سەدەی سێیەم بریتییە لە ماوەیەکی کاتی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ٣٠٠ بەپێی ساڵنامەی زایینی.
لەم سەدەیەدا، ئیمپراتۆرییەتیی ڕۆمانی ڕووبەڕووی قەیرانی سەدەی سێیەم بووەوە، دوای چەندین کودەتا دژی فەرمانڕەوایی لە ڕۆما، دوای مردنی سێپتیمیۆس سیڤێرس، و دوای ئەوە بەدەست نافەرمانی غەسانییەکان لە ڕۆژھەڵات و ھۆزەکانی گالیک لە ڕۆژاوا. لە فارس ئیمپراتۆرییەتیی ئەشکانی کۆتایی ھات و ئیمپراتۆرییەتیی ساسانی جێگەی گرتەوە. سەردەمی سێ شانشینی لە چین دەستی پێکرد و ژاپۆن ھاتە ناو سەردەمی کۆفون. یەکەم دەرکەوتنی گەلی خمێر لە کەمبۆدیا دوای دامەزراندنی یەکەم شانشینی خۆیان. ھۆزەکانی بانتو دەگەنە باشووری ئەفریقا. و لە ئەمریکا شارستانیەتی ئادینا جێگەی نەریتی ھۆپوێڵ دەگرێتەوە و شارستانییەتیی مایا دەچێتە ناو سەردەمی کلاسیکەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەدەی سێیەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەدەی سێیەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.