ناوەند (بە ئینگلیزی: Mean)، یان ناوەندی ژمێرەیی بەربڵاوترین پێوەرە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و لە ژیانی ڕۆژانەدا زیاترین بەکارھێنانی ھەیە.
بۆ دۆزینەوەی ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک، سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان. ناوەندی کۆمەڵە بەھایەک وەک ، بەم شێوە (دەخوێندرێتەوە: ئیکس بار) ھێما دەکرێت و بریتییە لە:
بەکارھێنان و جێبەجێکردنەکانی ناوەند، لە بیرکاری و ئاماردا ھەندێک جیاوازییان ھەیە، لە بیرکاریدا بەم سێ شێوە پێناسە دەکرێت:
ناوەندی ژمێرەیی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
ناوەندی ئەندازەیی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
ناوەندی ھارمۆنیکی بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
چەشن | شرۆڤە | نموونە | ئەنجام |
---|---|---|---|
ناوەندی ژمێرەیی | سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: | ٧ / (١+٢+٢+٣+٤+٧+٩) | ٤ |
ناوەڕاستە (ئامار) | ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان | ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ | ٣ |
باو | ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە | ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ | ٢ |
بۆ نموونە ناوەندی کۆمەڵە بەھای ٤, ٣٦, ٤٥, ٥٠, ٧٥
بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
بە زمانی پرۆگرامسازی ئاڕ R کە بەناوبانگە بۆ کردارە ئاماریەکانی وەک ناوەند. بەم دێڕە و بە فەنکشنی mean ئەتوانی نمونەکەی سەرەوە ئەنجام بدەی:
> mean(c(4,36,45,50,75)) [1] 42
ناوەند، ناوەڕاستە، کەمترین، زۆرترین، چارەکی یەکەم و چارەکی سێیەمیش بە فەنکشنی summary ئاوا دەرئەچێت:
> summary(c(4,36,45,50,75)) Min. 1st Qu. Median Mean 3rd Qu. Max. 4 36 45 42 50 75
ئەم ئامار وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناوەند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناوەند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.