەسەلاتخوازان، تا لەڕێگەی دەنگی کرێکارانەوە بۆ پارلەمان ھەڵببژێردرێن”. ساڵی ١٨٩٣ لە کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکاندا لە فەڕەنسا لەشاری مارسێلیا جارێکی دیکە ئاراستەی خەباتکارانی ١ی ئایار وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی پێداگری لەسەر کرایەوە، شتێک کە زیاتر دابڕانی لە پارتی سۆشیا دێمۆکرات واوەتر بەرەوپیش برد. دواتر ساڵی ١٨٩٦ کاتێک کە ئەندامانی ئەنارکیست لە نێونەتەوەیی دووەمدا لە لەندەن لەبەر ڕەتکردنەوەی پارلەمانتاریزم دەرکران، ئەو لێکدابرانە فراوانتر بوو.

بەپێی وڵات

عێراق

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە عێراق کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.

هەرێمی کوردستان

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان کراوەتە پشووی فەرمی و گشتی.

ئێران

لە ئێران ڕۆژی جیھانیی کرێکاران نەکراوەتە پشووی فەری/گشتی، بەڵام بەپێی بەندی ٦٣ لە یاسای کرێکاری لە ئێران ئەوا ئەم ڕۆژە بە پشوو بۆ کرێکاران دانراوە.

باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا

لە وڵاتانی کەمبۆدیا، تایلەند، مالیزیا، ئیندەنووسیا، میانمار، فلیپین، ڤیەتنام و سەنگافورە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیھانیی کرێکاران بە پشوو دانراوە.

ڕۆژھەڵاتی ناوین

لە ئیسرائیل، ئەم ڕۆژە نەکراوەتە پشوو، بەڕۆژێکی ئاسایی کارکردن تێیدا بەردەوامە. لە وڵاتانی لوبنان، ئەردەن، میسڕ، سوریا، فەلەستین و بەحرەین کراوەتە پشووی فەرمی.

باشووری ئاسیا

لە وڵاتانی ھیندستان، نیپاڵ، ماڵیدیڤ، پاکستان، سریلانکا و بەنگلادیش ئەم ڕۆژە کراوەتە پشووی فەرمی.

سەرچاوەکان

Tags:

ڕۆژی جیھانیی کرێکاران بنچینەی ڕۆژی کرێکارانڕۆژی جیھانیی کرێکاران ڕووداوەکەی شیکاگۆڕۆژی جیھانیی کرێکاران بەپێی وڵاتڕۆژی جیھانیی کرێکاران سەرچاوەکانڕۆژی جیھانیی کرێکارانئانارکیزمئینگلیزیسۆسیالیزمکۆمۆنیزم

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خۆردەنگدانبەردە ڕەشەکەپیرەمێردھیت لێجەرسۆران (شار)ژیریی دەستکردچیای کیلیمانجارۆشەرەفخانی بەدلیسیمیرنشینە کوردییەکانئەبووبەکری سدیقئارجون ماتوورڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاریەکێتیی سۆڤیەتتیرۆریزمنیوەتیرەمافی کارکردنعومەر موختارئورشەلیمبنەماڵەی بارزانی٣٠ی تشرینی دووەم١٣ی شوباتجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠فایەق بێکەسقەزای شارباژێڕپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکاننەورۆزی کوردەواریھۆزە کوردەکاندەستوورقەد (ڕووەک)ڕەوشتپارێزگای دێرەزۆردەسەڵاتمێکوتەئاکرێڕۆژژمێرکینیاکورووشی مەزنمامە ڕیشەزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)مەککەناحیەی خدرانپارێزگای قەرسزەردەشتکوردیی باشووریجامی نەتەوەکانی ئاسیامیرنشینی شەدادیشورا مەزنەکە (فیلم)دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)شەڕی بەدرشەرەفنامەوزەیاساکانی حامۆرابیدرێژیی شەپۆلعەلی خامنەییمیرنشینی باباندەروونناسیی پەروەردەییحەسەن کوڕی عەلیسەعید نوورسیمحەممەد ئەمین زەکی بەگبرایانی کارامازۆڤمیرنشینی شارجەھەرێمی کوردستانشێرکۆ بێکەسحەمە جەزامایکرۆسۆفتئیمپراتۆریەتیی ڕووسیپەردەی کچێنیزێوەرئینگلیزیپێنجوێنمەمالیکەکانبابل🡆 More